مه‌لا به‌ختیار: فریاى دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر بکه‌ون با شه‌رمه‌زار نه‌بین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند که مێژوونووسى کورد د. که‌مال مه‌زهه‌ر، که ئێستا نه‌خۆشه و بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته، داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات بچن به هانایه‌وه و ده‌شڵێت:" با شه‌رمه‌زار نه‌بین".
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، رۆژى هه‌ینى 15-11 -2019له میانه‌ى مه‌راسیمى چله‌ى پڕۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوول، که له هۆتێل گراند میلینیۆمى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، وتارێکى پێشکێش‌کرد، و وتى:" ته‌ندروستى و دۆخى دارایى مێژوونووسى کورد د.که‌مال مه‌زهه‌رى زۆر خراپه و به هه‌زار حاڵ پاره‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشخانه و ده‌رمانى دابین ده‌کرێت".
مه‌لا به‌ختیار وتیشى:" ئێستا ئه‌و مێژوونووسهى کورد تواناى قسه‌کردنى نه‌ماوه و داوا له به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م بچن به هانایه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر د.که‌مال مه‌زهه‌ر به‌و دۆخه‌وه کۆچى دوایى بکات، هه‌موومان شه‌رمه‌زار ده‌بین".
دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د کێیه ؟
- له ساڵى 1937 له گوندى ئاغجه‌له‌رى سه‌ر به شارى که‌رکووک له‌دایکبووه.
- له ساڵى 1959 له زانکۆى به‌غدا کارناسیى مێژووى وه‌رگرت و چوو بۆ یه‌کێتیى سۆڤیه‌ت
- له سۆڤیه‌تدا له ساڵى 1969ى زایینى له ئینستیتۆتى رۆژھهڵاتناسیى ئه‌کادیمیاى زانسته‌کانى سۆڤیه‌ت دکتۆراى زانسته‌کانى وه‌رگرت.
- له ساڵى 1981 به پایه‌ى مامۆستایى له مێژوو گه‌یشت.
- له ساڵانى 1971 تاوه‌کو 1975ى چووه بۆ عێراق و سکرتێر و ھاوکارى سه‌رۆک بووه له پرسه‌کانى زانستى له فهرھهنگستانى کوردى به‌غدا بوو.
- له زانکۆى به‌غدا له ئینستیتۆتى گه‌لانى رۆژھه‌ڵاتى نزیک و ناوین له باکوور، ئینستیتۆتى باڵاى لێکۆڵینه‌وه‌کانى نه‌ته‌وه‌یى و سۆسیالیستیى زانکۆى موسته‌نسه‌ریه و ھه‌روه‌ھا ئهنستیتۆتى لێکۆڵینهکانى عه‌ره‌بى وانه‌ى داوه.
- ئه‌ندامى یه‌کێتیى نووسه‌ره‌کانى کورد و ئینستیتۆتى کورده له پاریس.