هەولێر.. ساڵڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لەكاتی ململانێكان بەڕێوەچوو

6 ساڵ لەمەوپێش



هەولێر. هاوڵاتی
لەشاری هەولێر ساڵڕۆی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لەكاتی ململانێكان بەڕێوەچوو كە ئامانج لێی پاراستنی كچان و ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژییەكانە بەتایبەت لەجەنگ و ململانێكان .


پەخشان زەنگەنە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان سەبارەت بەبەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"ئەمەی بەڕێوە دەچێت دووەم كۆنفرانسی لەم شێوەیە، ئەك كۆنفڕانسە تەنها ئەو كچ و ژنانە ناگرێتەوە كە لەدەستی گروپە چەكدارەكان و توندرەوەكان رزگاربون، بەڵكو ملیۆنێك و 400 هەزار ئاوارە و پەنابەری ناوخۆ و دەرەوەی عیراق كە لەهەرێم دەژین دەگرێتەوە"


 وتیشی "پێویست دەكات  ڕێوشوێنی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت، هاوكات هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە كە لەكۆمەڵگادان" 


ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەم كۆنفرانسەدا ڕێوشوێنێكی زانستی و دەروونی فرە لایەن دیاری دەكرێ ئامانجیش لێی خزمەتكردنی ئەو قوربانیانەیە، كە لە ئەنجامی ململانێكان كەوتوونەتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار