وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: له‌داهاتى نه‌وت حه‌وت ملیار‌و 550 ملیۆن دۆلارمان ده‌ستکه‌وتووه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆى به‌رهه‌مى نه‌وت و بڕى داهاته‌که‌ى بۆ مانگى رابردوو ئاشکرا ده‌کات و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و مانگه‌دا یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 69 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشراوه و داهاته‌که‌شى حه‌وت ملیار‌و 550 ملیۆن دۆلار بووه.
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق، ئه‌مڕۆ 25ى 6ى 2018، رایگه‌یاند:" مانگى رابردوو کۆمپانیای(سۆمۆ) بڕى 108 ملیۆن و 175 هه‌زارو 920 به‌رمیل نه‌وتى له‌کێڵگه‌کانى باشوورى عێراق هه‌نارده‌ى بازاڕه‌کانى جیهان کردوه، که داهاته‌که‌ى بریتى بووه له بڕى حه‌وت ملیار‌و 550 ملیۆن و 777 هه‌زار دۆلار.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ررونکردۆته‌وه که هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاویان به 69 دۆلار‌و 80 سه‌نت فرۆشتووه.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که نه‌وته هه‌نارده‌کراوه‌که‌ى عێراق له‌لایه‌ن 35 کۆمپانیاى تایبه‌ت به وزه کڕدراوه.