سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش یه‌که‌م قسه‌ى پاش ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا کرد
"سه‌ڕه‌ڕاى فشار و نائاسایى بارودۆخه‌که، من پیرۆزبایى له هه‌ده‌په ده‌که‌م که توانى به‌ربه‌سته‌کان ببڕێت"
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، کاندیدى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ئاشکرا کرد‌و پیرۆزبایشى له هاوڵاتییانى وڵاته‌که‌ى کرد که ده‌نگیانداوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه سه‌ڕه‌ڕاى فشار و نائاسایى بارودۆخه‌که، من پیرۆزبایى له هه‌ده‌په ده‌که‌م که توانى به‌ربه‌سته‌کان ببڕێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په و کاندیدى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا که له زینداندایه، یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئاشکرا کرد.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا هیوادارم ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن هیوابه‌خش بێت، من پیرۆزبایى له هه‌موو هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌م ده‌که‌م که ده‌نگیان دا، سوپاسى زۆرى هه‌موو هاوڕێیانم ده‌که‌م که قوربانیه‌کى زۆریاندا له میانى رکابه‌ریى هه‌ڵبژاردنێکى نا یه‌کساندا".
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که "سه‌ڕه‌ڕاى فشار و نائاسایى بارودۆخه‌که، من پیرۆزبایى له هه‌ده‌په ده‌که‌م که توانى به‌ربه‌سته‌کان ببڕێت" و سڵاو ده‌نێرێت بۆ ئیراده‌ى ئه‌وانه‌ى له ده‌ورى هه‌ده‌په بوون، ئه‌وه‌ى به ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌یه بۆ هه‌ده‌په گه‌راندۆته‌وه که به‌شدارى له په‌رله‌مان ده‌که‌ن.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى رۆژى 24ى حوزه‌یرانى 2018ى تورکیا، پارتى دیموکراتى گه‌لان، هه‌ده‌په، توانى زیاتر له‌سه‌دا 11.62ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت و 67 کورسى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بکات ئه‌مه‌ش به‌شدارى له په‌رله‌مانى تورکیادا مسۆگه‌ر کرد و ده‌میرتاش خۆیشى زیاتر له‌سه‌دا 8.4 ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنابوو.