ئه‌و ئافره‌تانه‌ داینه‌سورن که‌دژایه‌تى خواو پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن‌

مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانى، مامۆستاى ئاینى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتى

مامۆستایهکى ئاینى رهخنهى توند لهڕێکخراوهکانى ژنان دهگرێت و دهڵێت:»ئهو ئافرهتانه داینهسورن کهدژایهتى خواو پێغهمبهر دهکهن و ئافرهتى خراپن، ئێستاش سوورم ئافرهتى خراپ بهدڕهوشت و ئهوهى ئینتیفازه دهکات بهڕووى باوک و مێردیدا داینهسوره«.

مامۆستا مهلا مهزههر خۆراسانى، مامۆستاى ئاینى و خاوهنى کهناڵى سروشت لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ ‌، ئاماژه بهوه دهدات»ئهم رێکخراوانهى ژنان بێجگه لهبازرگانى بهسهر ئافرهتانهوه هیچ مهرامێک و  مهبهستێکى تریان نهبووهو تائێستا نهیانتوانیوه دوو ئاشق بگهیهنن بهیهکترى، تهنیا بهکوشتن کۆتایى بهئهشقهکهیان هاتووه، خێزانێکى تهڵاقدراویان نهگهیاندۆتهوه بۆ لاى یهکترى، ئیللا کێشهى کۆمهڵایهتى تریان زیادکردووه«.

ناوبراو دهشڵێت:» تهنیا سهرۆک و سهرکردهکانن بهگوێى مامۆستایانى ئاینى ناکهن خهریکى گهندهڵى و پارهخواردنن، ئهوهى گوێ لهمامۆستایانى ئاینى دهگرێت لهماڵى خۆیاندا دانیشتون و تهماشاى دزه گهورهکان و گهندهڵکاران دهکات، ئهوانهى که نهوت و پارهى ئهم وڵاته دهدزن و ئهوانهش بهردهوام سهرخۆشن و گوێ لهئاین و وتار ناگرن و نایهنه جومعه«.

‌‌هاوڵاتى: له تۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک قسهکانت کاردانهوهى دروستکردووه که لایهنگیرى پیاوانیت؟

مهزههر خۆراسانى: بهپێچهوانهوه من زۆرترین پشتیوانیم لهئافرهتان کردووه، چونکه  ئافرهتێکى زۆر قهیرهن و ماونهتهوه و بێوهژنێکى زۆر زۆرمان ههیهو بهدواى ئهوهدا دهگهڕێن بچنه ماڵ و حاڵى خۆیان.

 کهباسى فرهژنى دهکهم،  لهخهمى ئهوهدام ئهوانه بچنه ماڵ و حاڵى خۆیان، کهواته ئهمه پشتیوانیه بۆ ژنان و ئهو ئافرهتانهى ماونهتهوهو کهس ئاوڕى خێریان لێناداتهوه، کهس بیریان لێناکهنهوه.

رێکخراوهکان زیاتر باس لهئافرهت و گهنج دهکهن و دهستهمۆیان دهکهن بۆ مهرامى خۆیان و ئهوانهى که بهتهمهنن هیچ نرخ و بههایهکیان نیه لاى ئهوان، بۆیه زۆرى رێکخراوهکان باسى ئهو ئافرهتانه دهکهن، بۆیه وا ههست دهکرێت بهکردهیى داکۆکى کارن لهمافى ئافرهت و لهئهنجامیشدا دهردهکهوێت.

 بڕۆ لهناو خهڵکى کوردستاندا پرسیار بکه، تهواوى خهڵکى کوردستان دهزانن ئهم رێکخراوانه بێجگه لهبازرگانى بهسهر ئافرهتانهوه هیچ مهرامێک و  مهبهستێکى تریان نهبووهو تائێستا نهیانتوانیوه دوو ئاشق بگهیهنن بهیهکترى، تهنیا بهکوشتن کۆتایى بهئهشقهکهیان هاتووه، خێزانێکى تهڵاقدراویان نهگهیاندۆتهوه بۆ لاى یهکترى، ئیللا کێشهى کۆمهڵایهتى تریان زیادکردووه، بۆیه مامۆستا مهزههر زۆرترین خزمهتى بهتوێژى ئافرهتان کردووه، بهرنامهکانم لهکهناڵى سروشت بهڵگهى ئهوهن و ئهوهندهى من لهخزمهتى کابانى ماڵ و ئهو ئافرهتانهى که بهڕهسهنى ماونهتهوه لهکوردستان و  لهنیشتیماندا کهس ئهوهنده باسى ئهوانى نهکردووه، ئهو رێکخراوانه بوونهته مۆتهکهو بازرگانى بهسهر کێشهى ئافرهتانهوه دهکهن.

هاوڵاتى: ئهو رێکخراوانهى باسى دهکهیت سهر بهحزبهکانى دهسهڵاتن؟

مهزههر خۆراسانى: ههموو خهڵکى کوردستان دهیانناسن و بهپێى ئهو فایلهى من بینیومه، خۆى لهسهروو (300) ناو دهبینێتهوه، زۆرن ئهمانه کهبودجهیان نهبێت، چۆن دهچن بهڕێوهو لهسهر بودجهى گشتى بینایان بۆ گیراوهو پاڵپشتى دهکرێن و خزمهتکراون.

 لهسێ پارێزگاى  قوڕبهسهرى بچوکى وهک ههولێرو سلێمانى و دهۆک، چ باشیهکیان ههیه تاههڵیان سهنگێنین و دهستخۆشییان لێبکرێت، تاکه رێکخراوێک با خۆى پیشانى من بدات بڵێت شتێکم کردووه تامن دهستخۆشى لێبکهم.

 لێرهوه دهستخۆشى لهههر کهسێک دهکهم کهخزمهتێکى بهئاین، بهوڵات و بهنیشتیمان گهیاندبێت، ناکرێت چاوبنوقێنم لهئاست ههقدا، ئهوهى کهبینیومانهو خهڵکى کوردستان شاهیدن هیچ شتێکى ئیجابى لهئهمانه نهبینراوه تهنیا سلبیات نهبێت.

ئهوهندهى ئهوان ئازادبوون سوکایهتى بهخواو بهپێغهمبهرو بهقورئان و بهپیرۆزیهکانو بهنیشتیمانو بهمامۆستاى ئاینى بکهن، ئێمه نهمانتوانیوه بههیچ شێوازێک رهخنهیهک لهبیروبۆچوونه ههڵهکانى ئهوان بگرین

هاوڵاتى: ئهو کهیسهى ئێوه چووه دادگا که لهگهڵ رێکخراوهکانى ژنان دروستبووه؟پێتان وایه دادگا یهکلایى دهکاتهوه؟    

مهزههر خۆراسانى: ئهم بابهته ئهوه ئازادى رادهربڕینهو ئهو ئازادیه ههر ههیهو ئهو ئازادیهى ئهو رێکخراوانه شانازى پێوهدهکهن لهکوردستان، ئهوهندهى ئهوان ئازادبوون لهوهى سوکایهتى بهخواو بهپێغهمبهرو بهقورئان و بهپیرۆزیهکان و بهنیشتیمان و بهمامۆستاى ئاینى بکهن، ئێمه نهمانتوانیوه بههیچ شێوازێک رهخنهیهک لهبیروبۆچوونه ههڵهکانى ئهوان بگرین، ئێمه ئهسڵهن دهقه ئایینیهکان کهبیروباوهڕ و عهقیدهى خۆمانه شیمان کردۆتهوه، لهدهربڕینى، ئهوان دهرۆن سکاڵامان لهدژ دهکهن.

هاوڵاتى: پێتوایه ههرێمى کوردستان پێویستى بهم ههموو رێکخراوهى ژنان ههیه؟

مهزههر خۆراسانى:  ئهم ههموو رێکخراوه کهخزمهتیان دیار بێت و بۆ خزمهتکردن بێت، بۆ لابردنى زوڵم بێت، ئهوه زۆر باشه، بهڵام ئهوهى ئێمه دهیبینین ئهو رێکخراوانه بهههموویان یهخهى کهسێکیان گرتووهو دهیانهوێت زوڵمى لێبکهن، کهواته ئهم رێکخراوانه لهمهبادیئى خۆیان لایانداوه، چونکه رێکخراو بۆ رۆشنبیرى کردن و بههاناوهچوونى خهڵکه، ئێستا بهههموویان گهلهکۆمهکهیان کردووه لهتاقه نهفهرێک، ماشهڵڵا لهم رێکخراوانهو ئازادى رادهربڕین لاى ئهم رێکخراوانه، که ئهمه لهغهیرى بازرگانى و سهنگهرگرتن لهئیسلام و لهو کلتوره رهسهنهى که لهکوردستان و کوردهوارى  خۆماندا ههیه هیچى تریان پێنیه، دهیانهوێت ئهو بینایهى کهمامۆستایاى ئاینى رۆڵیان ههیه لهبنیاتنانى ئیسلام  بیڕوخێنن و تهواو.

هاوڵاتى: بهشێک لهمامۆستایانى ئاینى رهخنهى ئهوهیان لێدهگیرێت، کهههندێک شت باس دهکهن لهگهڵ واقعى کۆمهڵگهى کوردى ئێستادا ناگونجێت؟

مهزههر خۆراسانى: ههموو مامۆستایانى ئاینى ههرشتێک باس بکهن، مادهم فهرمودهو قورئانى خوایان بهدهستهوهیه، ههمووى جێگهى خۆى دهگرێت و واقعییهو دهربارهى حاڵى کوردستانه، بهڵام ههندێک وتار لهپرسهدا لێدراوه، تۆ لهبۆنهیهکى شاییدا لێیدهدهیتهوه، له راگهیاندن و لهسۆشیال میدیادا یهکناگرێتهوه، ئهوکاته دهڵێن مامۆستا لهکوێیهو ئێمه لهکوێین.

ئهو کاته ئهو کهسه دروستى دهکات کهجارێکى تر ئهو وتاره لهکات و شوێنێکى جیاوازتردا بهکاردههێنێتهوه، بۆیه ئهوکات دهڵێن مامۆستایان لهواقعى کوردستاندا ناژین، بۆ نمونه ئێستا خهڵک تێوهگلاوه لهسهر مهسهلهى موچهى پلهباڵاکان و خانهنشینى، بۆیه رێکخراوهکان هاتوون سکاڵایان لهسهر من تۆمارکردووه، بۆیه من ناچاربووم ئهو روونکردنهوهیه بدهم، کهخهڵک دهیبینێت دهڵێت تهماشاکه من کوێم دێشێت و مامۆستا خهریکى چییه، کهواته من دروستم نهکردووه، یهخهى گرتووم.

ئهوانهى کهنهوت و پارهى ئهم وڵاته دهدزن و ئهوانهش بهردهوام سهرخۆشن و گوێ لهئاین و وتار ناگرن

هاوڵاتى: مامۆستایانى ئاینى چ رۆڵێک دهبینن لههۆشیارکردنهوهى تاکى کۆمهڵگا؟

مهزههر خۆراسانى: مامۆستایانى ئاینى وهک مۆم سووتاون لهڕابردوودا و بهردهوام خزمهتیان ههبووهو ئهو گهوره و بچووکیهى کهماوه، بهماندووبونى مامۆستایانى ئاینى و خهباتى مامۆستایانى ئاینى و بهرنامهى پیرۆزى ئاینى ئیسلامه.

 ئهو رێزو خۆشهویستییهى که لهنێوان ژن و مێردهکاندا ههیه بهرههمى رهنج و خهباتى مامۆستایانى ئاینیهو خهڵکیان هۆشیارکردۆتهوه کهگهندهڵ نهبن و ئهوهى کهخهڵک لهماڵهکهى خۆیدا دانیشتووهو دزى ناکات و  تهنیا سهرۆک و سهرکردهکانن بهگوێى مامۆستایانى ئاینى ناکهن خهریکى گهندهڵى و پارهخواردنن، ئهوهى گوێ لهمامۆستایانى ئاینى دهگرێت لهماڵى خۆیاندا دانیشتون و تهماشاى دزه گهورهکان و گهندهڵکاران دهکات، ئهوانهى کهنهوت و پارهى ئهم وڵاته دهدزن و ئهوانهش بهردهوام سهرخۆشن و گوێ لهئاین و وتار ناگرن و نایهنه جومعه، بۆیه مامۆستایانى ئاینى بهردهوامن و ئهوه جیاوازى کۆمهڵگهى ئێمهیه لهگهڵ کۆمهڵگاکانى تردا، بهڵام لهوڵاتى ئێمهدا خهڵک دانیشتووه بهسهلامهتى ئهوه بهرههمى مامۆستایانى ئاینییه.

هاوڵاتى: یهکێتى و پارتى زۆرێک لهمامۆستایانى ئاینى پاڵپشتیان دهکهن؟ ئاساییه؟

مهزههر خۆراسانى: ههر مامۆستایهک قسهى ههق نهکات تاوانباره، خوا دهفهرموێت (إِنَّ ٱلَّذِینَ یَكۡتُمُونَ مَاۤ أَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡبَیِّنَـٰتِ وَٱلۡهُدَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا بَیَّنَّـٰهُ لِلنَّاسِ فِی ٱلۡكِتَـٰبِ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ یَلۡعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَیَلۡعَنُهُمُ ٱللَّـٰعِنُونَ) ههر  کهسێک ههق و زانست و راستیهکان بشارێتهوهو راینهگهێنێت و بهههق نهڵێت ههق و بهناههق نهڵێت ناههق، ئهوه خواى پهروهردگارو فریشتهو مهلاکهتهکان نههى لێدهکهن.

ئهو مامۆستایانهى نهک ههر مامۆستا ئهرکى سهرشانى رۆشنبیرهو بهههق بڵێت ههق و بهناههق بڵێت ناههق، ئهوکاته، (لُعِنَ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ مِنۢ بَنِیۤ إِسۡرَ ٰءِیلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِیسَى ٱبۡنِ مَرۡیَمَۚ ذَ ٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ یَعۡتَدُونَ)) دهبێته ههڵوهرینى گوناهى ئینسان، چونکه بهدهربڕینهکه خواى گهوره قهڵهمى سڕینهوه بهسهر گوناههکانیدا دههێنێت، لهلایهکى تر چاکسازى دروستدهبێت، که وانهبوو، خواى گهوره دهفهرموێت (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوۡلا سَدِیدا ۝ یُصۡلِحۡ لَكُمۡ أَعۡمَـٰلَكُمۡ وَیَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۗ وَمَن یُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِیمًا) نههییان لێکراوه لهههموو ئهو خهڵکانهى که بهههق ناڵێن ههق و به ناههق ناڵێن ناههق.

خراپهیهک دهبینن ناڵێن خهڵکینه بوهستن مهکهن، دزى مهکهن، بۆ ئاوا لهماڵى میللهت دهکهن، بینیوتانه دهیان مامۆستا لهمینبهرهکانهوه، کهمینبهرى خوا بهجوانى بهکاردههێنن، باسى گهندهڵى دهکهن، بهئاشکرا باسى پهرلهمان و ئهنجومهنى وهزیران و وهزارهتهکانیان کردووه، باسى ههموو حزبهکانیان کردووه، بهڵام ئهو رێکخراوانه لهژێر باڵى حزبهکانى خۆیاندا، تاحزبهکانیان گڵۆپى سهوزیان بۆ دانهگیرسێنن ناتوانن شتێک بڵێن، ئهوکاته مامۆستاى ئاینى تاوانبار نیه، کۆى دامهزراوهکه بهگهندهڵى دهڕوات کهئهوهش یهکێکه لهگهندهڵیهکان.

هاوڵاتى: رێکخراوهکانى ژنان گلهیى ئهوهیان ههیه بهداینهسور ناوت بردوون؟ داوا لهحکومهت دهکهن کهبهڕێزتان بێدهنگ بکرێن؟

مهزههر خۆراسانى: ئهوه بوختانێکى گهورهیه کهبڵێن ههموو ئافرهتانم به داینهسور لهقهڵهم داوه، خۆم خاوهنى خێزان و خاوهنى کچ و خوشک و دایکمم، زۆرترین  ئافرهت کێشهى ههیهو که من ههموویانم بهکۆ به داینهسور لهقهڵهم بدایه، کۆنتاکت و پهیوهندیان لهگهڵ مندا نابێت.

ئهو ئافرهتانه داینهسورن کهدژایهتى خواو پێغهمبهر دهکهن و ئافرهتى خراپن، ئێستاش سوورم ئافرهتى خراپ بهدڕهوشت و ئهوهى ئینتیفازه دهکات بهڕووى باوک و مێردیدا، قیمهتى براو کوڕى نازانێت، حهیاى خۆى و بنهماڵهکهى بردووه، پهلامار دهدات، نهتانبینى وتى من داینهسورم پهلامارى مهلا مهزههر دهدهم و دهیخۆم، کهواته کهسێک پهلامارم بدات، خۆ ناڵیم پهپولهیه ههر دهبێت بڵێم داینهسوره.

هاوڵاتى: ئهوانهى کهتهمهنیان ههڵکشاوهو هاوسهرگیرییان نهکردووه، بهبڕواى تۆ چارهسهرى ئهوه چۆن دهکرێت؟

مهزههر خۆراسانى: پرۆسهى هاوسهرگیرییه، ههموو پیاوێک ئهوهى که لهخۆى رادهبینێت  لهڕووى ماددى و جهسهدییهوه بێته مهیدان و هاوسهرگیرى دووهم و سێیهم و چوارهم بکات، ئهو ئافرهتانه بهلاى خراپهدا نهڕۆن و پرۆسهى هاوسهرگیرى مافهو دهبێت بۆیان جێبهجێ بکهین.

 بهدیلێک بێت کهبازرگانێکى زۆر زۆرمان ههیه که لهوانهیه حهز بکات بهوهى خێزانێکى ترى ههبێت، بهڵام که رێگهى پێنهدرێت، لهوانهیه به رێگهیهکى خراپدا بڕوات، ئهو ههموو ئافرهت و مهساجهى کههاتووه لهوڵاتان و کراونهتهوه، واى لێهاتووه زۆربهى گهنجهکان ههر ژن ناهێنن.

ئیسلام خاڵێکى ئاسانى داناوه‌و چاره‌سه‌رێکه‌ له‌لایه‌ک ئه‌و ئافره‌تانه‌ نه‌جاتیان ده‌بێت و له‌لایه‌کیش ئه‌و پیاوانه‌ ده‌گرێت و به‌لاى خیانه‌تى هاوسه‌رگیریدا ناچن و ده‌رمانى ده‌که‌ین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار