سوپای ئەفغانی دەكشێتەوە

12721768_1045828722151408_2100364391_n

هاوڵاتی

هێزەكانی سوپای ئەفغانستان لەبارەگاكانیان لەموسا قەلا كشاونەتەوە كە ناحیەیەكی ستراتیجییەو دەكەوێتە پارێزگای هەلمەند لەئەفغانستان، ئەمەش پاش چەندەها مانگ لەشەڕی قورس لەگەڵ چەكدارانی تالیبان.

هەلمەند لەڕوی مێژوییەوە لەناوجەرگەی ناوچەی دەسەڵاتی تالیباندا بوەو یەكێكە لەگەورەترین سەنتەرەكانی بەرهەمهێنانی ئۆپیەم لەجیهانداو چەندەها مانگە لەژێر هەڕەشەدایە.

هەر لەم ماوەیەدا سوپای ئەمەریكا سەدان سەربازی رەوانەی ناوچەكە كرد بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەكان لەپارێزگاریكردن لێی، ئەوەش بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەفغانی كەڕۆژی شەممە رایانگەیاند.

چەند مانگێكە شەڕێكی زۆر سەخت لەناحیەی موسا قەلا بەردەوامە.

تالیبان مانگی ٨ی ساڵی رابردوو ناوچەكەیان لەكۆنترۆڵی حكومەتی ئەفغانی دەرهێنا بەڵام پاش ماوەیەك لەهاوكاری هێزی ئاسمانی ئەمەریكا حكومەتی ئەفغانی سەركەوتوو بوو لەكۆنترۆڵكردنەوەی.

هێزەكانی ئەمەریكاو بەریتانیا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٨ زۆر بەسەختی شەڕیانكرد تاتوانیان موسا قەلا كۆنترۆڵ بكەن‌و چاودێران دەڵێن لەدەستدانی ئەو ناوچەیە دەبێتەهۆی لەدەستدانی ناوچەی ستراتیجی دیكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *