سەرۆكی پەرلەمان‌و نەوشیروان مستەفا كۆبونەوە

12744160_1565215163797251_3132587392458130967_n

هاوڵاتی

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت ئێستاش سورین لەسەر فشار كردن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بنیەڕەتی لە هەمو بوارەكاندا بە هاوكاری هێزو لایەنە سیاسییەكانی تری هەرێم لە جوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم بە تایبەتی پەرلەمانی كوردستان.

یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رۆژی یەكشەممە 21-2 سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانی كردوە لە بەریتانیا.

بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی لە بەشێكی ئەو كۆبونەوەیەدا نەوشیروان مستەفا جەختی لە سەر ئەوە كردەوەتەوە كە ئەوان سورن لەسەر بەرقەراركردنی سیستمێكی حوكمڕانی لە كوردستاندا كە لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بێت.

هەروەها باسی لەوە كردوە لە رابردودا بزوتنەوەی گۆڕان بە هەموو رێگایەكی مەدەنی هەوڵیانداوە بارودۆخی سیاسی و ئابوری بەشێوەك رێكبخرێت بە ئاراستەی سیستمێكی حوكمڕانی تەندروست لە رووی سیاسی و ئابوریەوە كە لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت، ببێتە بنەما بۆ قۆستنەوەی هەر دەرفەتێكی نێودەوڵەتی نوێ لە ناوچەكە لە رووی بەدیهێنانی خوستە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانەوە.

نەوشیروان مستەفا وتیشی “بۆیە ئێستاش سورین لەسەر فشار كردن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بنیەڕەتی لە هەمو بوارەكاندا بە هاوكاری هێزو لایەنە سیاسییەكانی تری هەرێم لە جوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم بە تایبەتی پەرلەمانی كوردستان”.

لەو دیدارەدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە وردی تیشكی خستە سەر بارو دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان و رایگەیاند هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی زۆر قورس ومەترسیداردا تێپەڕ دەبێ و كاریگەری ئەو دۆخەش زۆر بە قورسی كاریگەری هەبوە لەسەر بژێوی ژیانی خەڵك بە تایبەتی فەرمانبەرانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

2 thoughts on “سەرۆكی پەرلەمان‌و نەوشیروان مستەفا كۆبونەوە

  1. میلیتاریزمی ده وڵه تی ئێران و تورکیا له کوردستان ٤٥ له سه دی داهاتی وڵات ده دزێت هه ر بۆیه ش ناتوانین گونده کانمان ئاوه دان بکه ینه وه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *