هاوپۆلەکان: هه‌واڵی گرنگ
شه‌ڕی راگه‌یاندنی بارزانی‌و مالیكی راده‌گیرێت
هاوڵاتی وابڕیاره شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان بارزانی‌و مالیكی له‌سبه‌ینێ (5 شه‌ممه) وه رابگیرێت. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند “وابڕیاره له‌سبه‌ینێ‌وه شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای ئێران رابگیرێت”. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئیران بوه‌ته ناوبژیوانی مالیكی‌و بارزانی‌و راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندنیش له‌سه‌رداوای ئه‌وانه. ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه لێدوان‌و وه‌ڵام
سەرۆکایەتی کۆمار: ناوی هاشمی لە ماڵپەرەکەمان “لانەبراوە”
ماڵپه‌رێكی عێراقی ده‌ڵێت رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌باره‌ت به‌دیارنه‌مانی ناوی تارق هاشمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه ئیحراجبونی پێوه‌دیاره. ئەم بابەتە 196 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ره‌شه‌وه وه‌ڵامی مالیكی ده‌داته‌وه
هاوڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌توندی وه‌ڵامی وته‌كانی مالیكی ده‌داته‌وه‌و هه‌ره‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیه‌كیی مالیكی ده‌كات. وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و وتانه‌ی مالیكی دایه‌وه كه له‌كه‌ناڵی nrt كردبووی، له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه “ئێمه به‌ڵگه و سه‌لمێندراوه‌کان بۆ رای گشتی ده‌خینه‌ڕوو بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و شته بێ‌بنه‌ما لێکدراوانه”. له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه
پاسدار دێته خاكی هه‌رێمه‌وه
هاوڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌رێگه‌ی هێزێكی بێشووماری سه‌ربازی‌و چه‌كی قورسه‌وه سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ته‌نیووه‌و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانیش سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، ئێران چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی له‌ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم دامه‌زراندووه‌و هۆشدارییان داوه‌ته هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه له‌به‌زاندنی سنوور، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. به‌دواداچوونێكی هاوڵاتی له‌ناوچه سنورییه‌كانه‌وه، ئاشكرای
هاوسه‌ری قائیمقام: هه‌موو سلێمانیم بده‌نێ له‌خوێنی زانا خۆش نابم
هاوڵاتی هاوسه‌ری قائیمقامی سلێمانی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له‌مسه‌ری سلێمانییه‌وه تا ئه‌وسه‌ری سلێمانی بده‌نێ ئاماده‌نیه له‌خوێنی زانا خۆشبێت. ساكار جه‌مال، هاوسه‌ری زانا محه‌مه‌د ساڵح ، له‌لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی وتی “هیچ پاره‌یه‌ك له‌ماڵی مندا ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌و كه‌سیش ناتوانێت له‌ماڵی مندا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت‌و له‌مسه‌ری سلێمانییه‌وه تا ئه‌وسه‌ری سلێمانیم بده‌نێ ئاماده‌نیم له‌خوێنی زانا خۆشبم». به‌پێی ئه‌و
ره‌نج سه‌نگاوی ده‌چێته كه‌ناڵی رووداو
هاوڵاتی ره‌نج سه‌نگاوی، پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه ده‌چێته كه‌ناڵی ئاسمانی “رووداو” كه‌بریاره به‌مزووانه بكرێته‌وه. له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ره‌نج سه‌نگاوی، رایگه‌یاندووه وه‌ك ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه له كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 18 مانگ ئیمزا كردووه. ره‌نج سه‌نگاوی، له‌به‌شێكی تری
حكومه‌ت مووچه بۆ ئه‌ندامانی حیزب خه‌رجده‌كات
ئارا ئیبراهیم به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵانه بری زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ هه‌زاران ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌رجده‌كرێت. ئه‌و ئاماره كه له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو كه به‌ناوی مووچه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، مووچه بۆ (20) هه‌زار‌و 193 كه‌س بردراوه‌ته‌وه. بری ئه‌و
ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان گۆران‌و یه‌كێتی، دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری تاڵه‌بانی بووه
تایبه‌ت به هاوڵاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان گۆران‌و یه‌كێتی له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سلێمانی، له‌سه‌ر پێشنیاری تاڵه‌بانی بووه‌و گۆرانیش چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هه‌بووه. پێشنیوه‌رۆی پێنجشه‌ممه 10ی ئه‌م مانگه، وه‌فدێكی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ندامێتی ئه‌رسه‌لان بایزو دلێری سه‌ید مه‌جیدو ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی‌و شاهۆ سه‌عیدو جه‌لال جه‌وهه‌ر
ناوی یاریده‌ده‌ره‌كانی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ئاشكرا كرا
هاوڵاتی له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، یه‌كگرتووی ئیسلامی دوویاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كلایی كرده‌وه. به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی یه‌كگرتوو، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بۆ یاریده‌ده‌رانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ریه‌كه له (سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ) و (د. سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر) بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكران. پێشووتر (سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ) ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و (د. سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر) ووته‌بێژو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی







