پارێزگاری كه‌ركوك: هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێنج شه‌ممه حكومه‌ت‌و پارێزگای تكریت بوو

هاوڵاتی
پارێزگاری كه‌ركوك حكومه‌تی عێراقی‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پارێزگاری تكریت به هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووی شاری كه‌ركوك داده‌نێت‌و داوای رونكردنه‌وه‌یان لێده‌كات.
ئه‌مڕۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند حكوومەتی عێراق مووچەی پۆلیسی پارێزگای تكریتی رەوانەی شاری كەركووك كردووە كه هیچ پێویستی به‌وه‌نه‌ده‌كرد، تا لە شاری تكریت هێرش نه‌كرێته سەر ئەو بانكەی مووچەكەی تێدا تێدا دابەش دەكرێت.
هه‌روه‌ها وتی “چەند هێزێكی پارێزگای تكریت بەبێ ئاگاداری بەرێوەبەری پۆلیسی كەركووك هاتوونەتە شارەكە و لە ئەنجامدا ئەو تەقینەوەیەی لێ كەوتەوە، بۆیه پێوسته حكومه‌ت‌و پارێزگای تكریت‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رونكردنه‌وه بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه”.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا باسی چاره‌سه‌ركردنی ساخته‌كردنی به‌ڵگه نامه‌كراوه‌و به‌پێویستان زانیوه رێگه‌نه‌درێت به‌هیچ كه‌سێك بێته ناو كه‌ركوك‌و لێی نیشته‌جێ بێت به‌بێ ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندی پارێزگا.
سه‌باره‌ت به رفاندنه‌كانیش رایگه‌یاند كرده‌وه توندوتیژییه‌كان هه‌موی تێكه‌ڵ بووه‌و ئه‌وان ده‌زانن كه هه‌موو كاری رفاندنه‌كان په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه نییه به‌ڵكو هه‌ندێكیان كاری ئاساییه كه‌خه‌ڵك فێربوونه ئه‌وانیش ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزگاری كه‌ركوك داوایكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن به‌ئاسانی به‌رنه‌درێن “ئێمه هه‌نگاومان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دادگا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌ئاسانی به‌رنه‌درێن، ئێمه دادگامان ئاگاداركردووه‌ته‌وه وه‌ڵاممان بۆ هاتۆته‌وه كه‌وا دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆر دابنرێت”.
ئەم بابەتە 14 جار خوێنراوەتەوە مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كان بۆ هاوڵاتی پارێزراون
©

Tweet This
Share on Facebook
Digg This
Save to delicious
Stumble it
RSS Feed





