ئۆجه‌لان: ده‌توانم له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ك به‌ په‌كه‌كه‌ دابنێم


هاوڵاتی‌

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ رێبه‌ری‌ زیندانیكراوی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌دورگه‌ی‌ ئیمراڵی‌ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا رایبگه‌یه‌نێت كه‌ به‌دانانی‌ ده‌ستورێكی‌ دیموكراسی‌ كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌رده‌كه‌ن، ئاماده‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ك به‌په‌كه‌كه‌ دابنێت.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ئۆجه‌لان دیداری‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌هه‌یه‌ شه‌ڕ لە شاخەوە بەرەو شارەكان تەشەنە بكات.

ئۆجه‌لان له‌به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به‌ داواكاری‌ دانانی‌ چه‌ك، وتی‌ “ئیرادەی‌ دانانی‌ چەكمان هەیە، بێجگە لە من كەس ناتوانێ‌ چەك بە پەكەكە دابنێ. ئەگەر ئەردۆغان بڵێ لەو بڕوایەداین ئەم كێشەیە بەچەك چارەسەر نابێ و بەدانانی‌ دەستوورێكی‌ دیموكراسی‌ چارەسەر دەكەین، ئەوا ئامادەم لە ماوەی‌ هەفتەیەكدا چەك بە پەكەكە دابنێم”.

ئۆجەلان داواشی‌ كرد دیداره‌كانی‌ نێوان حكومەت و پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ (بەدەپە) بەردەوام بێ.

 

ئەم بابەتە 12 جار خوێنراوەتەوە

‌مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی‌ پارێزراون      ©

لێدوانه‌كان داخراوه.