کۆمیدیا یه‌کێکه‌ له‌هونه‌ره‌ راقییه‌کان، نابێت ته‌نیا ختووکه‌ى بینه‌ر بدات

هونه‌رمه‌ند قادر جه‌لال بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

 

 قادر جهلال، ماوهى 47 ساڵه کارى هونهرى دهکات، یهکهم کارى شانۆى بهناوى (پهشیمانى) بوو، تائێستا له 16 شانۆیى و 18دراما و 6فیلمى سینهمایى و زیاتر له سێ سەد بهرنامهى ههمهڕهنگدا کارى نواندنى کردووه‌‌.

 قادر جهلال لهچاوپێکهتنهکهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد،  لهئهکادیمیاى ژیان دهرچوهو (چهخماخه) یهکێکه لهو کارانهى شانازى پێوهدهکات.

هاوڵاتى: چۆن بوو چویته بوارى هونهرهوه؟ بهتایبهتیش نواندن؟

قادر جهلال: سلێمانى شارێکه پێشهنگه لههونهرو ئازایهتى و سهرکهوتنهکاندا ئهوه بووه ههلێک بۆ ئێمهو زۆر رێکخراوو تیپ دروستبوو، ئێمهش چونکه خۆمان بههرهکهمان تێدابوو، ههر یهکهم کارم لهکۆرسێکدا گۆرانیم وت، لهوکاتهوه چوینه بوارهکهوهو تائێستاش خۆمان لهنواندندا بینیهوه.

هاوڵاتى: یهکهم کارى نواندنت کهى بووهو باسى چى دهکرێت تێیدا؟

قادر جهلال: له18ى شوباتدا یهکهم کارى شانۆیم کرد له 1972 بۆنهى دامهزراندنى یهکێتى قوتابیان بوو توانمان شانۆگهرییهک ئاماده بکهین بهناوى (پهشیمانى) ئهوکات شانۆگهرى ستایلێکى جیاوازى ههبوو لهگهڵ ئێستادا، لهو شانۆیه بۆ یهکهمجارم بوو بچمه سهر شانۆ  دهورى کهسێکى گوندنشینم دهبینى، سهرکهوتێکى زۆر گهورهى بهدهستهێنا من لهبهرئهوهى نواندنهکهم زۆر جوان بوو 11 خهڵاتم وهر گرت، ئهمه بووه هاوکار و بهردهوام بونم.

هاوڵاتى: بۆچى زیاتر کارى کۆمیدى دهکهیت؟ ئایا تواناکهت زیاتر لهکاری کۆمیدیدا دهردهکهوێت؟

قادر جهلال: خۆم بهکهسێکى قسهخۆش ناسراوم و بهردهوام دهگهڕێم و ئهو سهرچاوانه کۆدهکهمهوه کهبێته تهنز و دهبێته مایهى پێکهنین و جهوێکى خۆش دهدات بهو شوێنهى  تیاى دادهنیشین،  کۆمیدیا بهشێکى گرنگه لهژیان و کارى تراژیدیاشم کردووهو سهرکهوتنیشم تیا بهدهستهێناوه، بهڵام کارى کۆمیدیا بههرهیهو پێویسته ئهو بههرهیهت تیابێت، منیش کارهکانم ئهوهم پێدهلێن کهتوانیومه سهرکهوتووبم  و توانایهکى باشم ههیه.

هاوڵاتى: پێت وایه ههموو ئهکتهرێک دهتوانێت کارى  کۆمیدیا بکات؟ ئهکتهره کۆمیدییهکان توانیویانه ههقى تهواو بدهن بهکۆمیدیا؟

قادر جهلال: نهخێر کارى کۆمیدیا کارێکى زۆری قورسه، بۆیه ئهوانهى کارى کۆمیدیا دهکهن بهپهنجهى دهست دهژمێردرێن ، تواناى ئهکتهر رهنگه پهیوهندى بهوهوه نهبێت خاوهن ئهزمون بێت، چونکه ئهکتهر ههیه یهک دوو کارى کردووه، بهڵام زۆر بهسهرکهوتوویی،  ئێستا گهنجیشمان ههیه زۆر بهتوانان لهبوارى کۆمیدیادا، بهڵام رهنگه جیاوازى ههبێ لهگهڵ ئهوانى ئێمهدا، کۆمیدیا پێویسته تهنز ئامێز بێت، پهیامێکى لهپشتهوه بێت، کۆمیدیا یهکێکه لههونهره راقیهکان و لهههموو وڵاتێکدا گرنگى زۆرى پێدراوه، نهک تهنیا ختوکهى بینهر بدات.

هاوڵاتى: پێتوایه هونهرمهندو کارى هونهرى بهپێى کارهکان گرنگییان پێدەدرێت؟

قادر جهلال: رێزلێگرتن لهدوو سێ رووهوهیه، پێویسته  هونهرمهند ژیانى بۆ دابینبکرێت بۆ ئهوهى پهره بههونهرهکهى بدات، ئازادیهکى ههبێت بۆ ئهو کارهى دهیکات، لهم دوو خاڵهدا هیچ نهکراوه بۆ هونهرمهند، چونکه حکومهت کارى بههونهر نی و دهستکهوتى بۆ ئهوان نیه کهتهنیا دهستکهوتنى ماددى دهوێت، سهردهمانێت رێزلێنانێک بۆ هونهرمهند دانرابوو، لهوهشدا رێزلێنان بۆ کهسێک دهکرا کههیچى لههونهر نهدهزانى، بهڵام لهڕووى خهڵکهوه ئهو رێزهى لێمان دهگیرێت لهلایهن میللهتى خۆمانهوه گهورهترین رێز و خۆشهویستى و سامانه بۆمان.

هاوڵاتى: لهم وڵاتانهدا کۆمپانیا یان بازرگانهکان تا چهند هاوکارى هونهرمهندان دهکهن بۆ کارکردن؟ لهکاتێکدا کۆمپانیاى زۆر گهوره ههیه لهوڵاتاندا کاریان تهنیا ئهوهیه؟

قادر جهلال: لهوڵاتى ئێمهدا ئهو روحیهته زۆر کهمهو ههندێک نمونهى کهم ههیه، چونکه کارى هونهرى راستهوخۆ داهاتهکهت لێوه دهستناکهوێتهوه، بۆیه کهس نایهوێت هاوکارى ماددى هونهرمهندان بکات.

هاوڵاتى: ئهو دراما بیانییانەی  لهکهناڵهکان پهخش دهکرێن، بەسوودن بۆ بینەر؟

قادر جهلال: ههندێک دراما ههیه پێویسته بۆ ئاڵوگۆڕى کلتور،  کارى زۆر جوان ههیه کهبهتوانایهکى زۆر جوان کراوهو مانایهکى زۆر جوانى لهپشتهوهیه وهک ئێرانیهکان زۆربهیان،  بهڵام زۆربهى ههرهزۆرى دراما تورکیهکان بهدهرن لهدابونهریت و کلتوری  کوردهوارى ، کۆمهڵێک شت فێرى خهڵک  ئهکهن بهڕاستى دهبێته لادانى خهڵک بهتایبهت گهنجهکان، بۆیه پێویسته کهناڵهکان بیر لهوهبکهنهوه.

 

هاوڵاتى: بهدهر لهکارى نواندن؟ چ کارێکى ترت کردووه؟

قادر جهلال: بهشدارى کارێکى ئێرانیم کردووه، وهک دۆبلهرى کارێکى زۆر جوان و سهرکهوتوو بوو  ئهویش لهڕێگهى هاوڕێیهکمهوه بوو تهنیا ئهو جاره بهشداریم کردووه، لهکاتى بهرنامهى ههمهڕهنگ زۆرجار لهو بهرنامانهدا شتم دهنوسى، ئهوانه ههڵقوڵاوى ناخى خۆم بووه، لهشێوهى مهنهلۆج دهمنووسى و ههشت کارى وام نووسیوه.

هاوڵاتى: ئایا بهرههمهکانى ئێستا چێژبهخشن، یان بهرههمێکى وهک بەرنامەی ههمهڕهنگ؟

قادر جهلال: ئهو بهرنامانهى کهسهرهتاى کارکردنم بوون، وهک ههمهڕهنگ ههموویان جێگهى خۆیان کردۆتهوه لهناو خهڵکداو تایبهتن بۆ ئێمهش، بهڵام بهداخهوه کهناڵهکان ئهرشیفیان کردووهو جار جاره بڵاویناکهنهوه، چونکه ئهو کارانه پهیوهندى راستهوخۆى بهخهڵکهوه ههبوو، وهک کێشهى رێگاوبان کهکارمان لهسهر دهکرو دواى بهرنامهکه چاک دهکرا، بهڵام بهداخهوه کهناڵهکان ههماههنگی لهگهڵ هونهرمهند ناکهن و هاوکارى ناکهن.

هاوڵاتى: ئاستى هونهرو دراماو شانۆى کوردى  لهچ ئاستێکدایه؟

قادر جهلال: که بهربهست نهبێت و یارمهتیدهر بن بۆ هونهرمهند کارى باش دهکرێت و ئهکتهرى زۆر باش و بهتوانا پێگهیشتون لهههموو بوارهکاندا، تهنیا گرفتهکان تواناى داراییه کهجهوهکهیان بۆ بڕهخسێت، کارى جوان دهکرێت.

هاوڵاتى: وهزارهتى رۆشنبیرى تا چهند هاوکاریى هونهرمهندان دهکات؟

قادر جهلال: کێشهى سهرهکى  ئهوهیه کهسى پسپۆڕ نیه، تا پۆلێنى کارهکان بکات و نهک ههقى کهسێک بخوات لهسهر حسابى کهسێکى تر، بۆیه هاوکارى کهم و زۆر ههیه، بهڵام هاوکاریهکه بهو پێیه نیه بتوانى کارێکى زۆر جوانى پێبکهیت، ههموو کارێک تێچووى ههیه کهپێویسته بهدهر لهوه پارهى بۆ تهرخانبکرێت، بۆئهوهى بهجوانترین شێوه کارهکه بکرێت، بهڵام ئهوهى که منى دڵخۆشکردووه، که کورتهفیلم و فیلمى تر لهبوژاندنهوهدایه و تهنانهت ئاستى نزمیشى تێدابێت، بوونى باشتره لهنهبوونى.

هاوڵاتى: پێتوایه فیلمى سینهمایى لهچ ئاستێکدایه؟ بهو پێیهى بهشدارى فیستیڤاڵى فیلمى سینهمات کردووە؟

قادر جهلال: بیرۆکهکانى فیلمه سینهماکانى وڵاتانى تر  زۆر ئاسان و سادهیه، بهڵام تهکنیکى ئهوان بههێزه لهوێنهگرتن و دهرهێنان و لۆکهیشندا، چونکه ئێمه لهبوارى سینهمادا هێشتا پێداویستیهکانمان وهک خۆى نیه، بۆیه ئهو کارانهى کهدهکرێت بهکولفهیهکى زۆر زۆر کهم، بۆیه من ئهوانه بهکارى بوێرانه و ئازایانه دهزانم و بهبناغهیهک دادهنرێت بۆ سینهماو بیانیهکانیش ههمووى بهقوهت نهبون، بهڵام بونى فلیمهکانى ئێمه جێ دهستى کورد دیاریدهکات.

هاوڵاتى: زۆرمان ماوه لهڕووى فیلمى سینهماییهوه بگهینه ئاستى دهرهوه؟

قادر جهلال: زۆر زۆرمان ماوه، بهڵام نابێت گوێ بهوه بدهین، چونکه وهک ئهکتهر  زۆر کهسى باش و سهرکهوتوومان ههیه، بهڵگهى ئهوهش زۆر کارى ئێمه بهشدارى دهکرا لهوڵاتاندا، چهندین گهنجمان ههیه که لهبوارى سینهما لهدهرهوه دهخوێنن و سهرکهوتوون، بهڵام هاوکاریهکه نیه، بۆیه پێویستمان بههاوکارى و پێشکهوتنه لهو رووانهوه تا بهرهوپێش بچین، چونکه ئهکتهر و دهرهێنهرى ئێمه پێشمهرگانه کاردهکهن تاکارێکى جوان بهرههمدههێنن.

هاوڵاتى: لههیچ بوارێکی هونهریدا خوێندووته؟

قادر جهلال: من  لهئهکادیمیاى ژیان خوێندوومهو سهرکهوتوو بووم، هونهر بههرهو تاقهیه لهمندا و برهوم پێداوه، چونکه بهپێى پهیمانگا هونهریهکان بێت پێویسته زیاتر له چوار ههزارمان  بهئهکادیمى ههبووایه، پهیمانگا تهنیا رۆشنبیریهکى هونهریت پێدهبهخشێت، زۆربهى ئهکتهره گهورهکانیش دهرچووى هیچ پهیمانگایهکى هونهرى نین، لهگهڵ ئهوهشدا داواکاریم پێشکهشکرد بۆ ئهوهى لهپهیمانگاى بهغداد بخوێنم، بهڵام منداڵ بوم و تاقانهبووم باوکم رێگهى پێنهدام.

هاوڵاتى: بۆچى بهشدارى هیچ کارێکى ریکلامیت نهکردووه؟

قادر جهلال: حهزم لهکارێکى ریکلامى نیه بۆ خواردن و شتى ئاوا بێت، رێنمایى رۆشنبیرى و ئهمن و ئاسایش بێت بهخۆبهخشى دهیکهم، پێشیان وتوم و بهپارهیهکى زۆریش نهمکردووه، چونکه حهزم لێى نیه، کار بۆ شتێک بکهم سودى نهبێت، ههربۆیه ئهو هونهرمهنده بههونهرمهند نازانم که حزبى بێت و بهرژهوهندى حزب لهپێش میللهتهکهى بێت، ئهوه مهبدهئى منه بۆ ههموو کارێک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار