هاوپۆلەکان: گۆشه ی هه مه ره نگی
پارته‌کان له سوید
وه‌ک له ئه‌ڵقه‌کانی رابوردودا باسمان کرد، ئێمه له سوید ده‌نگ ده‌ده‌ین به پارته‌کان و پرۆگرامه‌کانیان، نه‌ک به که‌سایه‌تییه‌ک له پارته‌کاندا، له هه‌ڵبژاردنیکی زۆر ئارام، روون و ئاشکراو بێ گرێوگۆڵدا، له‌م ووڵاته‌دا چوارساڵ جارێک هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد ده‌کرێت که، ئه‌نجام هه‌رچی بێت و به قازانجی پرۆگرامی هه‌ر پارتێک بێت، له‌لایه‌ن هه‌موو پارته‌کانه‌وه، دیته قه‌بوڵکردن و دۆراوه‌کان به‌ئه‌رکی
یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ئایایادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان چ وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌یه؟ زۆر به‌ساده‌یی به‌زیندووڕاگرتنیان له یاده‌وه‌ریی به‌كۆمه‌ڵدا. نه‌ك هه‌ر بۆ میلله‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵكو بۆ هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت گرنگه تاوانه مرۆییه‌كان، جه‌نگه وێرانكه‌ره‌كان و زۆر به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و جێنۆساید له‌یادنه‌كرێن. نه‌وه له‌دوای نه‌وه له یاده‌وه‌ریاندا بیپارێزن.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال رووده‌دات له یادكردنه‌وه‌یه‌ك تێناپه‌ڕێت كه بۆ
له‌نێوان ئایین و باوه‌ڕدا (5)
ئه‌وه‌ی ئایینه ته‌وحیدیه‌کان، به‌تایبه‌تی مه‌سیحیه‌ت‌و ئیسلام، چۆن بڵاوبوونه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، زیاتر باسێکی مێژووییه. ده‌کرێت له‌لایه‌نی تیۆلۆژیشه‌وه لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بکرێت‌و چه‌ندان هۆکار دیاری‌بکرێت. به‌ڵام گه‌ر له‌دیدگایه‌کی کۆمه‌ڵناسیه‌وه لێیبڕوانین ئه‌وا ره‌نگه بکرێت بڵێین یه‌کێک له‌نهێنیه‌کانی سه‌رکه‌وتن‌و ته‌شه‌نه‌کردنیان به‌ده‌زگایی بوون‌و به‌سیاسی بوونی ئه‌م ئاینانه‌یه، له‌پاڵ ئه‌و سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مۆراڵیه‌دا که له‌کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا به‌شێوه‌ی جیاواز له‌باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
لقه‌کانی کۆنسیرڤاتیزم
ئه‌ڵقی سێهه‌م کۆنسێرڤاتیزم له سه‌ر بناغه‌ی روانین بۆ ئابووری بازاڕ و رۆڵی حوکومه‌ت تێیدا، ده‌کرێت به پێنج لقه‌وه: 1- ئه‌و لقه که پێی وایه حوکومه‌ت ده‌بێت پشگیری له هه‌ژاران بکات و یارمه‌تی بێ ده‌ره‌تانان بدات، ئه‌مه‌یان سوسیال کۆنسێرڤاتیزمه. 2- ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن حوکومه‌ت نابێت ده‌ست له ئابووری بازار وه‌ربدات و کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ری، ئه‌مانه نوێ
له‌نێوان ئایین و باوه‌ڕدا (٤)
له ستوونی پێشوودا هه‌وڵمدا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه رابكێشم كه باوه‌ڕ و بڕواهه‌بوون به خوا هه‌ر ته‌نها ترس یان زه‌روره‌تێكی ناوه‌كی و رۆحیی مرۆڤ نیه، به‌ڵكو لای زۆر كه‌س پرۆسه‌یه‌كی عه‌قڵانیشه.گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه لێی بڕوانین كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه بیرده‌كاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی عاقڵانه (راشیۆناڵ) ده‌كات و به عه‌قڵ هه‌ڵده‌بژێرێت، زۆر زیاتر له هه‌ست، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵسه‌نگاندن
من شه‌رمه‌زاری ئه‌حلامم
هه‌فته‌ی پێشوو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌حلام مه‌نسورمان له‌نزیكه‌وه ناسیبوو، هه‌م به مه‌رگه بێده‌نگه‌كه‌ی راچه‌نین و هه‌م هه‌ستمان به گوناه كرد به‌وه‌ی ده‌مێك بوو ئاگامان لێی نه‌مابوو. زۆربه‌مان بیری ئه‌حلاممان نه‌مابوو، به‌ڵام هه‌موومان ده‌مانه‌وێت شتێك بڵێین، بنووسین یان پێكه‌وه یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه. هه‌ر واش ده‌بێت… ئه‌وه یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ژیان: زۆربه‌ی خۆشه‌ویستانمان، به‌تایبه‌تی بێده‌نگ و
کۆنسێرڤاتیزم Conservatism
ئه‌م وشه‌یه له‌وشه‌یه‌کی لاتینی (Conservati vuis)وه دێت که مانای پاراستنی کۆمه‌ڵگا‌و به‌هاکانی ده‌دات. ئه‌گه‌ر سکاڵی – ئه‌ندازه-ی (راستڕه‌وانه – چه‌پڕه‌وانه) به‌کاربێنین، ئه‌وا کۆنسیرڤاتیزم وه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی راستڕه‌وانه داده‌نرێت. یه‌کێکه له‌سێ ئایدیۆڵۆجیه سه‌ره‌کیه‌کان، مه‌به‌ستمان (لیبرالیزم- کۆنسێرڤاتیزم- سوسیالیزم)ه. کۆنسیرڤاتیزم وه‌ک دژه جه‌مسه‌رێکه بۆ هه‌ردوو ئایدیۆڵۆجی (لیبرالیزم‌و سوسیالیزم) که‌ڕادیکاڵن‌و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا له‌بنچینه‌وه بگۆڕن‌و رێکخستنه سروشتیه‌که‌ی تێک بده‌ن. کۆنسێرڤاتیزم ده‌یه‌وێت
له‌نێوان ئایین و باوه‌ڕدا (٣)
ئایا مرۆڤ ده‌توانێت به‌بێ باوه‌ڕ ژیان له‌كۆمه‌ڵگادا به‌سه‌ربه‌رێت؟ ئایا پێوویستمان به خوا هه‌یه؟زۆر پێش ئایینه وه‌حدانیه‌كانیش مرۆڤ بیری له بوونی خوا كردۆته‌وه و خواوه‌ندی بۆ زۆر شت، به‌تایبه‌تی پێكهاته و دیارده سرووشتیه‌كانی وه‌ك با و باران و ئاو و خۆر و هه‌وره‌تریشقه، خوڵقاندووه. پێده‌چێت مرۆڤ ئه‌و شتانه‌ی تێینه‌گه‌یشتووه و لێكدانه‌وه‌ی بۆیان نه‌بووه و به‌وپێیه‌ش ترسی
لیبرالیزم (1)
ووشه‌ی لیبرالیزم له ووشه‌ی ( Liber ) وه دێت به مانای ئازادی ، ئه‌مه‌ش حاڵه‌ت یان هه‌لوێستێکی ئایدیۆلۆجیانه‌یه له نێوان کۆنسێرڤاتیزم و سوسیالیزمدا، لیبرالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ بوون به ئازادی و مافی تاک دامه‌زراوه، به پێچه‌وانه‌ی کۆنسێرڤاتیزم و سوسیالیزمه‌وه. بنه‌ما هزرییه‌کانی لیبرالیزم بریتین له عه‌قڵگه‌رایی Rationalism سیکۆلاریزم Secularism و قانونگه‌رایی Legalism . لیبرالیزم ترادسیۆنێکی سیاسییه






