په‌رله‌مانی‌ عێراق تاوتوێی ‌ئاودیوكردنی‌ پاره‌ دەكات

parlla

هاوڵاتی

په‌رله‌مانی‌ عێراقدا تاوتوێی پرسی ‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق دەكات، به‌ئامانجی‌ئەوەی ئەو پارانە بگەرێنرێتەوە.

لە سەرەتای ئەمانگەدا 6/2 په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ په‌سه‌ندكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق، به‌ئامانجی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پاره‌كان.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی كۆبونەوەكەوە رایگەیاند “لە خاڵی پێنجەمی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمرۆ دووشەمەدا لیژنە تایبەتمەندەكان راپۆرتی خۆیان لەسەر بردنە دەرەوەی پارە پێشكەش دەكەن”.

وتیشی “بڕیاریشەجارێكی تر گفتوگۆی ئەو باسە لە ناو دانیشتنی پەرلەماندا بكەینەوە بۆ دانانی ئالیەت و رێوشوێنی عەمەلەی دەستبەكاربون ، لەو ڕوەوە وەك سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕان بەشداری و پێشنیارمان بۆ پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت”.

One thought on “په‌رله‌مانی‌ عێراق تاوتوێی ‌ئاودیوكردنی‌ پاره‌ دەكات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *