ده رباره ی هاولاتی
هاوڵاتی كێیه!
هاوڵاتی
هاوڵاتی ڕۆژنامه‌یه‌كی سهربهخۆو ئازاد و ئه‌هلییه. له به‌روراری 5\11\2000 ژماره سفری كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی . هاوڵاتی دامه‌زراوه بۆ چه‌سپاندنی مافی هاوڵاتی بوون بۆ هه‌موو وه‌ك یه‌ك، دابین كردنی ئازادی ڕاده‌ر برین، چه‌سپاندنی مافی مرۆڤ، بره‌و دان به دیموكراسی و دیالۆگ. هاوڵاتی هه‌ر لهدهستبهكار بونیه‌وه وه‌ك مینبه‌رێك خۆی ناساندوه كه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌گه‌زو بیر‌و بۆچونی ئاینی و سیاسی ببێته مینبه‌رێكی ئازا‌و ئازاد بۆ هاوڵاتیانی كوردستان. هاوڵاتی شێوازێكی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامه‌وانی كوردی له چه‌رخی تازه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه‌و به‌بێ كوَمهكردن و پشتیوانی حیزبه كوردیه‌كان و حكومه‌ت ده‌ستبه‌كار بووه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه له‌باری ئابوریه‌وه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت و كۆمه‌ك له‌هیچ حیزب و ده‌سه‌ڵاتێك وه‌رنه‌گرێت. هاوڵاتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه مینبه‌رێك بێت بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌په‌راوێز كراون و ده‌نگیان كپ كراوه‌ته‌وه, هاوڵاتی ویستویه‌تی پردێك بێت بۆ به‌ستنه‌وه و گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات.هاوڵاتی له‌درێژه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا چالاك بووه له باری پێگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و لێهاتوو, به‌رده‌وام بووه بۆ داكۆكیكردن له ژیانی ناله‌باری ژنان و منداڵان ولاوان و دژی هه‌ر هه‌ڵاواردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وه‌ستاوه‌ته‌وه و له‌و ڕوهشهوه تا ئێستا به‌ده‌یان داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه. هاوڵاتی به‌رده‌وام ده‌بێت تا خۆێنه‌رانی دڵسۆزی كۆمه‌ك و پشتیوانی ده‌كه‌ن و به بابه‌ته‌كانی خۆیان لاپه‌ڕه‌كانی ده‌رازێننه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سهربهخۆو ئازاد چاوی لێده‌كه‌ن.






