ئێران به‌ده‌ست ئه‌مریکاوه‌ گیرى خواردووه‌

ئابووریى ئێران له‌ساڵى نوێدا تووشى سستیى قووڵتر ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵئاوسان‌و بێکاریش به‌رزده‌بنه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکهلاو عهبدوڵا

ئابووریى ئێران رووبهڕووى داڕمانى قوڵتر دهبێتهوه لهمساڵدا و بودجهى ساڵى نوێ لهسهدا 50% کورتهێنان بهخۆیهوه دهبینێت، جگه لهوهى رێژهى بێکارى بۆ لهسهدا ٢٠% بهرزدهبێتهوه بههۆى سزا قورسهکانى ئهمریکاوه.

بهپێى راپۆرتێکى پهیمانگهى دارایى نێودهوڵهتی، که لهههفتهى رابردوودا بڵاوکرایهوه، لاوازى ئابورى ئێران دوو ئهوهنده دهبێت لهکۆتایى ساڵى بودجهیى ئێران که لهمانگى ئازارى ٢٠٢٠ کۆتایى پێدێت.

لاوازى ئابورى ئێران لهساڵى (٢٠١٨-٢٠١٩) لهسهدا ٤.٦% بوو، بهڵام بۆ ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠) رێژهکه دهبێته لهسهدا ٧.٢%،  لهگهڵ ئهوهى یهدهگى دهرهوهى رهنگه کهمببێتهوه بۆ (٧٣) ملیار دۆلار، ئهمهش ماناى ئهوهیه کهتهنها لهدوو ساڵدا (٤٠) ملیار دۆلارى لهیهدهگى دهرهوهدا لهدهستداوه.

ساڵى بودجهیى ئێران بۆ (٢٠٢٠-٢٠٢١) لهیهکهم رۆژى نهورۆزدا دهستپێدهکات، واتا ٢١ى ئازارى ٢٠٢٠، که بهرپرسانى ئێران بهگهشبینییهوه لێى دهڕوانن و بانگهشهى ئهوهدهکهن گهشهى ئابورى بهرزدهبێتهوه، بهڵام بهپێى راپۆرتێکى ناوهندى توێژینهوهى مهجلیس که سهر بهپهرلهمانى ئێرانه، بودجهى ساڵى نوێ رووبهڕووى لهسهدا ٥٠% کورتهێنان دهبێتهوهو تهنها لهسهر کاغهز هاوسهنگه.

محەمهد باقر نهوبهخت، بهرپرسى ئۆفیسى بودجهى حکومهتى ئێران مانگى رابردوو رایگهیاند که حکومهت پێشبینى گهشهى ئابوریى دهکات بۆ ساڵى نوێ به لهسهدا ٢%، بهڵام ئهمه پێجهوانهى خهمڵاندنى سندوقى دراوى نیودهوڵهتى و بانکى جیهانییه که  لهدواههمین راپۆرتیاندا لهتشرینى یهکهمى ٢٠١٩ بڵاویانکردهوه گهشهى ئابورى ئێران له ٠.١% تێپهڕناکات و بگره نزمتریش دهبێت، جگه لهوهى بودجهى ساڵى (٢٠١٩-2020)، که مانگى ئازارى ٢٠٢٠ تهواودهبێت، رووبهڕووى (٣٧) ملیار دۆلار کورتهێنان دهبێتهوه.

بودجهى ساڵى نوێ، که لهلایهن حهسهن رۆحانى سهرۆکى ئێران له ٨ى کانونى یهکهمى ٢٠١٩ پێشکهشى پهرلهمان کرا، نزیکهى (١١٥) ملیار دۆلارهو نۆ ملیارى بۆ قهرزه کهڵهکهبووهکانى حکومهته.

راپۆرتهکهى ناوهندى تووێژینهوهى مهجلیس باس لهوهدهکات ئهو کورتهێنانه بهچهند بژاردهیهک چارهسهر دهکرێت، لهوانه قهرزکردن لهبانکى یهدهگى وڵات یان چارهسهرکردنى ههڵئاوسانى ئابوری، کهبانکى جیهانى به لهسهدا 29% خهمڵاندوویهتى بۆ ساڵى نوێ  لهکاتێکدا سندوقى دراوى نێودهوڵهتى ئهو رێژهیهى به لهسهدا ٣١% دیاریکردووه.

بهپێى راپۆرتهکه بژاردهى دووهم خۆبهدهستهوهدانه بۆ فشارهکانى ئهمریکاو گهیشتنى رێکهوتنێکه لهگهڵ واشنتن بۆ کهمکردنهوهى ههڵئاواسانى ئابوری، بهڵام پێناچێت ئهمه سهربگرێت بههۆى هۆکارى سیاسى و قووڵبونهوهى گرژییهکانى ههردوو وڵات لهدوو ههفتهى رابردوودا بهتایبهت دواى کوشتنى قاسم سولهیمانى لهلایهن ئهمریکاوه.

دواى ئهوهى ساڵى ٢٠١٨ ئهمریکا له رێککهوتنى چهکى ئهتۆمى ٢٠١٥ى ئێران کشایهوه، دۆناڵد ترهمپ سزا ئابورییهکانى سهر ئێرانى کارا کردهوهو ههنگاو بهههنگاو سزاى خستهسهر کهرته جیاوازهکانى وڵاتهکه، بهتایبهتى کهرتى وزه.

 حهسهن رۆحانى سهرۆکى ئێران له ٣١ى کانونى یهکهمى ٢٠١٩ رایگهیاند سزاکانى ئهمریکا بوونهته هۆى لهدهستدانى (٢٠٠) ملیار دۆلار.

بههۆى سزاکانى کۆشکى سپییهوه، ههناردهى نهوتى ئێران لهدوو ملیۆن و (٨٠٠) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهوه لهساڵى ٢٠١٨دا کۆمبووهوه بۆ تهنها (٤٠٠) ههزار بهرمیل رۆژانه لهم چهند مانگهى دواییدا، بهپێى راپۆرتى ئاژانسى ههواڵى رۆیتهرز.

ساڵى ٢٠١٨ فرۆشى نهوت لهسهدا ٢٩%ى داهاتهکانى حکومهتى پێکدههێنا، بهڵام بۆ ٢٠٢٠ حکومهت پشت دهبهستێت بهنهوت بۆ دهستەبهرکردنى تهنها لهسهدا ٩%ى داهات.

 بهپێى بودجهى نوێ، ئێران ملیۆنێک بهرمیل رۆژانهى نهوت بهنرخى (٥٠) دۆلار بۆ ههر بهرمیلێک ههنارده دهکات کهکۆى گشتى داهاتهکهى دهگاته (١٨) ملیار دۆلار.

بهڵام پهیمانگهى ویلایهته یهکگرتووهکان بۆ ئاشتى له راپۆرتێکیدا ئهوه دهردهخات که «بهبێ کهمبونهوهى سزا سهرهکییهکانى ئهمریکا، ئێران هیچ رێگایهکى روونى نییه بۆ گهشتن به یهک ملیۆن بهرمیل نهوتى رۆژانه، تهنانهت ئهگهر ئێران ههر بهرمیلێک به (٦٥) دۆلار بفرۆشێت له ٢٠٢٠دا ئهوا پێویستى بهههناردهکردنى (٧٧٠) ههزار بهرمیله له رۆژێکدا تابگات بهو (١٨) ملیار دۆلارهى بۆ بودجه خهمڵاندویهتی»، بهڵام لهئێستادا ههناردهى نهوتى رۆژانهى له (٤٠٠) ههزار تێپهڕناکات.

ئهگهر سزاکانى ئهمریکا بهردهوام بن ئهوا «دواى دوو ساڵ له لاوازییهکى قووڵ، گهشهى ئابورى کهمدهبێتهوه و بێکارى بۆ لهسهدا ٢٠% بهرزدهبێتهوهو یهدهگى دراو بهردهوام دهبێت لهکهمبوونهوه بۆ (٢٠) ملیار دۆلار تا ئازارى ٢٠٢٣»، راپۆرتهکهى پهیمانگهى دارایى نێودهوڵهتى واى باسکردووه.

ههرچهنده راپۆرتهکه ئهوهى خستووهتهڕوو که «لهسیناریۆى ههڵگرتنى سزاکان لهلایهن ئهمریکاوه، گهشهى ئابورى ئێران ساڵانه لهسهدا ٦% زیاددهکات و یهدهگى دراوى دهرهوهش بهرزدهبێتهوه بۆ (١٤٣) ملیار دۆلار، جگه لهوهى رهنگه گهشهى بهرههمى ناوخۆیى تا بههارى ٢٠٢٤ بگاته (٦٣٩) ملیار دۆلار».

بهرپرسانى ئێستاى ئێران لهسهروو ههموویانهوه ئهیهتوڵا عهلى خامنهیى، رابهرى کۆمارى ئیسلامى ئێران رێگره لهدانوسانى نێوان ئهمریکاو وڵاتهکهى بۆ گهیشتن به رێکهوتن و ئهمریکا به«شهیتان و تیرۆرست» ناودهبات، ئهمهش کاردانهوهکانى واشنتن بهرانبهر بهتاران زیاتر دهکات و ئابووریهکى داڕماوى تهواو رووبهڕووى دهبێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار