کاتی قسە تەواو بوو

Capture

نەوزاد کەريم

چارەکە سەدەیەکە قسە ئەکرێت، رەخنە ئەگیرێت ، رێنمایی دەدرێت بەڵام دەسەلاتداران تەلارەکانیان بالاتر و کۆشکەکانیان گەورەتر و بانقەکانیان فولتر و تاڵانکردنی ولاتیان زیاتر کرد ، لەبەرامبەر ئەوەدا نەفسیەتیان نزمیتر و ئەخلاقیان لاوازتر بوو ، بێباکتربوون …

هەرکەس و لایەک پێیوابیت لەسایەی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی دا و لەئیستادا لەژێر سێبەری حکومەتەکەی نێچیرظانء قوباد دا ، ئاهێک بەرۆحی خەلكی ئەو هەرێمەدا دێته‌وه‌ ، پێی وابێت لەسایەی دەسەلاتی فاشلی ئەم هێز و کەسایەتیەنەدا ، چاکسازی ئەکرێت و ئەوەی بە ٢٤ ساڵ وێرانیان کردوە و شێواندویانە ئەمرۆ بەۆرک شۆپیک بینا دەکرێتەوە و رێرەوی لەگرێژەنە دەرچووی حکومەتۆکەکەیان ئەگەرێتەوە سەر سکە ، جگە لە خۆش باوەری وباخود بەکۆیلەبوونی ئەقڵی شتێکی زیاتر نیە ….

زۆر قسە کرا ، ئەوانەی پارێزەری ئەو دەسەلاتە بوون ، کۆیلەی ئەقڵ و لە قاڵبدراوی بیری حزب بوون ، لەوەلامی قسەکانماندا دەستیان بۆ باڵەخانەو کۆشک و تەلارەکانی پیاوانی حزبەکانیان رادەکێشا و ئەیانووت ئەها شارو ولات چەند گۆراوە ، ئێوە هەر گلەیی دەکەن و ئەڵین هێچ نەکراوە ، لوتیان هێندە بەرزبوو کە بەرێگا دەرۆیشتن، چاویان هەزاران مندالێ بۆیاخچی و دەستگێری سەر شەقامەکانی نەدەبینی، سەدان پیاوی پیر و بەتەمەنی عارەبانە بەدەستی نەدەبینی، کە دەرئەنجامی ئەو سیستەمە شێواو ناعەدالەتیە بوو کە لەسایەی دەسەلآتی سەرکردە مافیا بازرگانەکانی و خۆیء حزبەکەیەوە خولقاوە …

سەرانی دەسەلاتدارانی ئەمرۆ خالین لەئەخلاقء ویژدان، لەبەرامبەر نەبونی موچەو سەختی ژیان و لێشاوی سەرهەلگرتنی کەنجان و تاراژیدیایی ئاکامەکانی کە بەمەرگی زۆریان و خنکان لەدەریاکاندا کۆتایی دێت، کام دەسەلآتدارو بەرپرسی ولآتانی دونیا هەیە هێندە بایباک بێت بەرامبەر بەو نەهامەتیء تراژیدیایەی بەسەر خەڵکی خۆی دێت، قسەیەک نەکات، کەسێکی ناو ئەو دەسەلاتە ویژدانی نەجولَیَت، هیندە ئەخلاقی تیا نەبیت بەرامبەر بەشکستی لە بەرێوەبردندا هەلوێستیک وەرگرێت .

بۆیە کاتی قسە تەواو بوو ، کاتی ئەوەیە ئەو دەسەلاتە و سەرەزلەکانیان باجی کردەوەکانیان لەخەلک وەرگرن و و خەلکیش مافی زەوتکراو و تالانکراوی لەوان ….

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *