فاروق که‌ریم ئاغاى هه‌مه‌وه‌ند بۆ ‌هاوڵاتی: له‌سه‌دا 40% ى به‌رپرسان خائینن

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ماردین نورهدین ، ئارا ئیبراهیم

کوڕى گهورهى کهریم ئاغاى ههمهوهند باس لهرۆڵى باوکى دهکات لهشۆرشى کوردایهتى دژى رژێمى بهعس و نێوهندگیریى پارتى و یهکێتى لهشهرى ناوخۆو چارهسهرکردنى کێشه کۆمهڵایهتییهکان لهرێگهى سوڵحهوه.

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند، کوڕى گهورهى کهریم ئاغاى ههمهوهند لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتی، ئاماژه بهوه دهدات کهریم ئاغاى ههمهوهند رجاى له مهسعود بارزانى کردووه که شهرى ناوخۆ له ساڵى 1994 بوهستێت و مام جهلالیش وهرهقهى سپى بۆ ئیمزا کردووه.

ههروهها دهشڵێت «لهسهدا 40% مهسئولى ئێستا خائینن» و پێیوایه کوردایهتى بهم شێوازهى ئێستا ناکرێت.

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه ئهو کاتهى ئهندامى خولى دووهمى پهرلهمان بووه باسى پرسى نهوت و داهاتهکهى کراوه، دهڵێت:» کۆبوونهوهیهک کرا بهکاک عیماد کهجێگرى سهرۆکى حکومهت بوو پێیانوت پارهى نهوتهکه دهدهنه پارتى، عیماد ئهحمهد ههستایه سهرپێ وتى «وهڵاهى دینارێک پارتى لهنهوتدا لهئێمه زیاترى نهخواردووه، وتى داومهته ههر کهسێ ئهوه کێشهى من نییه«

هاوکات، ئهوهش دووپات دهکاتهوه کهژن لاى کهریم ئاغاى ههمهوهند پێگهى تایبهتى ههبووهو له ژیانیدا ههرکاتێک سوڵحى کردووه ئاماده نهبووه بچێته دانیشتنێکهوه که لهتۆڵهى خوێندا ژن درابێت.

 

هاوڵاتی: رۆڵى کهریم ئاغاى ههمهوهند لهشۆڕشى کوردایهتى پێش راپهڕینى خهڵکى کوردستان وهک بیرهێنانهوهیهک بۆ نهوهى ئێستا چی بووه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: باوکم لهسهرهتاى شۆڕشهوه بهشداربووهو بنکهیهک دروستکرا لهههمهوهند، بنکهى شوان و چهند فهوجێک دروستکراوه، چهکهکانیش لهلایهن خزمانى خۆمانهوه دابین کرابوو، که باسى ساڵى 1961 دهکهم ئهوکاته کهریم ئاغا پهیوهندییهکى پتهوى لهگهڵ ماڵى مام جهلالدا ههبووه، ئهوکاته مام جهلال لهچهمى رێزان بووه، لهوکاتهوه باوکم لهشۆڕشدا بوو، لهساڵى 1963و دواتر  کێشهیهک لهنێوان پارتى دروستبوو که باڵى مهکتهبى سیاسى بهسهرکردایهتى ئیبراهیم ئهحمهد، جیابوونهوه، ئهمهى وایکرد کۆمهڵێک خهڵکى زۆر وازى لهپێشمهرگایهتى هێنا، به راستى ئهوکاتهش گروپێکى دیکه ههبوو (جیناحى شیوعى) بوون، دایمه حهزیان لهخهڵکى عهشائیر نهبوو.

یهکهم تهقه باوکم (کهریم ئاغى ههمهوهند) کردویهتى لهشۆڕشداو سێ لهخزمهکانى ئێمه شههید بوون و پێشمهرگه بوون، رووبهڕووى عهرهبهکان بوونهوه کهحهرهس قهومیان پێدهوتن، ساڵى 1963 هاتن ههموو چهمچهماڵیان سووتاندو ههرچى موڵک و ماڵ و مهڕو ماڵات ههبوو بردیان بۆ خۆیان.

وتم دایه ئهى من کهى دهبم بهپێشمهرگه، دایکم وتى خۆت و کوڕى کوڕهکهشت دهبێته پێشمهرگهو ئهم وهزعه بهردهوام دهبێت، قسهکهى دایکم راست دهرچوو، ئێمهش که پێگهشتووین ههشت نۆ ساڵ پێشمهرگایهتیمان کردووه لهساڵى 1974، که تهسلیمبووینهوه.

دواى راپهڕینیش ئێمه دهچووین بۆ شهڕى براکوژى، کوڕهکهى من گهوره بوو تفهنگێکى بهدهستهوه بوو، دایکم دهستى گرتم و پێى وتمهوه ئهوهتا کوڕى کوڕهکهشم بووەته پێشمهرگه، ئێمه دهڵێین ئهم دۆخه بهئاسانى چاک نابێت و کوڕى کوڕى کوڕهکهشمان دهبێته پێشمهرگه.

ئهگهر کورد عاقڵ بێت واز لهپێشمهرگایهتى دههێنێت شۆڕشى مهدهنى ئهمڕۆ  رۆڵى خۆى دهبینێت، ئێمه کاتى خۆى دهمانوت مهبنه چاوساغى دوژمنهکه خۆى شۆڕشه، ئێمه خۆمان خۆمانمان تهواو کردووه، ئهگهر نا تۆ دیلى ئهو مهبه عهرهبێک بوێرێت لێرهوه بڕوات.

هاوڵاتی: مهبهستت لهوەى که دهتانوتن مهبنه چاوساغى دوژمنهکه خۆى شۆڕشه، باسى جاشهکان دهکهیت؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئهگهر باسى جاشایهتى بکهین لهوه پیستر ههیه باسى بکهین، کابرایهک عهشایهر لهگوندهکهى خۆیدا چونکه خزمهتى دوو پێشمهرگهى نهکردووه شهقێکى تێههڵداوه لهوێ ئهگهر بیست کهس ویستبێتى لێره ههزار کهس کهوتۆته دواى، ئێمه خۆمانین کهباسى جاشایهتى دهکهین، زوڵمهکهى خۆشت بزانه، بۆ کۆمهڵێک خهڵک ههبووه شۆڕشگێڕ بووه، مهبدهئهکهى من لهگهڵ پارتى نهبووه، لهگهڵ یهکێتیدا نیهو لهگهڵ ئیسلامى نییه.

ئهوهندهى کورد یهکترى کوشتووه، دوژمنى کورد ئهوهنده کوردى نهکوشتووه، ئهگهر کوردایهتى بکهین کوردایهتى بهم شێوهیه نییه، کوردایهتى ئهوهیه که لهکهموکوڕى ههموو خهڵکه نهفامهکه ببوورى، بێت شۆڕش بکهیت، ئێستاش ئهو ئهڵێت من شۆڕشم کرد ئهوى دیکه دهڵێت من کردومه، دوو جیلی تر پێگهیشتووه، من ئهمڕۆ حهزم لهیهکێتى و پارتى نییهو دهمهوێت کهسێکى موحایدو بێلایهن بم، پێویستم بهوه نییه بچمه ئیستعلاماتى خهڵک، رهنگه ئهوکاته گهنج بووبین ئاسایى بووبێت، بهڵام ئێستا پێم عهیبه.

هاوڵاتی: کهریم ئاغاى ههمهوهند که شهڕى ناوخۆ دروستبووه چۆته لاى مام جهلال و مهسعود بارزانى،  رۆڵى چى بووه لهکوژاندنهوهى ئاگرى شهڕى ناوخۆ؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: پێموایه که چوبوونه مهسیف سهڵاحهدین ههر سهرهتاى شهڕى ناوخۆ لهساڵى 1994، کاک مهسعود یهکێک لهگلهییهکانى ئهوهبووه ئێوه لهچهمچهماڵ نهتانهێشتایه شهڕى ناوخۆ رووبدات، باوکم پێى وتبوو بهچى رێگریمان بکردایه رووبهڕوویان ببوینایهتهوه، ئێمه داواتان لێدهکهین ئهم وڵاته وێران مهکهن و ههوڵى ئهوهشیدا و رجاى لێکردن و کاک مهسعودیش رازى بوو، مام جهلالیش بهباوکمى وتبوو وهرهقهى سپیتان بۆ واژۆ دهکهم، من نامهوێت ئهم شهڕى براکوژییه ههبێت.

من پێشمهرگهى یهکێتى بووم لهگهڵ باوکم چووم بۆ لاى کاک مهسعود، کاک نهوشیروان پێى وتم تۆ مهچۆ باگرفتت بۆ دروست نهبێت، بهڵام چووم خۆ من هیچم بهدهست نهبوو، خوا ههڵناگرێت کاک مهسعودیش ئیستجابهى ههبوو.

ئهوهبوو ههردوولا رازى بوون دواى سێ مانگ شهڕ، 40 رۆژ شهڕى ناوخۆ وهستاو مفاوهزات کرا، بهڵام ئهوهى مهسڵهحهتى لهشهڕدا بوو نه بهگوێى باوکمیان دهکرد نه بهگوێى مام جهلالیان دهکرد.

کابرایهکى تهقتهقى لاى مام جهلال بوو داواى پارهى کرد تا ریزهکانى پێشمهرگه رێکبخرێتهوه، مام جهلال تهپڵهکێکى بۆ ههڵگرت،  پێى وت چۆن شهڕهکهتان دروستکرد ئاواش بچن تهواوى بکهن، بۆ مێژوو و ویژدان باسى دهکهم و خۆم لهو دانیشتنهدا بووم.

هاوڵاتی: پێتوایه پاش 25 ساڵ لهشهڕى ناوخۆ کاریگهرییهکانى هێشتا ماوه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: کاریگهرییهکانى شهڕى ناوخۆ تا بیست ساڵى تریش بهردهوام دهبێت، تورکیاو ئێران دههێڵێت ئێمه یهک بین، ئێستا ئێران ناهێڵێت ئێمه لهگهڵ تورکیا رێکبکهوین، ههر دهقهیهک بێت ئێران بیهوێت سلێمانیت لێدهکات بهدۆزهخ، تورکیاش بهههمان شێوهیه.

هاوڵاتی: چۆن هێزه سیاسیهکان دهتوانن یهک بین و خزمهتى خهڵک بکهن؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێستا کێشهمان لهگهڵ بهغدا ههیه، مهعقوله دوژمنى دوژمهنهکهم دۆستم بێت کۆتایى هات، ئهمڕۆ رۆژگارو دۆخێکى تره، بهنیسبهت ئهوانهوه رهنگه سادهبێت کۆمهڵێک مهسئولیان کڕیبێت، ئهوانه پێیان دهوترێت جاشایهتى و ئهوانه خائینن، ئهوانه درۆ لهگهڵ ئێمهدا دهکهن، ئێمه مهسڵهحهتمان بهس دۆستایهتیه لهگهڵ ئێراندا، بهڵام گوێ لهوان نهگرین قاسم سولهیمانى  بێت لێره بهکاک مهسعود بڵێ ئهمه بکهو ئهوهیان مهکهن، ئهمه ئێمهى کورد بهرهو لهناوبردن دهبات، تورکیاش بهههمان شێوهیه بۆ کورد، واته بهشێوهیهکى گشتى کورد دهبێت بهرژهوهندییهکانى خۆى بپارێزێت و یهکترى قبوڵبکات.

لهسهدا 40%ی مهسئولى ئێستا خائینن، میللهتى فهقیر چى بهدهسته، ئهوانهى ساحێب قهرارن باس دهکهم، میللهت بهههژارى واى لێدهکهن چیان بوێت ئهوهى پێدهکهن ئهمه واقعهکهیه.

هاوڵاتی: بهدهر له رۆڵى کهریم ئاغى ههمهوهند لهچارهسهرکردنى ناکۆکییه سیاسییهکان، له رووى کۆمهڵایهتییهوه بهردهوام دیوهخانهکهى پڕبووه لهخهڵک بۆ چارهسهرکردنى کێشه کۆمهڵایهتییهکان؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: پێش ههموو شتێک لهعهشیرهتهکهمانهوه دهستپێدهکهم، عهشرهتهکهى ئێمه ههر کێشهیهکى ههبووبێت زۆر بهزوویى توانیومانه سهیتهره بکهین بهسهریدا، باوکم بهحیکمهت و راستگۆیى خۆى کێشهکانى چارهسهر کردووه، نهچووهته ناو هیچ سوڵحێکهوه کهبزانێت فهشهل دههێنێت، کهقسهى لهگهڵ ههردوو لایهنه ناکۆکهکه کردبێت لێیان تێگهیشتووه نیهتیان پاکه یان پاک نییه، دووهمین شت کهریم ئاغا لههیچ مهجلیسێکدا دانهنیشتووه کهسوڵح کرابێت و لهتۆڵهى خوێندا ژن درابێت، بهوه رازیى نهبووهو بهدیلى ئهوهى دهدۆزیهوه بهقسهى خۆش یان بهپاره کێشهکانى چارهسهر کردووه، ئهگهر قهزییهکه زۆر ناشرین نهبوایه بهبێ پارهو ههروا دهیوت لێى خۆش بهو ئاوێکى دهکرد بهئاگرهکهدا.

دیوهخانهکهى کهریم ئاغاى ههمهوهند هیچ کات بهبێ سوڵح نهبووه، سوڵحى شوانى جهبارهو ههمهوهندو شێخان و قهڵاسێوکهى کردووه.

هاوڵاتی: پێتوایه زۆرجار سوڵح باشتره لهیاسا بۆ چارهسهرکردنى خێراى کێشهکان؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: سوڵح لهگهڵ خهڵکى چاکدا بیکهت زۆر باشه، سوڵح لهگهڵ خهڵکى خراپدا تووشى کێشهى گهورهت دهکات، سوڵح گهورهى دادوهرییهکانه.

هاوڵاتی: کهریم ئاغاى ههمهمهوهند یهک ژنى ههبووه، پێگهى ژن لاى ئهو چۆن بووه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: بۆخۆم ههموو بنهماڵهکهمان لێره دوو خێزان دهبینم کهتهمهنى گهورهیان ههیه دووژنیان ههیه، باوکم یهک ژنى ههبووه، لهپهرلهمان کهخولى دووهمى پهرلهمان پهرلهمانتار بووم کهباسى دووژنه کرا وتیان ئێوه عهشائیرن بۆچوونت چییه، وتم ئێوه مهسئولهکانتان ههر یهکهیان و دوو ژنى ههیه، یهکێکیانى لهئهوروپا داناوهو یهکێکى لهکوردستان داناوه، وتى باسى مهسئولهکانى خۆتان بکهن ئنجا باسى عهشائیر بکهن، باوکم ههشتا ساڵ تهمهنى ههبوو یهک ژنى ههبووهو مامهکانیشم بهههمان شێوه، وهچهکانیشیان ههر وان.

یهکێک لهو شتانهى کهخوشک ئیهمال کراوه لهدابهشکردنى وهرهسهدا، زۆربهى زۆرى خزمانى شوان دههاتن به کهریم ئاغایان دهوت تۆ وات کردووه ژنت فێرى گیانى ئێمه کردووه، باوکم پێش ههموو کهسێک وهرهسهى خوشکهکانى دا وتى نهک نهمێنم و بمرم، کهریم ئاغا عهدالهتى تێدابوو.

هاوڵاتی: چى وایکرد پێگهى ژنى بهلاوه گرنگ بێت و ئهم ئاراستهیه ههڵبژێرێت که لهناوچهیهکى تا رادهیهک داخراودا بووه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: باوکم بۆ خۆى شهشى سهرهتایى لهساڵى چلهکاندا تهواو کردووه، رهفیق و دۆستهکانى ههموو خوێنهوارو مێژوونووس بوون، یهکێک لهوانهى کهزۆر موعجیبی کارهکانى بووه فایهق بێکهس بووه، کهمامۆستا بووه لهچهمچهماڵ، دواتر چۆته مۆرتکه، باوکم چووته مۆرتکهو لهوێ دهرسى خوێندووه لهخۆشهویستى مامۆستا فایهق بێکهس.

باوکم خوێنهرێکى باشى کتێب بووهو ههتا ئهو رۆژهى وهفاتى کرد ههموو رۆژێک رۆژنامهى خوێندووهتهوه، زمانى عهرهبى بهباشى زانیووهو تورکیشى زانیوهو فارسیش لێى تێگهیشتووه.

هاوڵاتی: ههمهوهندییهکان سهد ساڵ زیاتر پێش ئێستا کۆچیان پێکراوه بۆ ناوهڕاستى عێراق، چیرۆکێک ههیه دهوترێت موعهمهر قهزافى سهرۆکى پێشووى لیبیا کورد بووهو ههمهوهندى بووه لهئهسڵدا؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێمهش بیستومانه، عهشیرهتهکهى ئێمه ملى بۆ دهوڵهتى عوسمانى دانهنهواندووه، لهساڵى 1887 رووبهڕووى تورک بووهتهوه، سهردهمێک مفاوهزات کراوهو دانیشتوون و سهرانهیان لهههمهوهندییهکان نهسهندووهو جوندیان نهداوه به عوسمانییهکان، ئهم ناوچهیه بهو هۆیهوه فراوانبووەتهوه.

چهند جارێک تورک سوودى لهو کهسانه وهرگرتووه که تهکێى بۆ کردونهتهوهو بهس تهنها بۆ ئهوهى رووبهڕووى ههموهندییهکان ببنهوه، بهگشتى باوکم باسى ئهو مێژووانه دهکات که لهساڵى 1887 تا 1918 ههموهندییهکان چۆن نهفى کراون، ههزار ماڵ داوهت کراون و رێکهوتن کراوه لهکهرکوک بردویانن ههرچى کهسه ناودارهکان بووه بردوویانن و گرتویانن وتویانه دهتانگوازینهوه بۆ رومادى، ههمهوهندییهکان گوێیان پێنهداوه وایان زانیوه دهگهرێنهوه، دواتر براون بۆ موسڵ و ماوهیهک لهوێ راگیریان کردوون، خهڵکى تورکى ناو موسڵیان لێ هانداون کهئهمانه بێ دینن، لهتورکیا دهریاندهکهن و بهرهو ئهدهنه دهیانبهن، لهوێش که لهو کهسانهى بهساڵاچو بوون و گوێم لێبووه لهڕابردوودا، دهڵێن پێمانیانوتووه ئهمانه بڕۆن بیانکوژن وهک ئهنفالى ئێزیدییهکان و پیاوهکانیان بکوژن و ژنهکانیان بکهنه کهنیزهک، دایکى سوڵتان حهمید دهڵێت پێى وتوون نوێژ دهکهن وتوویانه بهڵێ، ئیتر وتوویهتى دابهشیان بکهن، ئهو بنهماڵانهى باپیرمان چوونهته بنغازى لهلیبیایه، ماونهتهوه، خزمێکمان دکتۆر فوئاد چووته لیبیا ههموو وهسیقه فهرمییهکانى دهرکردووه باسى شهڕهکانى ههمهوهندییهکان و عوسمانییهکان دهکات دارو وهسایق بۆ ئێمهیان هێناوه، کاتى خۆیشى دامانه دکتۆر کهمال مهزههرو بیکاته دهرس و بیڵێتهوه.

بهشێک لهههمهوهندییهکان له ئهدهنه ماونهتهوه، ئهمانهى که لهوێ بوون ماوهیهکى دورودرێژ ئیتر دهوڵهتى عوسمانى بهرهو لاوازى چووهو عهرهبهکان یارمهتیان داون بهشهش مانگ بهپیاده هاتوونهتهوهو ماڵ و مناڵیان جێیانهێشووه، بهشهو بهڕێکهوتوون، بهڕۆژیش خۆیان شاردۆتهوه، ئێمهش وهک خهڵک بیستومانه که موعهمهر قهزافى کوردى زۆر خۆشویستووه لهوێش یارمهتى پهکهکهى زۆر داوه، بڕیاربوو باوکم و ئەوان بچن بۆ لیبیا، مام جهلال نوێنهرى خۆى نارد تاشتهکانى پێ بڵێت، باوکم وتى مام جهلال وا دهڵێت که وا دهزانێت خۆى قسهى لهگهڵ دهکات، ئیتر به راستى ئهو سهفهره رێکنهکهوت.

ئێستاش بهشێک لهههمهوهندییهکان ههر لهلیبیادا ماون و کوردن، یهکێک لهوانه ئهحمهد بن بلهیه، لهکورددا نهبێت بله نییه.

ئێستا (75) ههزار کورد لهبهیروتى پایتهختى لوبناندا ههیهو ههمهوهندییهکانن، عهلى سنجارى باسى ئهوهى کرد کهکوردێکى زۆر لهئهردهن ههیه، ئهمانهى ئهدهنهش ههر ماون ههندێکیان لهشارى وانن.

هاوڵاتی: ههمهوهنییهکان زۆر بڵاوبوونهتهوه لهکوێى تردا دهژین؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: لهخانهقینهوه تادهچێته زاخۆ ههموهندییهکان پهراگهندهن، لهناو عێراق لههیت، لهسوێرهو بهغداو تکریت ههمهوهند زۆره، کاتى خۆى باوکم بانگ کرا کهبزانن ههمهوهندییهکان چهندن، ئهوکاته حسابى ئهوه کرا کهزیاتر لهسهد ههزار کهسێکین، بهڵام ئێستا ئهگهر سهرژمێرى بکرێت رهنگه (500) ههزار کهسێک ببین.

هاوڵاتی: دواى وهفاتى کهریم ئاغاى ههمهوهند، ههمان رۆڵ دهبینن بۆ سوڵح و چارهسهرى کێشه کۆمهڵایهتییهکان؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: وهک چۆن دهوترێت مام جهلال کهسێک نییه جێگهى بگرێتهوه، لهناو ئێمهشدا ههر وایه.

کهس نییه جێگاى کهریم ئاغاى ههمهوهند بگرێتهوه، ئهوهى ئهو به (80) ساڵى تهمهنى کوردیهتى (70) ساڵ کارى کردووه لهسوڵحدا، ئایا ئێمه پێماندهکرێت، ئێمه ئهگهر لهشههامهتى کهریم ئاغا دانهگرین ههرگیز وهک ئهومان پێناکرێت.

هاوڵاتی: تا چهند گرنگه عهشیرهتهکان بمێنن و رۆڵیان ههبێت لهپرسه سیاسى و کۆمهڵایهتییهکانداو خزمهتکردن بهخهڵک؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێمه بهنیازین بچین بۆ لاى سهرۆکى ههرێمى کوردستان، تا داواى لێبکهین ئهم شارى چهمچهماڵه بۆ ئاوا فهرامۆش کراوه، ههر نههاتۆته ئهم شاره.

جارى پێشوو کهئهو خۆپیشاندان و شهڕانه بوو لهقهڵادزێ ئێمه چووینه لاى کاک مهسعودو پێمانوت، وتى ئهوهى پێم بکرێت دهیکهین، دوو شتمان پێ وت، وتمان شهڕى راگهیاندن کۆتایى پێبهێنن، ئهوهبوو شهڕى راگهیاندن راگیرا، بهڵام به راستى راوێژکارهکانیان ناهێڵن ههموو شتێک بکهن و چاک نین هاندهرن بۆ خراپه، ئهگهر بۆ چاکه بوایه ئێستا حاڵى کورد زۆر باشتر دهبوو، ئێستا دهتوانم بنهماڵهکهى خۆم وا لێبکهم و کوڕهکهم چاک بکهم و باخهڵێک سێوى پێبدهم ههڵیبگرێت یهکێکى بهوى دیکهوه نهنووسێت، فهخریان پێوه دهکهم.

هاوڵاتی: خهڵک دێت بۆ دیوهخانهکهى کهریم ئاغاى ههمهوهند؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێستاش خهڵک دێت و گلهییشمان لێدهکهن، سوڵحیش دهکهن و گلهییش دهکهن.

بهو مهجلیسانهى دهچین خهڵک رێزمان لێدهگرن و جێیهکه چۆڵ دهکهن بۆ من و رێزمان لێدهگرن، ئهوهش ئازایى من نییه، ئازایى کهریم ئاغایه رێزمان لێدهگرن.

هاوڵاتی: تا چهند ئافرهتان پێگهیان بهشێوهیهکه که نهچهوسێندرێنهوه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێمه دهتوانین باسى بنهماڵهکهی خۆمان بکهین، رێگه نادهین هیچ ئافرهت و ژنێک بچهوسێندرێتهوه، ههرسێ کچهکهم شوویان کردووه رازى بووبێتن داومه پێى، یهکهم مهرجم ئهوهبووه بهجیا بژی، قهت مهجالى ئهوهم نهداوه لهگهڵ دایک و باوکى بژى، ئێمه کێشه کۆمهڵایهتییهکانمان بههۆى تهداخولهوهیه، خێزان کچهکهى دهدات بهشوو، خێزانێکى تر ههوڵدهدات نێوانیان تێکبدات، ئهگهر بهدڵى ئهو نهبێت و نهبێته خزمهتکارى بهدڵى ئهو نابێت، ئێمه ئهوهمان ناوێت و کۆتاییمان پێهێناوه، با بچێت پێڵاویان بۆ دانێت و رێزیان لێبگرێت، بهڵام با بهسهربهخۆ بژین، بۆ بووکهکانیشم، نهمهێشتووه کوڕهکانم هیچیان لاى من بن، با سهربهخۆیى خۆى ههبێت.

ئێمه لهمهکتهب لهناوهندى بووین کچ و کوڕ تێکهڵاوبوو ههتا تهواومان کرد، هیچ کێشهیهکمان نهبوو، دهى ئهوانهى لهبهغدا بوون وهک شێت مامهڵهیان لەگەڵ کچهکاندا دهکرد.

پێکهوه لهگهڵ هاوڕێ کچهکانماندا دانیشتووین، پهروهردهکه لهسهرهتاوه گرنگه.

هاوڵاتی: لهخولى دووهمى پهرلهمانى کوردستاندا پهرلهمانتار بوویت؟ گهورهترین کێشهى پهرلهمان چیهو لاواز بێت؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: حزبه سیاسییهکان هۆکارن ههموویان بهبێ جیاوازى، تهنها پارتى و یهکێتى نا، حزبهکانى تریش بهههمان شێوه، پهرلهمانتار حهزدهکات چى باشه ئهوه بکات، بهڵام کهپهرلهمانتار چاوهڕێى قسهى حزبهکهى کرد ئهوه چاک نییه.

هاوڵاتی: لهقسهکانتدا باسى ئهوهت کرد «لهسهدا چلى مهسئولین خائینن»، ئهمه لهپهرلهماندا رهنگى داوهتهوه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: بڕۆ سهد پرۆژه یاساو پێشنیار ببه بۆ پهرلهمان، ههر ئهوهنهیه دهڵێن گهیشتووه، ئیتر نه دهیخوێننهوه نه گرنگى پێدهدهن، سێجار پهرلهمانتارم هێناوه بۆ چهمچهماڵ بۆ شارى شههیدان، ههموو ئهوانهمان کرد که (10) کهس بووین، پهرلهمان ههر جوابیشیان نهداینهوه.

