كۆمپانیایەكی توركی‌و ئیتاڵی وەبەرهێنان لەكشتوكاڵی هەرێمدا دەكەن

ksh

هاوڵاتی

بڕیارە كۆمپانیایەكی توركی بەهاوكاری كۆمپانیایەكی ئیتاڵی، پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستاندا ئەنجامبدات‌.

وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە لەمیانی دیدارێكی نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ‌و وەفدێكی كۆمپانیای هاكانی توركی باس لەوەكراوە، وەبەرهێنانی سەرمایە لەچەند پرۆژەیەكدا بكات، تایبەت بەهاوردەكردنی تۆو پەیینی ئاژەڵ‌و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەدانی ژێرزەوی.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، پرۆژەی ئاوەدانی ژێرزەوی، بەبێ بەكارهێنانی توانای مرۆیی بەرێوەدەچێت‌‌و لەڕێگەی سیستەمی كۆمپیوتەریەوە ئەنجامدەدرێت، بەرهەمیش بەڕێژەی لەسەدا 50 زیاددەكات.

One thought on “كۆمپانیایەكی توركی‌و ئیتاڵی وەبەرهێنان لەكشتوكاڵی هەرێمدا دەكەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *