یه‌كێتی زانایان بۆ مامۆستایانی ئاینی: به‌شداری به‌رنامه‌ی (به‌بوێری) كه‌ناڵی NRT مه‌كه‌ن
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا داوا له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌كات به‌شداریی له‌به‌رنامه‌ی (به‌بوێری) كه‌ناڵی ئاسمانی NRTدا نه‌كه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه له رێگه‌ی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌وه “كار بۆ لێدانی ئیسلام‌و گومان دروستكردن ده‌كات”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌سایتی فه‌رمی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه”داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژان‌و بانگخوازان ده‌كه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌كه‌ن‌و، كاتی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن له‌شتێك، كه ئامانجێكی لێڵی له پشته‌وه‌یه”.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
یه‌كێتی زانایان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاوده‌كاته‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
مامۆستایانی ئایینی قه‌در گران..
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست:
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) ده‌ستی به به‌رنامه‌كانی كرد، ئێمه وه‌ك كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆ‌و بێلایه‌ن ته‌ماشامان كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌م كه‌ناڵه له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی (به بوێری) كار بۆ لێدانی ئیسلام‌و گومان دروستكردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه، رۆژانه خه‌ڵك به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن‌و سه‌ردانمان بكه‌ن، ئێمه‌ش بۆ رێزگرتن له كه‌ناڵه‌كه نووسراوێكمان بۆ كه‌ناڵه‌كه نارد، تێیدا داوای راگرتنی به‌رنامه‌كه‌مان كرد، یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كه كار بۆ لابردنی گومان بكات، ئه‌وانیش به ره‌سمی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه تا ئێستا له‌سه‌ر شێوازی خۆی به‌رده‌وامه، ئێمه‌ش رۆژانه خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری كوردستان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و باسانه هه‌موویان له دوو توێی كتێبه‌كان وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی قه‌ناعه‌تی به گومانه‌كان دێت، كار بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام ناكات، وا دیاره ئه‌وه‌نده‌ی كار بۆ لێدانی ئایین ده‌كات، ئه‌وه‌نده كار بۆ گه‌ییشتنه راسته‌قینه ناكات، ئه‌وه‌ی له‌و كه‌ناڵه ده‌كرێت له هیچ كه‌ناڵێكی وڵاتانی ئیسلامی ناكرێت، جگه له‌و كه‌ناڵانه‌ی تایبه‌تن به دژایه‌تی ئیسلام.
بۆیه لێره‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژان‌و بانگخوازان ده‌كه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه نه‌كه‌ن‌و، كاتی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن له شتێك، كه ئامانجێكی لێڵی له پشته‌وه‌یه.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
5/1/2012


Tweet This
Share on Facebook
Digg This
Save to delicious
Stumble it
RSS Feed
© 







لا اله الا الله محمد رسول الله
دةستتان خوش بيت بو ئةم بريارة جاوتان ماج ئةكةم
پاش سڵاو،
پێدەچێت مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بەباشی بزانن کە دینی ئیسلام هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و، زۆر بە ئاسانی لەسەر بابەتێکی زانستی و فکری بەدرۆدەخرێتەوە. لەبەر ئەوە ترسدایگرتون، نایانەوێت خەڵکی ئاسایی و نەشارەزا لە دینی ئیسلام ئاگاداری ڕاستییەکان ببێت.. ئەگەر ئەوان دڵنییان لە ڕاستی دینەکەی خۆیان بۆ وا ترساون…؟
بێ گومان، ئاین لە سەر کپکردنی مێشک دامەزراوە. ئەگەر مێشک یان عەقل بکەوێتە گەڕ و پرسیار بورووژێنێت، ئەوا گومان دروست دەبێت، گەڕان بە دوای وەڵامدا دروست دەبێت، ئەو کەسەی بە دوای راستیەکاندا دەگەڕێت هەر دەبێت بگاتە ئەنجامێک کە لەگەڵ پرسیارەکەیدا بگونجێت. ئیسلام (ئاین بە گشتی) بوار بە پرسیار و گفتوگۆ نادات، چونکە لە سەر درۆ و وەهم و ئەفسانە و “موعجیزە” دروست بووە. کەچی عەقڵ تەواو پێچەوانە کار دەکات و ئاین لە ڕەگەوە هەڵدەوەشێنێتەوە. ئاین بە گشتی و ئیسلام بۆ ئێمەی کورد دەبێت بخرێنە بەر وردبینیی و پرسیار و ڕەخنە. لیرەوە رزگاریی مرۆڤ لە جەهل و وەهم و ستەم و دواکەوتوویی ڕزگاری دەست پێ دەکات. سوپاس
مةلايانة كةى ئةتوانن لةكةل سةردةم و مةعريفةت و رووناكيدا بن … هةر دةزكايةكى راكةياندن ئةمرو بيويستيةكى سةرةكية بو خةلكى كوردستان و تلفزيزنى ئين ئار تى ش تا بليى سةركةوتوو و بويرة هةر بوية مةلاكان ئةيانةوى كومةلكة هةميشة زير دةستى مشةخور و تةمبةل و كةندةلةكان بن بة دوو حةيس ى كون و زةنك كرتوو
بو ماموستا گیان دیاره به ریزت زور بی لایه نی … حه زره تکوم طاعه تی عه میائتان هه یه و ئه نتم مسته قل نین…
هاۆڵاتی ده‌نووسێت (به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه له رێگه‌ی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌وه “كار بۆ لێدانی ئیسلام‌و گومان دروستكردن ده‌كات”.) جا که‌سی سه‌یری ئه‌م به‌ڕنامه‌یه بکات و پێشکێشکاره‌که‌ی ببینێت گومان له‌وه ده‌کات که ڕاسته كار بۆ لێدانی ئیسلام‌و گومان دروستكردن ده‌كرێت؟؟؟؟ خو ئاشکرایه وه‌کو ڕوژی ڕوناك یا مالپه‌ری هاولاتی!! به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه من به‌رنامه‌که پێم باشه و شتێکی زوریش باشه، به‌لام پێشکیشکاره‌که هه‌وڵی زور ئه‌دات شت بشارێته‌وه و بێلایه‌ن نیه و ده‌ڵێی اتجاه معاکسه نه‌ک میوانداری که‌سێکه!
xway gawra …….katt away qsaa ba Islam dalet away NRT day katt Wak Rasama be dynaky Danmarka
islam qat twanai niya be gftu go serbkawe..tanga bawari be kushtin u brina..
با شە مامۆستا بەڕێزەکان ئەگەر خۆتان باوەڕتان بەڕاستی پەیامەکەی خۆتان هەیەو وەڵامتان پێیە بۆ ئەو کافر‌و بێباوەڕانە، بۆ ناچن بەرامبەریان بوەستن و هەم بۆ ئەوا نیشو هەم بۆ گومانکارانی تریشی بسەلمێنن کە ئەوان هەڵەن و ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاستن. ئەو کەسەی چەکی باشی پێبێت لە شەڕ ناترسێت.
la rastyda am barnamaya hich xzmatek na ba zanst na badin nakat w kat kushtna chunka la kurda na zanayi diny gawraman haya w na zanayi gawaray zansty . har qsa henanw brdn w sar eshaya, wak daholi dimukrasekayi du bnamalaka waya
ager rast akan dinakatan la xwawa hatwa adey ba bzanin chitan peya frsata lam barnamaya bixana rw bas dyara dasakatan kashfa
ئەمە دەری خست کە ئیسلام لەگەڵ زانست و ڕاڤکردنی کایەجیاوازەکانی کۆمەڵداناگونجیت هەمیشە ئسلام لە ترس و گوماندایاری دەکات
دةست خوش بو مةكتبى تنفيزى بةراستى ئيمة تى دةكةين ئةمةج مةرةم بى ية بسيار بو nrt بوجى تا ئيستا بةرنامةكى وةرزشى نية يان ئاينى خةلك مفا لى وةربكريت ؟؟؟؟؟؟
دةستان خؤش بئ كارييكي باشة…. زور سوباس
basha zanayanee eslam bo awanda deenee eslam ba za3eef azann ka watan krdwa bargaee hech leedwaneek nagreet darbaraee.har shteek bnamakanee bahez beet trsee la raxna neya
نازانم بوجى ماموستايانى ئايينى وموسلمانان لةدروست بوون وبةيدابوونى كومان لة ئاين وئيسلام وخودادةترست مةكةر خوانةيوتووة ئيمة ئيسلام ودين وقورئان دةباريزين ؟؟!
dastan xosh be
basha bo nabet basi islam bkret rastyakan run bkretawa la rey gftugowa ???!!!! basha ama trsa yan rakrdna la rastyakan , yan walamyan pe nya bo prsyarakan
من وه‌ک بێدینێک قسه ئه‌که‌م!
ڕاسته ئه‌م به‌رنامه‌یه کار بۆ لێیانی ئیسلام ئه‌کات، به‌ڵام گه‌ر به‌رنامه‌که ناوی “به‌بوێری”ه بۆ:
1. نه‌یانوێرا چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دڵدار زێباری که له‌سه‌ر بارزانیه‌کان بوو له‌سه‌ر سایته‌که‌یان دابنێن، بارزانیه‌کان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و که‌ناڵی نالیا لێیان ئه‌ترسێ، به‌ڵام خوا‌و ئیسلام که‌س نیه بوێرێ دیفاعیان لێکات دواتر ئه‌ڵێن تیرۆریسته.
2. باش بۆ ناچن میوانداری قه‌شه‌ی مه‌سیحێکان و پیاوانی ئاینی یه‌زیدیه‌کان بکه‌ن بکه‌ن و پرسیاری ئاینیان لێبکه‌ن بزانن تاچه‌ند ااینه‌که و کتێبه‌کانیان ڕاسته، گه‌ر ئیسلام درۆ بێت ئه‌وا دیانه‌تی مه‌سیحی و یه‌زیدێکانیش درۆیه، گه‌ر بوێرن بۆ هه‌مووی بوێر بن نه‌ک فه‌زڵی مه‌سیحی و یه‌زیدی به‌ن به‌سه‌ر مه‌سوڵمانا، ئاخر چی ئاینه‌کانی تیر له ئیسلام باشتره!
من حه‌زم به‌یه‌کسانیه و بۆیه منیش ڕام له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگه‌یایه و مه‌لاکان و پیاوانی ئیسلام نه‌چنه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه که ته‌نها مه‌به‌ستی لێیانی ئیسلامه، گه‌ر بوێربن و میوانداری ئاینه‌کانی تریش بکه‌ن ئه‌وا با پیاوانی ئینیش به‌شداری بکه‌ن.
وه وه‌ک وتم من بێدینم، جا پێمه‌ڵێن کافر یان هه‌رچیه‌ک موشکیله نیه، به‌ڵام داوام له‌خه‌ڵک ئه‌وه‌یه خۆیان به‌م مه‌سه‌له لاوه‌کیانه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ن به‌ڵکو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه گیرخواردنمانه به‌ده‌ست 2 بنه‌ماڵه‌وه له‌کوردستان.
Agar am islamana awanda laxoyan natrsn wa bawaryan ba dinakayan haya bo labarnamayak atrsin. xoyan alen ema xudaman lepshta, agar waya bo atrisn basi dinakayan bkan we majal ban ba kasanik raxnayan le bgrn.
agar bawryan bahezaw xudayan awanda bahesa bo atrsn.
کاتێک . ئیسلامیه‌ک هیچی پێ نامێنێت ده‌ڵێت ئه‌م کاره دژی ئیسلامه … به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی که له دێرزه‌مانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه ناسبکرێت بده‌نه‌وه ده‌لێن حه‌رامه ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌توانن بیکه‌ن ئیتر ناکرێت باس بکرێط ، ئه‌مه‌یه خودی هه‌موو ئیسالمیه‌ک . باوه‌ڕیان به‌وه‌و نیه که زۆرشت هه‌یه ئه‌فسانه‌یه بۆ ترساندنی مرۆڤه‌کان دانراوه و بڤه‌یه ده‌ستکاری بکه‌یت ..ده‌ستان خۆش ئه‌ی نوسه‌ر و پیشکه‌شکار و ئاماده‌کار و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای ڕاستیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن ..له‌گه‌ڵ ڕێز .
دةستان خؤش بئ بؤدةركردنى ئةم بر يارة منيش رام واية كة دة ستيكى لة بشتةوةية وة بؤ بيشكةش كردنى هةربةرنامة ية يةك بارةية كى زؤرى بئ ئةدريت كة ئةمة كومانى زياتر دروست ئةكات