یەکێتی: ئەگەر پارتی کاندیدی هەیە بۆ سەرۆک کۆمار دەبێت بەفەرمی پێمان بڵێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات کە ئەگەر کاندیدیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار با بە شیوەیەکی فەرمی پێیان بلێن، لەکاتێکدا پارتی لە میدیاکانەوە ئەو باسە دەوروژێنێت.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بۆتەوە بۆ کاندیدێکی کورد، بەڵام هیشتا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکە رێکنەکەوتوون و هەروەها لەناوخۆی یەکێتیشدا ناکۆکی هەیە لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان.

ئەگەرچی پارتی لەڕێگەی میدیاوە باس لەکاندیدی خۆی دەکات بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تائێستا بەفەرمی قسهیان لهگهڵ یهکێتیدا نهکردووه که کاندیدیان دەبێت. فەرید ئەسەسەرد وتی "ئهگهر قسهیهکى وا بکهن، ئهوا دێته ئهنجومهنى سهرکردایهتى و یهکێتى لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهکان قسه دهکات و دهتوانین بگهینه سازان، ئهگهر نهگهشتین ئهوا یهکێتى کاندیدى خۆى دهنێرێته ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق".

پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە پشکی خۆی دەزانێت و باس لەکاندیدکردنی هەندێک لەسەرکردەکانیان دەکەن.

عهتا شێخ حهسهن، وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى لهدەڤەری سلێمانى و ههڵهبجه به هاوڵاتی وت "پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق ئیستحقاقى پارتییه بهوپێیهى 25 کورسى وهک حزب بۆ ئهنجومهنى نوێنهران ههیهو یهکهم حزبه لهسهر ئاستى عێراق ئهوهنده کورسى ههیه، بۆیه ئهو پۆسته به ماف و حهقى پارتى دهزانین".

یەکێتی هەریەکە لە مەلا بەختیارو بەرهەم ساڵح بەشێوەیەکی فەرمی کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، هەروەها دوو کەسی تر بەشێوەی نافەرمی کاندید دەکات لەئەگەری یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکە لەنێوان کاندیدە فەرمیەکاندا.

فهرید ئهسهسهرد، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتی وت "یهکێتى بهشێوهى فهرمى دوو کاندیدى بۆ پۆستى سهرۆک کۆمارى عێراق ههیه کهپێکهاتون له بهرههم ئهحمهد ساڵح و مهلا بهختیار، بهڵام بهرههم ساڵح هێشتا لهدهرهوهى یهکێتیهو چاوهڕێى رێککهوتن و گهڕانهوهى دهکهین بۆ نێو یهکێتى".

ئاماژهى بهوهشکرد، جگە لەو دوو کاندیدە فەرمیە، ئهنجومهنى ناوهندى یهکێتى دکتۆر محهمهد سابیرى کاندید کردووه،  لهتیف رهشیدیش یهکێکى دیکهیه له کاندیدهکان، بەڵام هیچیان کاندیدى ئهنجومهنى سهرکردایهتى نین و نافهرمین.

فهرید ئهسهسهرد وتیشى "بڕیاره لهکۆبونهوهى داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا گفتوگۆ لهسهر ههردوو کاندیده فهرمییهکه بکرێت و لهوێیدا بهزۆرینهى دهنگى ئهنجومهنى سهرکردایهتى بڕیار لهسهر کاندیدێکیان دهدرێت، ئهگهر لهمهدا نهگهشتینه ئهنجام دواتر بیر له دوو کاندیده نافهرمییهکهى تر دهکهینهوه".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدکردنی پۆستی سەرکۆماری عێراق تاکو یەکشەممەی داهاتوو، ٢٣ی ئەیلول.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار