توركیا؛ 157 رۆژە دەوڵەت رێگەی بەدیداری ئۆجەلان نەداوە


دانا رەزگەیی

دەوڵەتی توركیا ماوەی 157 رۆژە رێگەی نەداوە پارێزەرەكانی چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بكەوێت.

حسین بۆگاتەكین، پارێزەری ئۆجەلان بە سایتی هاوڵاتی وت”ئەوە بۆ ماوەی پێنج مانگە رێگە بە ئێمە نەدراوە دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بكەین”.

ئەو پارێزەرەی ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشدا دەوڵەتی توركیا دەیەوێت بەهەموو شێوەیەك فشار بخاتەسەر رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، وتی”ئەوە دژی یاسایە كە رێگەش بە ئێمە نادرێت دیداری لەگەڵ بكەین، ئەگەر دەوڵەتی توركیا لەسەر ئەو گۆشەگیریە بەردەوام بێت ئەوا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین و كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە”.


‌مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون      ©

1 لێدوان

  1. shkar silemani فەرمووی:

    pewesta la har chiwr parchay kurdistan la hamiw shariw sharochkakan gally kurd zhiniw peyaw kuriw kich periw gang bena sar jadaw daway azady bo apo wa daway sarbaxoy kurdistan bikayen