چاره‌نوسى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر مێزى تاران و هه‌ولێر

پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات دەڵێن ١٥ ساڵە لەسەر داوای هەرێم هێرشی چەکدارییان دژی ئێران راگرتووە، داواشدەکەن هەرێم فشار قبوڵنەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حزبهکانى رۆژههڵاتى کوردستان رایدهگهیهنن، بهدرێژایی ساڵانى مانهوهیان لهخاکى ههرێمى کوردستان موراعاتى ههرێمیان کردووهو ههوڵیان نهداوه کارێک بکهن که بیخهنه ژێر فشارى ئێرانهوه، ئهوهش لهکاردانهوهیاندا بهرانبهر دروستکردنى لیژنهیهکى هاوبهش لهگهڵ ئێران بۆ رێگریکردن له چالاکییه چهکدارییهکانیان.

لیژنهکه دواى دوایین پێکدادانى چهکدارى له10ى حوزهیرانى ئهمساڵدا لهنێوان پێشمهرگهکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران(حدکا) و سوپاى پاسدارانى ئێران له سنورى شارى شنۆى رۆژههڵاتى کوردستان پێکهێنرا، که بهپێی راگهیەنراوێکى حدکا لهو شهڕهدا نۆ پاسدار کوژراون و 18ى دیکهش برینداربوون.

سهفین دزهیی وتهبێژى حکومهتى ههرێم رۆژى 17ى حوزهیرانى ئهمساڵ لهچاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ ئاژانسى تهسنیمى نزیک له سوپاى پاسداران پێکهێنانى ئهو لیژنه هاوبهشهى ئاشکراکرد، بۆ تاوتوێکردنى پرسی دزهکردنى گروپه چهکدارهکان له خاکى ههرێمهوه بۆ ئێران.

جهختیشیکردووهتهوه که ههرێم رێگه به هیچ کارێکى «تیرۆریستى» له سنورهکانییهوه دژ به ئێران نادات.

پێکهێنانى ئهو لیژنه هاوبهشه دواى چهند رۆژێک هات، له رادهستکردنى یاداشتێکى ناڕهزایی لهلایهن کۆمارى ئیسلامى ئێرانهوه به حکومهتى ههرێم، لهبارهى جموجوڵى چهکدارى هێزه ئۆپۆزسیۆنهکانى ئێران لهخاکى ههرێمهوه.

بهپێی میدیا فهرمییهکانى ئێران، له یاداشتهکهدا که کونسوڵى گشتى ئێران له ههولێر رادهستى فهرمانگهى پهیوهندییهکانى دهرهوهى ههرێمى کردووه، جهخت له مافى ئێران کراوهتهوه بۆ روبهڕوونهوهى سهرچاوهى هێرشه چهکدارییهکان که دهکرێنه سهر سوپاى پاسداران.

کۆمارى ئیسلامى ئێران بهردهوام جهختدهکاتهوه که ئهو هێرشه چهکدارییانهى دهکرێنه سهر سهربازهکانى لهخاکى ههرێمهوهیه، بهو پێیهى حزبه ئۆپۆزسیۆنه چهکدارییه کوردییهکانى ئهو وڵاته بنکه و بارهگایان له خاکى ههرێمدا ههیه.

هێرشه چهکدارییهکانى بهشێک لهو حزبانه دژ به ئێران، ماوهى دوو ساڵه دهستیپێکردووهتهوه، بهتایبهت لهلایهن حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانهوه، دواى تهقینهوهکهى ساڵى 2016 که بارهگایهکى ئهو حزبهى لهکۆیه کرده ئامانج و حدکا ئێرانى بهئهنجامدانى تۆمهتبارکرد.

محهمهد ساڵح بهرپرسى پهیوهندییه گشتییهکانى حدکا به هاوڵاتی راگهیاند، تا ئێستا زانیارییهکى فهرمییان پێنهگهیشتووه لهبارهى دروستکردنى لیژنهیهکى هاوبهش لهنێوان ههرێم و ئێران، تا ههڵوێستى خۆیان لهو بارهیهوه دهربڕن.

بهڵام جهختیکردهوه که گۆڕهپانى چالاکى ئهوان و حزبهکانى دیکهى نهیارى ئێران، رۆژههڵاتى کوردستانه و پهیوهست نییه به هیچ ههماههنگى و پهیوهندییهکى نێوان دهسهڵاتدارانى ههرێم و ئێرانهوه.

حدکا لهساڵى 1993 هوه و لهسهر داواى بهرهى کوردستانى ئهوکات بارهگاکانى له قهندیلهوه گواستهوه بۆ شارى کۆیه، که ئهوکات لهگهڵ حزبى دیموکراتى کوردستان یهک حزب بوو، دواتر جیابونهوهو بوون به دوو حزب که ههردوکیان ههر له کۆیه جێگیربوون.

دوو ساڵ لهمهوبهر ئهو حزبه دهستپێکى قۆناغێکى نوێی دژ به ئێران راگهیاند، به ئامانجى «گرێدانى خهباتى شاخ و شار»، لهو ماوهیهشدا و تائێستا بهدهیان جار  روبهڕووبونهوهى چهکدارى لهنێوان ئهو حزبه و سوپاى پاسداران روویداوه.

بهرپرسهکهى حدکا جهختیکردهوه که ئهوان به ههموو شێوهیهک موراعاتى ههرێمیان کردووهو کارێکیان نهکردووه که ئهو وڵاته بخهنه ژێر فشارى ئێرانهوه و بهرژهوهندییهکانى ههرێمیان لهبهرچاو گرتووه.

وتیشى «بهڵام چارهنوسى جوڵانهوهى کورد له رۆژههڵاتى کوردستان پهیوهندى به گۆڕهپانى رۆژههڵاتى کوردستانهوه ههیه، نهک ههر جۆره پهیوهندی و ههماههنگییهکانى نێوان ئێران و ههرێم».

حزبهکانى رۆژههڵاتى کوردستان که بهگشتى له حهوت حزبى چهکدار پێکهاتوون، له سێ ناوچهى ههرێمى کوردستان جێگیربوون، بهشێکیان له ناوچهى زڕگوێز له سنورى سلێمانین، بهشێکى دیکهیان له کۆیهن، چهند  حزبێکى دیکهشیان له سنورى ههولێر بنکهو بارهگایان ههیه.

پێنج لهو حزبانه دوو ساڵ لهمهوبهر بهرهیهکى کارى هاوبهشیان پێکهێنا، بهمهبهستى ههماههنگى کردن و پێکهێنانى مهرجهعێک بۆ کارى سیاسی، بهڵام بۆچونى جیاوازیان ههیه لهبارهى چالاکى چهکدارییهوه لهم کاتهدا له دژى ئێران.

خهلیل نادرى وتهبێژى پارتى ئازادى کوردستان (پاک) بۆ هاوڵاتی ئاماژهى بهوهدا، دروستکردنى ئهو لیژنه هاوبهشه لهنێوان ئێران و ههرێم کارێکى چاوهڕوانکراو بووه بهلاى ئهوانهوه، چونکه ماوهى 15 ساڵه ههرێم داوا له حزبهکانى رۆژههڵات دهکات هێرشى چهکدارى نهکهنه سهر ئێران، ئهو حزبانهش بهگشتى بهو داوایه رازى بوون، ئهگهرچى رێککهوتنێک نییه لهنێوانیاندا لهو بارهیهوه.

پارتى ئازادى کوردستان که بارهگاکهى له سنورى ههولێره، یهکێک بوو لهو حزبانهى رۆژههڵات که پشتیوانى هێزى پێشمهرگهى ههرێمیان کرد لهساڵانى رابردوودا لهشهڕى دژ به داعشدا، ناوهڕاستى نیسانى ئهمساڵیش سکرتێرهکهى له ههولێر روبهڕووى ههوڵێکى تیرۆر کردن بووه که حزبهکه، ئێرانى به ههوڵهکه تۆمهتبارکرد.

خهلیل نادرى باسى لهوهکرد، حزبهکانى رۆژههڵات تا ئهوکاتهى له قوڵایی خاکى ههرێمدا بن، رهنگه نهتوانن چالاکى چهکدارى دژ به ئێران بکهن، بهڵام ئهگهر بڕیاریاندا ئهوێ جێبهیڵن و روبکهنه چیاکان، ئهوکات دهتوانن کارى لهو شێوهیه بکهن.

تائێستا دیارنییه ئهو لیژنه هاوبهشهى لهنێوان ههرێم و ئێران پێکهاتووه تاچهند رێگرى دهکات له جموجۆڵه چهکدارییهکانى حزبهکانى رۆژههڵات، بهڵام له 10ى حوزهیرانهوه که دوایین پێکدادانى چهکدارى تێیدا روویدا تائێستا هیچ پێکدادانێکى چهکدارى دیکه رووینهداوه.

ئیبراهیم زێوهیی بهرپرسى پهیوهندییهکانى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) به هاوڵاتی وت که ئهوان موراعاتى زۆرى ههرێمى کوردستانیان کردووه، «بهڵام نابێت ههرێمى کوردستانیش خۆى بخاته ژێر بارى ههموو داوا و فشاره ناڕهواکانى ئێرانهوه«.

حزبى دیموکراتى کوردستان که بارهگاى سهرهکى له کۆیهیه، نزیکهى دوو ساڵه هیچ چالاکییهکى چهکدارى لهدژى ئێران ئهنجامنهداوه، سهربارى ئهوهى ماوهى 10 ساڵه پێشمهرگهکانى ناردووهته قوڵایی خاکى رۆژههڵاتى کوردستان.

ئیبراهیم زێوهیی باسى لهوهکرد، ناردنى ئهو پێشمهرگانه بۆ کارى رێکخستن و تهبیلیغاتى بووه، نهک بۆ شهڕو تێکههڵچوون «لهگهڵ ئهوهشدا ئێمه حزبین و جهماوهر چاوى لێمانه، بۆیه دهبێت ئهوهش لهبهرچاو بگیرێت».

سەرەتای ئەمساڵ پێنج حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەیەکی هاوبەشیان پێکهینا لە ژیر ناوی “ناوهندی هاوکاری حیزبهکانی رۆژههڵاتی کوردستان”.

ئەو پینج حزبەش بریتی بوون لە (کۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، سازمانی خهباتی کوردستان، کۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان).

لە بەیاننامەی ئەو کۆوونەوەیەدا رێککەوتن لەسەر بڕوا بوون به روخانی کۆماری ئیسلامی و پێکهێنانی ئێرانێکی دیموکراتی، فیدراڵو سیکۆلاره که تێدا مافه نهتهوایهتییهکان لهوانه مافهکانی گهلی کورد تێیدا رهچاو بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار