چاوپێکەوتن لەگەڵ بەختیار عەلی تایبەت بەهاوڵاتی - بەشی پێنجەم

بەختیار عەلی نوسەر و رۆماننوسی کورد

2018-06-13 17:11:49



هاوڵاتی

بەختیار عەلی نوسەر و رۆماننوسی کورد لە بەشی پێنجەمی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی دا رایدەگەیەنێت "ئەوانەی بەچاوی سوک تەماشای دەهێنان و فکر ئەکەن، بۆ من هەمیشە ترسناکن".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ئەدەبیاتی ئەودا دوو کارەکتەری وەک سامری بابلی و وەفای رەفعەت بەگ هەیە کە سەر بە دوو کلتوری جیاوازن و تا دواپلەی توندووتیژی دەچن، بەڵام دواتر شتێک لە ناخیاندا دەیان گێڕێتەوە لەو توندو تیژییە.

بەختیار عەلی لەو بارەیەوە دەڵێت "هیچ سیستمێک ناتوانێت جانەوەرێکی پێرفێکت درووست بکات، ناتوانێت وابکات ئینسان هەمیشە دڕندەبێت، هەمیشە ئینسانێکی بێ بەزەیی بێت، هەمیشە شتێک لەناخی ئینسانەکە دەمێنێتەوە، شتێک کە هیوایەکمان بۆ بهێڵێتەوە کە دڕندە نەبێت".

جەخت لەوەش دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی هەمیشە لە هەوڵی بە حەیوانکردنی کۆمەڵگابووە، تاکەکانی وا فێرکراوەو ڕاهێنراوە، چێژی لەوەبینیوە هێرش بکات، فێرکراوە جنێو بدات، ئەمە گواستراوەتەوە بۆ زمانی رۆژانەشمان، بۆ رەفتارەکانمان، ئەگەر پێنج دەقە سەیری فەیسبوک بکەیت، دەبینیت چەندێک شەڕانگێزی دەبینیت، توڕەیی ناهەق ئەبینی لەناو ناخی ئینسانەکاندا."

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار