نەدیم زەهاوی: پەرلەمانی بەریتانیا تاوانی ئەنفالو هەڵەبجەی بەجینۆساید ناساند
هاوڵاتی
دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا لەبارەی جینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە ئەمرۆ پێنجشەممە بەرێوەچوو، پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت تاوانی ئەنفال و هەڵەبجە بە جینۆساید ناسێنراوە و حكومەتیش ئەو وڵاتەش ئامادەیە لەو داوایە بكۆڵێتەوە.
سەعات (2:15) خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی لەندەن دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی گەلی كورد لە عێراق دەستی پێكرد و چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو.
بابەتی بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفالو هەڵەبجەی دژی گەلی كورد، لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە كە یەكێكیان كوردە خرایە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بۆ ئەوەی پەرلەمان و حكومەتی بەریتانیا ئەو تاوانەی دژ بەگەلی كورد ئەنجامدراوە لەعێراق بەجینۆساید بناسێنێت.
نەدیم زەهاوی، پەرلەمانتاری بەریتانیا، لەبارەی دوا ئەنجامی كۆبونەوەكەوە بە (KNN)ی راگەیاندوە پەرلەمان كارەساتی ئەنفال و هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند، لەبارەی بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەشەوە وتی “حكومەت ئامادەیە لە داواكە بكۆڵێتەوە”.
مافی بڵاوكردنهوهی ههواڵو بابهتهكان بۆ هاوڵاتی پارێزراون
©



Tweet This
Share on Facebook
Digg This
Save to delicious
Stumble it
RSS Feed




