وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری موچه‌ ده‌داته‌ حكومه‌ت

xwendni bala_11_0

هاوڵاتی‌

وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌ت كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌، دوێنێ‌ دوشه‌ممه‌ یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی‌ باڵا سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردوه‌‌و باسی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی‌ كردوه‌.

وه‌زیر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی‌و دارایی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت ڕاسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی بواره‌كه‌ له‌زانكۆكان، پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ بكه‌ن‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌.

2 thoughts on “وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری موچه‌ ده‌داته‌ حكومه‌ت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *