شاندێکی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی به‌نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



وتهبێژى بزووتنهوه: مامهڵهمان لهگهڵ تورکیادا ههیه بهڵام سازش لهسهر هیچ شتێکی ههرێم ناکهین

بنار هیدایهت

شاندێکی بزووتنهوهى ئیسلامی کوردستان پێش ئهنجامدانى ههڵبژاردنهکان لهگهڵ پارتی دادوگهشهپێدانى دهسهڵاتداری تورکیا (ئهکهپه) کۆبۆتهوه، وتهبێژى بزووتنهوهى ئیسلامی زانیارییهکان پشت ڕاستدهکاتهوهو دهڵێت ههموو حزبهکان پهیوهندییان ههیه.

 

بهر لهجهژنی رهمهزان، شاندێکی بزووتنهوهى ئیسلامی بهسهرۆکایهتی عهبدوڵڵا وهرتێ ئهندامی مهکتهبی سیاسیی ئهو حزبه چوونهته ئهنکهره و لهگهڵ بهرپرسانی پارتی داد و گهشهپێدان کۆبوونهتهوه.

 

کامیل مهحمود وتهبێژی فهرمی بزووتنهوه لهو بارهیهوه به ‌‌هاوڵاتی وت «ئێمه وهکو ههر پارتێکی دیکهى ههرێم پهیوهندیمان لهگهڵ وڵاتانی دهوروبهرماندا ههیه لهکۆنهوه تا ئێستا بهردهوامی ههمانبووه، نوسینگه و نوێنهرایهتیمان ههیه بهتایبهتی له کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا و سعودییه و له دهوڵهتانی ئهوروپا».

 

ههروهها وتى «لهماوهى رابردوو سهردان و پهیوهندیمان ههبووه لهگهڵ تورکیا، خۆم یهکێک بووم لهوانهى بهشداریم کرد لهکۆنگرهى پارتی دیموکراتی گهلان، کۆبوونهوهمان لهگهڵ ئاکهپه ههبووه، ئهم سهردانانه ههبووه و سهردانێک نهبووه لهدهرهوهى بهرژوهندی ههرێم بێت».

 

سهردانهکهى بزووتنهوهی ئیسلامی هاوکات بووه لهگهڵ ئهو لهشکرکێشیهی تورکیا که لهم دواییانه له سنورهکانى ههرێمى کوردستان ئهنجامیداوه.

 

کامیل مهحمود دهڵێت «ئێمه پرسیاری ئهوه دهکهین ئایا هیچ هێزێکی دیکهى ههرێم کۆبوونهوهى لهگهڵ ئاکهپه نهکردووه؟ لهگهڵ دهوڵهتی تورکیا نهکردووه، ئایا هیچ حزبێکی ههرێم ههیه پهیوهندی لهگهڵ تورکیا بڕیبێت؟».

 

سهبارهت به وهگرتنى پاره یاخود پێدانى بهڵێنى ماده به بزووتنهوهى ئیسلامی لهو سهردانهیاندا بۆ تورکیا، کامیل مهحمود وتى «ئهگهر لهبهرامبهر ئهو مامهڵهیهی ههمانه لهگهڵ تورکیا و ئاکهپه و مامهڵهیهکی نرخ و ئابوریمان بکردایه خاوهنی کهناڵی ئاسمانی و راگهیاندێکی بههێز دهبووین، خاوهنی ئابووری خۆمان دهبووین، وهک باس دهکرێت حزبێکی ههژارین و ئهوهش بهڵگهیه هیچ هاوکارییهکمان وهرنهگرتووه و مساوهمه لهسهر هیچ شتێکی ههرێم ناکهین لهگهڵ ههر وڵاتێکی دیکهدا».

 

کامیل مهحمود راشیگهیاند «ئهوه بهو شێوهیه نیه که باسی لێوه دهکرێت، بزووتنهوه ههر مامهڵهیهکی ههبوایه لهگهڵ دهزگای میت و دهزگا ههواڵگرییهکانی وڵاتانی دیکه بارودۆخمان بهو شێوهیه نهدهبوو، نه دهتوانرا ئابڵوقهی لهناوخۆ بخرایهته سهر».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار