ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت

bashmaxx

هاوڵاتی‌

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ هاتووچۆی هەمووجۆرە ئۆتۆمۆبێلێک ڕادەگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە

ئاگاداری سەرجەم ئەو بازرگان و گەشتیارانە دەکەین کە لەسنوری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری دەکەن ، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ واتە لە بەرواری (٢٥-٢٦-٢٧-٢٠١٦/٢) هاتووچۆی هەمووجۆرە ئۆتۆمۆبێلێک ڕادەگیرێت ، تەنها گەشتیار بەبێ ئۆتۆمۆبێل دەتوانێت هاتووچۆ بکات،لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *