هێشتا کاریگه‌ریی شه‌ڕ به‌ سه‌ر پردێ-وه‌ ماوه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



پارتى نهکردنهوهى رێگهى ههولێر-کهرکوک به «سیاسی» ناودهبات و یهکێتیش ئهم ههفتهیه دوابڕیار دهدات

بنار هیدایهت

پارتى دیموکراتى کوردستان نهکردنهوهى رێگهى سهرهکی ههولێر – کهرکوک به سیاسی دهزانێت، که بههۆى رووداوهکانى  16 ئۆکتۆبهری ساڵى رابردوو داخرا، بهڵام یهکێتى هێشتا ئومێدی ههیه بهم نزیکانه بکرێتهوه.

 

دواى ههشت مانگ له کۆتایی هاتنى شهڕو روبهرووبونهوهى نێوان هێزه عێراقیهکان و هێزهکانى ههرێمى کوردستان، هێشتا رێگهی سهرهکی نێوان ههولێرو کهرکوک نهکراوهتهوه، ئهگهرچی سهرۆکوهزیرانى عێراق فهرمانى کردنهوهى دهرکردووه.

 

ئهمهش لهکاتێکدایه هاوڵاتیانى کهرکوک و سلێمانى و پارێزگاکانى تری عێراق ئهگهر بیانهوێت سهردانى ههولێر بکهن، دهبێت رێگهى سهخت و دوورتر و لاوهکى ببڕن تا دهگهنه ههولێر، ئهمهش بارگرانییهکى زیاتری دروست کردووه بۆسهریان.

 

 د. محهمهد خورشید بهرپرسی لقی سێی پارتی لهو شاره به هاوڵاتی وت «راسته گرفتێکی تهکنیکی ههیه لهسهر رووخاندنی ئهو پرده که لهئهنجامی شهڕی 20 ی ئۆکتۆبهر رووخا، بهڵام داخستنی رێگای کهرکووک پرسێکی سیاسییه«.

به دیوی هەولێردا رێگاکه له لایهن هێزهکانى پێشمهرگهوه کراوهتهوه، وهکو ئامادهکارییهک بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان، بهڵام هێشتا به دیوی حکومهتى عێراقدا به داخراوى ئهو رێگهیه ماوهتهوه که ههشت مانگ لهمهوبهر جێگهى شهڕ بوو.

 

د. محهمهد خورشید وتى "هۆکارێکى ئهوهیه چهند بازگهیهکی زۆر لهو ناوه بڵاوکراوهتهوه، ئهوان دهستکهوتیان ههیه لهدانانی ئهو بازگه زۆره، هۆکارهکهى تر ئهوهیه که حکوومهتی عێراق بڕیاری کۆتایی بهکردنهوهى ئهو رێگایه نادات، ئهوهش بهشێکه لهو ئابڵووقهیهی خراوهته سهر ههرێمی کوردستان بۆ ئازاردانی هاوڵاتیانی کهرکووک بۆ ئهوهى کهمترین پهیوهندی ههبێت لهگهڵ ههرێم".

 

ئهو پردهی که له شهڕهکهدا رووخا لهژێر دهسهڵاتی حکوومهتی عێراقدایه، بهرپرسی لقی سێی پارتی وتى "دهتوانرێت بهزووترین کات چاکی بکرێتهوه، بۆچی توانیان زۆربهى پرده رووخاوهکانی مووسڵ چاک بکهنهوه، ئهوهى کهرکوک بۆ چاک ناکهنهوه؟"

پارتی پێشنیارێکی خستۆته روو ئهویش ئهوهیه رێگهکه تا بازگهى پردێ بکرێتهوهو بۆ ئهوهى له پردێوه هاتووچۆى دوبز بکرێت و لهوێشهوه بۆ کهرکوک. بهڵام ئهو پێشنیاره رهتکراوهتهوه.

 

یهکێتى نیشتیمانى کوردستان دهڵێت زانیارییان پێدراوه که له چهند رۆژى داهاتودا رێگهکه دهکرێتهوهو دهڵێن چاوهڕوانى بهڵێنهکان دهکهن لهم ههفتهیهدا.

رهوهند مهلا مهحمود جێگری بهرپرسی مهڵبهندی کهرکووکی یهکێتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتی وتى "لهسهر ئهم بابهته قسهم لهگهڵ فهرماندهى پۆلیسی کهرکووک کردووه ئهو بڕیارانهى عهبادی بۆ من ناردووه و لهههولێریش ئهوهمان پێوتراوه دهیانهوێت رێگاکه بکرێتهوه، ههندێکیش باس لهتهقینهوهى پردهکان دهکرێت بۆیه کردنهوهى دواخراوه".

 

وتیشی "ئهگهر لهم ههفتهیهدا رێگای کهرکوک ههولێر نهکرێتهوه ئهوا دهچێته بابێکی دیکهوه، ئهگهر ئهم ههفتهیه رێگاکه نهکرایهوه ئهوه دهسهلمێنرێت کورد کهمتهرخهمه بهرامبهر بهو بابهته".

 

ئهو بهرپرسهى یهکێتى، لهم پرسهدا پارتى دیموکراتی کوردستان تۆمهتبار دهکات به پهراوێزخستنى پرسهکهو "بهدهمهوههاتنى رووکهشانه".

رهوهند مهلا مهحمود وتى "پارتی ئهوهنده باکی بهکهرکووک و کوردستانییهتی کهرکووک نیه، چونکه لهرابردوودا له بابهتی ههڵبژاردن و ئیدارهدانی کهرکووک و دانهنانی پارێزگار و کۆمهڵێ بابهتی دیکه، بۆیه پارتی خۆی به بابهتی کهرکووکهوه ماندوو ناکات، بهڵکو رووکهشانه لهسهر سیاسهتی کهرکووک به وهڵام دێت".

 

پێشتر مهڵبهندی یهکێتى له کهرکوک ئاگادارکراوهتهوه له لایهن ههریهکه له پارێزگاری کهرکووک بهوهکالهت و فهرماندهى پۆلیسی کهرکووک که رێگاکه دهکرێتهوه.

 

رهوهند مهلا مهحمود وتى "ئهگهر ههر نهکرێتهوه دیاره کورد دهیهوێت خۆی موماتهڵه لهسهر ئهوه بکات رێگاکه نهکرێتهوه".

وتیشی "کردنهوهی رێگاکه لهبهرژوهندی حکوومهت و حزب و هاوڵاتیاندایه، بهڵام ههندێکجار بۆ سهرخستنی قسهى لایهنێکی سیاسیی که خۆیان به پاڵهوان نیشاندهن و بیانهوێت رێگاکه نهکرێتهوه بۆچوونێکی ههڵهیه".

بهڵام ئازاد جهباری ئهندامی کورد لهئهنجوومهنی پارێزگای کهرکووک "عهرهب و تورکمانه شۆڤێنییهکان" به بهربهست دهزانێت له بهردهم کردنهوهى ئهو رێگایه.

ئازاد جهباری  بههاوڵاتی وت "بهرژهوهندی ئهوانه وادهخوازێت رێگاکه نهکرێتهوه، کوردیش بایکۆتی ئهنجوومهنی پارێزگای کهرکووکی کردووه به دهنگی شهش بۆ حهوت ئهندامی کورد ناتوانرێت لهسهر زۆربهى پرسهکان دهنگ و ههڵوێستی جدی ههبێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار