هاوپۆلەکان: هه والی وه رزشی

ڤان بۆمڵ گەڕایەوە ئایندهۆڤن

ڤان بۆمڵ گەڕایەوە ئایندهۆڤن

هاوڵاتی‌ یانەی ‘ئایندهۆڤن’ی هۆڵەندی ڕایگەیاند “مارک ڤان بۆمل”ی یاریزانی دێرینی یانەکە بێ بەرامبەر گەڕاوەتەوە لایان. گرێبەستەکەی بۆمڵ لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان بەکۆتاهات و تازەنەکرایەوە ، هەربۆیە گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی هەڵبژارد. مارسێل براندسی بەڕێوبەری تەکنیکی ئایندهۆڤن بۆ ماڵپەری فەرمی یانەکەی وتی”ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەم گواستنەوەیە دەکەین، خۆشحاڵین کە توانیمان یاریزانێکی بە ئەزموونی وەک بۆمڵ بگەڕێنینەوە

هەزارد یەکێک لە دوو مانچستەرەکە هەڵدەبژێرێت

هەزارد یەکێک لە دوو مانچستەرەکە هەڵدەبژێرێت

هاوڵاتی‌ هێرشبەری یانەی لیلی فەڕەنسی ئێدین هەزارد ڕایگەیاند ڕوودەکاتە یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری مانچستەر بە بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە کامیان دەبێت. هەزارد لە بۆنەیەکدا وەک باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسی دەستنیشانکرا. دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە داهاتووی خۆی وتی”ڕوودەکەمە مانچستەر ، بەم نزیکانە دەزانن داهاتووم لەکوێ دەگیرسێتەوە”. مانچستەر ستی ئەم وەرزە

گواردیۆلا ساڵێک پشوو  دەدات

گواردیۆلا ساڵێک پشوو دەدات

هاوڵاتی‌ پیپ گواردیۆلا کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەدا ماڵئاوایی لە یانەی بەرشلۆنە دەکات ، لە تازەترین لێدوانیدا ڕایگەیاند ماوەی ساڵێک پشوو دەدات و مەشقی هیچ یانەیەک وەرناگرێت. پڕوپاگندەی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی کە ئایا وێستگەی داهاتووی ئەو ڕاهێنەر کوێ دەبێت  بەڵام  گواردیۆلا وەڵامی ئەو پڕوپاگندانەی دایەوە و وتی : سەرەتا دەمەوێت ساڵێک پشوو بدەم

ئارسناڵ کلینت دێمپسی دەوێت

ئارسناڵ کلینت دێمپسی دەوێت

هاوڵاتی‌ یانەی ئارسناڵ دەیەوێت کلینت دێمپسی  یاریزانی یانەی فولهام بگوازێتەوە ڕیزەکانی. دێمپسی ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و   ٢٣ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی تاکە یاریزانی ئەمریکییە زیاد لە ٥٠ گۆڵی تۆمارکردبێت لە پریمەرلیگ . ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری ئارسناڵیش دەیەوێت دوای  کڕینی لوکاس  پۆدۆڵسکی زیاتر هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێز بکات و دێمپسی

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ میسی‌ سه‌ردانی‌ كوردستان بكات

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ میسی‌ سه‌ردانی‌ كوردستان بكات

هاوڵاتی‌ ئەمینداری گشتیی لێژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكرد لێژنەكەیان سه‌رقاڵی‌ رێكخستنی‌ یارییەكی دۆستانه‌ن له‌نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئەرجەنتین لە شاری هەولێر، به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ میسی‌ سه‌ردانی‌ كوردستان بكات. ماڵپه‌ری‌ (ئاكانیوز) ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئالان قادرئەمینداری گشتیی لێژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی خاتوو كارۆلینا پۆدێستا كۆبوه‌ته‌وه‌و داوای‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندیكردوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتیندا،