بازاڕى خانووبه‌ره‌ چاوی لەبوژاندنەوەیە

دوای نزیکبوونەوەی هه‌رێم‌و به‌غدا لەڕێککەوتن جووڵەیەکی رێژەیی کەوتۆتە بازاڕەکەوە،بەڵام هێشتا ترس هەیە رێککەوتنەکە هەر قسە بێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 ‌هاوڵاتى، لاڤین مهحمود

دانوستانهکانى ههرێم و بهغداو گهیشتن بهڕێککهوتن لهنێوانیاندا، جموجۆڵى بازاڕى خانوبهرهى لهههرێم زیادکردووهو ئێستا کڕین و فرۆشتنى زیاتر بهزهوى و خانووهوه دهکرێت، بەراورد بەچەند مانگی رابردوو، بەڵام هێشتا دڵنیایی تەواو لای هاوڵاتیان نیە.

کۆتایی مانگى رابردوو دواى زنجیرهیهک کۆبوونهوه لهگهڵ بهغدا، حکومهتى ههرێم گهیشتن بهڕێککهوتنى لهگهڵ بهغدا راگهیاند لهسهر نهوت و بودجه، بهڵام هێشتا رێککهوتنهکه چهند قۆناغێکى ماوهو دهبێت لهپهرلهمان و حکومهتى عێراق پهسهندبکرێت.

بهپێى ڕێککهوتنهکه پشکى ههرێم لهبهشه بودجهى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو زیاتر لە (11) ترلیۆن دینار دهبێت جگە لەو بڕیە پارەیەی لەپشکی بودجەی سەروەری بەر هەرێم دەکەوێت لەمووچەی پیشمەرگەو بودجەی پەرەپیدانی پاریزگاکان، ئەوەش لەکاتێکدا دەبیت کەههرێم رۆژانە (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى بهغدا بکات کە رەزامەندی لەسەری نیشاندوە.

بڵاوبونهوهى ئهو ههواڵه بهس بوو بۆ ئهوهى جموجۆڵ بکهوێته ناو بازاڕى ساردى خانووبهرهوه، کهماوهیهک بوو کڕین و فرۆشتنى زهوى و خانوو کهمببووهوه، بەڵام هێشتا خەڵکانێک هەن کەدڵنیایی تەواویان نیە بەهۆی ئەوە لەساڵانی رابردووشدا رێکەوتن کراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

ئارام عهبدوڵا، خاوهنی کۆمپانیای فهرهیدون بۆ کڕین و فرۆشتنی خانوو زهوی لهههولێر به  ‌هاوڵاتى وت «ههر ههواڵێکی سیاسی بهباش یان خراپ کاریگهری لهبازاڕی ئێمه دهکات، ئهو رێککهوتنهی بهغداو ههرێمیش کاریگهری سهد لهسهدی ههبووه لهسهر جموجۆڵی بازاڕی ئێمه«.

وتیشى «خهڵک پێشتر دڵنیانهبوو لهوهی موچه بدرێت، بهڵام ئێستا بههۆی ئهو رێکهوتنهی ههرێم گۆڕانکاری روویداوه، بازاڕمان لهچاو پێشتر باشتر بووهو چاوهرێدهکهم باشتریش بێت».

رێککهوتنهکهى ههرێم و بهغدا ئهگهر بهتهواوى پهسهندبکرێت، دڵنیایی بۆ موچهى فهرمانبهران دهگهڕێنێتهوه، هاوشێوهى ئهمساڵ که بههۆى ناردنى بڕه پارهیهکى مانگانه لهلایهن بهغداوه، حکومهتى ههرێم توانى موچه بهسهر فهرمانبهراندا دابهشبکات.

ئهنوهر محهمهد، خاوهنی نوسینگهی بۆسکان لهسلێمانی وتی «لهدوای رێککهوتنی ههرێم و بهغدا گۆڕانکاری باش لهبازاڕی ئێمهدا کراوه، پێشبینی دهکهم بارودۆخهکه باشتر بێت بههۆی رێکهوتنی ههرێم و بهغداوه«.

 وتیشی «بهراورد بهڕابردوو بازاڕمان فهرقی کردووهو بهرهو باشتریش دهڕوات».

ئهنوهر محهمهد باسى لهوهشکرد، کەگرانترین موڵک لای ئەوان بۆ خانوو لهنێوان نیو ملیۆن دۆلار بۆ (600) هەزار دۆلارە، هەروەها بۆ تەلارو بینای گهورهش لەنێوان ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیوێک دۆلارە.

هەروەها باڵەخانەی هۆتێلیان لایه بە سێ ملیۆن دۆلار، خانووی کرێش لهنێوان (٢٠٠) ههزار دینار هەیانه تا (٥٠٠) دۆلار.

«لهدوای رێککهوتنی ههرێم و بهغدا گۆڕانکاریهک روویداوه، بهڵام زۆر نیهو خهڵکیش چاوهڕێی ئهوه دهکات که باش بێت، کاکهبرا محهمهد، خاوهنی نوسینگهی ترێ بۆ کرین و فرۆشتنى خانوبهره لهسلێمانى، بۆ  ‌هاوڵاتى وای وت.

کاکهبرا پێشبینیدەکات ئهم رێککهوتنه گۆڕانکاری دروستبکات و بازاڕ بهرهو باشتر بڕوات.

کهرتى خانوبهره لهههرێمى کوردستان تاپێش سهرههڵدانى قهیرانى دارایی لهساڵى 2014 لهگهشهکردنێکى خێرادا بوو، بهڵام لهو ساڵه بهدواوه پاشهکشهى گهورهى کرد، لهمساڵدا بەشێک لەو خەڵکانەی کەکاری کڕین و فرۆشتن دەکەن بەهیوان دۆخەکە بەرەو باشتربوون بڕوات.

ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی ساڵی رابردوودا تا رادەیەک جوڵەیەکی کەم کەوتە بازاڕەکەوە بەهۆی رێککەوتنەکەی ساڵی رابردووی بەغداو هەرێم کە تاڕادەیەک دۆخی موچەخۆران بەرەو باشتر رۆیشت و ئەو پاشەکەوتە هەڵگیرا کە لەسەر مووچە دانرابوو ئەگەرچی هیشتا مووچەکە بەپچڕپچڕ دێت.

لهئێستاشدا رێککهوتنى نێوان ههرێم و بهغدا کەچاوەڕوان دەکرێت دۆخی مووچەخۆران باشتر بکات، ئهوهندهى تر دۆخێکى لهبارى بۆ گهشهى زیاترى ئهو کهرته رهخساندووه

لهئێستاشدا رێککهوتنى نێوان ههرێم و بهغدا کەچاوەڕوان دەکرێت دۆخی مووچەخۆران باشتر بکات، ئهوهندهى تر دۆخێکى لهبارى بۆ گهشهى زیاترى ئهو کهرته رهخساندووه، بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، دڵنایی تەواو لای خەڵکی دروست نەبووە.

حوسام بهرزنجی، پسپۆڕی بواری ئابووری به  ‌هاوڵاتى وت «رێککهوتنی ههرێم و بهغدا دهبێتههۆی ئهوهی جۆرێک لهسهقامگیری دروست بێت، کاتێک کهنهوت بڕوات و بودجهش بهڕێکی بێت، ههموو مانگێک بێگومان خهڵکهکه ئومێد پهیدادهکات و دڵنیا دهبێت لهوهی بازاڕ دهکهوێتهگهڕ، کێشهی خهڵک و خاوهن کاسب کهمتر دهبێتهوه لهوهی کەبترسێت.

وتیشی «بەڵام زۆر کهسیش ناوێرێ پاره بخاته ناوبازاڕهوه، دهیهوێت پارهکهی لهبهردهستدا بێت و ههڵیبگرێت بۆ کاتی قهیران».

هەروەها وتی «دڵنیایی بازاڕ ده‌خاته‌گه‌ڕو بازاڕ چالاک ده‌کات و ئابووری ده‌بووژێته‌وه‌، به‌ڵام له‌م کاتی دروستبونی رێککه‌وتنه‌ی به‌غدادا‌ نازانین رێککه‌وتنه‌که‌ له‌گه‌ڵ کێ کراوه‌و له‌گه‌ڵ کێ ده‌کرێت، ئایا ئه‌م بودجه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، حکومه‌تی به‌غداد چی لێدێت، له‌به‌ر ئه‌مانه‌ هێشتا خه‌ڵک ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی به‌غداد کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه‌و بازاڕی هه‌رێم سه‌قامگیرنه‌بێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار