70 په‌نابه‌ری كورد له‌به‌ریتانیاوه دیپۆرتده‌كرێنه‌وه

ئامانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی هه‌رێمی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران...فۆتۆگراف: عومه‌ر فه‌تاح
عومه‌ر فه‌تاح
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 48 كاتژمێری داهاتودا (70) په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی به‌ریتانیاوه له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه دیپۆرت بكرێنه‌وه.
ئامانج عه‌بدوڵڵا سه‌عید به‌رپرسی لقی هه‌رێمی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند “سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وابڕیاره له 48 كاتژمێری داهاتودا (70) په‌نابه‌ری كوردی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی به‌ریتانیاوه له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه دیپۆرت بكرێنه‌وه‌و نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ری تریش هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره”.
ئامانج عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد سه‌رجه‌م ئه‌و دیپۆرتكردنانه‌وه به‌ئاگاداری‌و رێككه‌وتنی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدایه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه.
هه‌روه‌ها وتی “ئه‌مرۆ یاداشتێكمان پێشكه‌ش به‌نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقكردوه‌و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه‌پێویسته حكومه‌تی عێراق چیتر رێگه به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌دات‌و هه‌ڵوێستی جدی له‌وباره‌یه‌وه بنێت”.
به‌رپرسی لقی هه‌رێمی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئه‌وان كه‌مپینێكیان راگه‌یاندوه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌و له‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی‌و شارستانی خۆیان دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێنراوەتەوە مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی پارێزراون
©

Tweet This
Share on Facebook
Digg This
Save to delicious
Stumble it
RSS Feed





