هاوپۆلەکان: هه والی سیاسی
ئیداره‌ی راپه‌رین له‌بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌شده‌كرێت
جه‌بار عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا پاره بۆ سنووره‌كه‌یان دانه‌نراوه، بۆیه نیگه‌رانی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان. حه‌مید عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین، بۆ هاوڵاتی وتی «كاتێك بودجه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رێكراوه بۆ په‌رله‌مان ناوی ئیداره‌كه‌مان نه‌هاتبوو، بۆیه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و دوو نوێنه‌ری ناوچه‌كه له‌په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌مان كرد‌و نیگه‌رانی خۆمان نیشاندا«. عه‌بدوڵا،
پزیشكه‌كانی قه‌ڵادزێ سێ كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن
دانا ره‌زگه‌یی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی قه‌ڵادزێ به‌نووسراوی ره‌سمی پزیشكانی بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی رۆژانه ته‌نیا سێ كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن. له‌رێنماییه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌و ئیمزای هه‌ڵگورد عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی قه‌ڵادزێی‌و مۆری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانیه‌ی له‌سه‌ره‌و له‌خاڵێكی رێنماییه‌كه‌دا هاتووه: «ده‌وامی كارمه‌ندان له‌كاتژمێر (8:30) بۆ كاتژمێر (1)و ده‌وامی پزیشك كاتژمێر (9) بۆ (12)یه«. عه‌بدولره‌حمان هه‌ڵشۆیی،
كه‌ركوك: له‌دوو ته‌قینه‌وه‌دا 3 كه‌س برینداربوون
عیماد جه‌باری 3 كه‌س برینداربوون. له ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له‌كه‌ركوك كه ئه‌م شه‌و 16ى 5 له‌دوو شوێنی جیاواز ته‌قینه‌وه. په‌یامنێری سایتی هاوڵاتی وتی” ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ناو خانویه‌كی ته‌واو نه‌كراودا بووه له‌شه‌قامی قودس به‌هۆیه‌وه برینداربووه”. وتیشی ” له‌كاتی رۆیشتنی هێزه‌كانی ئاماده بۆ شوێنی رووداوه‌كه له‌گه‌ره‌كی ئیحتیفالات بۆمبی دووه‌م كه له‌ناو كیسه‌یه‌كدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدا نه‌قیب‌و
شه‌ڕی راگه‌یاندنی بارزانی‌و مالیكی راده‌گیرێت
هاوڵاتی وابڕیاره شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان بارزانی‌و مالیكی له‌سبه‌ینێ (5 شه‌ممه) وه رابگیرێت. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند “وابڕیاره له‌سبه‌ینێ‌وه شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای ئێران رابگیرێت”. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئیران بوه‌ته ناوبژیوانی مالیكی‌و بارزانی‌و راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندنیش له‌سه‌رداوای ئه‌وانه. ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه لێدوان‌و وه‌ڵام
داواده‌كرێت خوێنرشتنی كوردانی ناوچه ” دابڕێنراوه‌كان” رابگیرێت
هاوڵاتی لیژنه‌ی به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات خوێنرشتن‌و سه‌رگه‌ردانی كوردانی ناوچه ” دابڕێنراوه‌كان” رابگرن. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنه‌ی به‌رگریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان كه كۆپیه‌كی ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی 5 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق كراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت ئێوه سوێندی یاساییتان
سەرۆکایەتی کۆمار: ناوی هاشمی لە ماڵپەرەکەمان “لانەبراوە”
ماڵپه‌رێكی عێراقی ده‌ڵێت رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌باره‌ت به‌دیارنه‌مانی ناوی تارق هاشمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه ئیحراجبونی پێوه‌دیاره. ئەم بابەتە 194 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته توركیا
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك گه‌یشته توركیا. ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی 5ی 2012 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند نیَچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی توركیا سه‌ردانی توركیا ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌شكراوه سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی توركیایه. سایتی توده‌یس زه‌مانی توركی بڵاویكرده‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت
هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌كورده‌كانی جه‌له‌ولا ده‌كرێت
هاوڵاتی گروپێكی چه‌كدار هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی كوردی جه‌له‌ولا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن. ئه‌نوه‌ر حسێن به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، هه‌واڵه‌كه پشتراستده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڤیستیڤاڵێك ده‌گه‌رێنێته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ساڵیادی شاڵاوه‌كانی به‌ناو ئه‌نفاله‌وه له‌گه‌رمیان كراوه. ناوبراو بۆ هاوڵاتی وتی «گێرانی ڤیستیڤاڵێك به‌بۆنه‌ی ئه‌نفاله‌وه له‌قوتابخانه‌ی گه‌رمیان كه مامۆستایه‌ك به‌ناوی ئه‌شره‌ف رۆڵی هه‌بووه له‌ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا، گروپه چه‌كداره‌كانی
تائێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه
هاوڵاتی تائێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه له‌كاتێكدا پۆسته‌كه زیاتر له‌مانگێگه به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه. دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، بۆ هاوڵاتی وتی «جگه له‌لیژنه‌ی یاسایی، لیژنه‌كانی ته‌ندروستی‌و نه‌زاهه‌ش بێ سه‌رۆكن، ئه‌مه‌ش بۆشایی دروستكردووه«. سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌په‌رله‌مان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، هۆكاری پرنه‌كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه بۆ ناكۆكی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی ده‌گه‌رێنێته‌وه، به‌هاوڵاتی وت «دكتۆره رۆژانی په‌رله‌مانتاری







