هاتووچۆى هه‌ولێر: له‌شه‌قامى 120 مه‌ترى ده‌بێت بارهه‌ڵگره‌کان خێراییه‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فازڵ حاجى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر، له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى بنه‌ماکانى هاتووچۆ و هێماکانیش ده‌بێت له هه‌موو رێگاکان بارهه‌ڵگره‌کان له‌لاى راستیدا بڕۆن و به‌خێراییه‌ک برۆن که‌متر بێت له‌خێرایى ڕێگا پێدراوى شه‌قامه‌که به‌تایبه‌تى له‌شه‌قامى 120 مه‌ترى خێرا .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو" ئه‌م بنه‌مایه زۆر به‌ڕوونى به‌هێماکان دیارى کراوه و له‌سه‌ر شوفێرانیشه پێیه‌وه پابه‌ندبن ئه‌گه‌رنا توشى سزادان ده‌بنه‌وه".
ده‌شڵێت:" له‌رێگاى کامێراکانى چاودێریه‌وه وێنه‌یان ده‌گیرێت و سزاکه‌یان بۆ تۆمارده‌کرێت له هه‌ر دوو حاڵه‌تى ده‌رچون له‌خێرایى شه‌قامه‌که و رۆیشتن له‌لاى چه‌پى رێگایه‌که
هاوکات، داوا له‌شوفێرانى بارهه‌ڵگره‌کان ده‌کات خۆیان به‌دووربگرن له ئه‌نجامدانى ئه‌م سه‌رپێچیه بۆ ئه‌وه‌ى توشى سزا نه‌بنه‌وه.