پله‌دارێكی هێزی تایبه‌تی پارتی له هه‌ولێر ده‌كوژرێت
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ملازمێكی هێزی تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ملازمێكی دیكه‌ی هه‌مان هێزه‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له (بنه‌ساڵاوه) له شاری هه‌ولێر ملازمێكی هێزی تایبه‌تی پارتی به‌ناوی (فاخر) شه‌ش فیشه‌ك به ملازمێكی دیكه‌ی هه‌مان هێزه‌وه به‌ناوی (مه‌سعود جه‌رجیس سلێمان) ه‌وه ده‌نێت.
هه‌روه‌ها وتی “كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ مه‌سعود به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانی رزگاری ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێ گیان له‌ده‌ستده‌دات، دواتر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی و پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێرو پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوونی خێزانه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگای كه‌له‌كچی كرا”.
رونیشیكرده‌وه “مه‌سعود جه‌رجیس چاوه‌ڕوان بوو بچێته ئه‌رده‌ن بۆ بینینی خولێكی سه‌ربازی تا پله‌ی نه‌قیب وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و مولازمه‌ی تر ئه‌وه‌ی پێ ناخۆش بووه‌و بۆیه كوشتویه‌تی، پێشتریش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا نه‌بووه”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ملازمه كوژراوه‌كه سه‌ر به عه‌شیره‌تی “گۆران” ه و سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كه‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌كاتی گیان له‌ده‌ستدانیدا له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه ئاماده‌بون و داوایانده‌كرد بكوژه‌كه راده‌ستیان بكرێت، به‌ڵام دواتر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو شێخ ره‌وه‌ند فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كه رێگریان كرد له‌وه‌ی كێشه‌كه ته‌شه‌نه‌بسێنێت.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و هه‌وڵیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه “بێده‌نگی” لێ بكرێت.
ئەم بابەتە 12 جار خوێنراوەتەوە
Tweet This
Share on Facebook
Digg This
Save to delicious
Stumble it
RSS Feed
© 







هه‌رگييز بێ ده‌نگ نابين تا بكوژ سزانةدرێت
انشاء خوا لة كوناهي ملازم مسعود جرجيس خوش بيت خوا جي لة بهشتي بان و برين بكاتةوة
ئةمانةش هةر بكوزى سةردةشت عوسمانن روزانة كورى خةلك دةكةنة قوربانى فيشةكةكانى خويان و هةرجارةو بة بيانويك خويان لةمةسةلةكة دةدزنةوة …….. بة داخةوة بو هةفال مسعود كوريكى تا بلى مروف دوست و خوشةويست بو
ماناى جى ئه‌و كێشه‌یه “بێده‌نگی” لێ بكرێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
خواسەبوری کەس وکاری بدات