هاوڵاتی: پێتوایه حزبهکان عهشیرهتهکان بهکاردههێنن بۆ بهرژهوهندییهکانى خۆیان؟ دهکرێت ئهمه پێچهوانه بکرێتهوه عهشیرهتهکان فشار بخهنهسهر حزبهکانى ناو حکومهت تاچاکسازیان پێبکهن؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: ئێمه دهتوانین نوێنهرایهتى ههموو عهشرهتهکان بکهین، عهشیرهتى ههمهوهندى نیوهى پارتییه، نیوهى ئیسلامییه و نیوهیهکى ترى یهکێتییه.

ئهو حزبانهى لێره ههن حهز دهکهن ههموو عهشیرهتهکان پارچه پارچه بکهن، ئهمه راستییهکهیهتى، ئێستا ئامۆزاکهم دینارێکى پێ نییه پێى بڵێم نابێت موچه لهپارتى وهربگریت، ئیدارهیم بۆ دهدرێت و دهتوانم بهخێوى بکهم، وهختى خۆى سهدام حوسێن بۆیه ئێمهى برسى دهکرد بۆ ئهوهى  نهتوانین دوو رۆژ خۆپیشاندان بکهین، خهڵکیش لهپێناوى ئهوهى موچهکهى نهبڕێت ناتوانرێت ئهوه بکرێت.

هاوڵاتی: پێتوایه ئهم وڵاته داهاتى زۆره دهتوانرێت زۆر شت بکرێت بۆ ئاوهدانى؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: پاره ههیه کهمووچه بڕا وتیان پاره نییه، ئهى پارهى نهوتهکه لهکوێیه، بۆ خۆیان یهک دینار لهبودجهیان نهبڕاوهو کهمى نهکردووه پارتى و یهکێتیش.

ئهوکاتهى پهرلهمانتار بووم لهگهڵ مهکتهبى سیاسى دادهنیشتین، ههموو مانگێک کۆبونهوهیان لهگهڵ دهکردین، کۆبوونهوهیهک کرا بهکاک عیماد کهجێگرى سهرۆکى حکومهت بوو پێیانوت پارهى نهوتهکه دهدهنه پارتى، عیماد ئهحمهد ههستایه سهرپێ وتى «وهڵاهى دینارێک پارتى لهنهوتدا لهئێمه زیاترى نهخواردووه، وتى داومهته ههر کهسێ ئهوه کێشهى من نییه« ئهمه واقعهکهیەو ئهگهر لهمهجلیسهکهدا بووین زانیمان، بهڵام خهڵکى تر ئاگاى لهم مهجلیسانه نییه.

هاوڵاتی: پێشنیارتان بۆ نهکراوه وهکو عهشیرهتهکانى دیکه ڤیستڤاڵتان بۆ ئهنجامبدرێت وهک ههمهوهندییهکان؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: زۆر ههوڵیانداوه بهڵام من نهمهێشتووه، ئهو ڤیستڤاڵانهى دهکرێن بۆ لهخشتهبردنى کهسایهتییهکانى عهشرهتهکهیه، لهئهمریکا ئهم جۆره ڤیستڤاڵانهى بۆ عهشیرهتهکان دهکرد تا تواندیاننهوهو ئهمریکا ئێستا حوکمڕانه، با ئێمه بتوێننهوه بهڵام ئهوهى چاکهیه بۆ میللهتهکهى بکهن، ئهوهى ئهمڕۆکه بۆته بهربهست لهبهردهم دۆخەکەدا عهشیرهتهکانه، دهیهوێت سهرۆک عهشرهتهکه رازى بکات ئهوى دیکه بکاته کۆیله، پاره دهدهنه سهرۆک عهشرهتهکهو تهواو، کهریم ئاغاى ههمهوهند، باسى ئهوهى کردووه ئهوهى پارهى دیوهخانانه وهردهگرێت ئهوهى خۆى خزمهتکاره، باوکم (10) بۆ (12) ساڵ یاریدهدهرى مام جهلال بوو بۆ کاروبارى کۆمهڵایهتى، تهحهدا دهکهم یهک دینارى وهرنهگرتووهو موچهشى وهرنهگرتووه، چهند جار خهڵکى ناردووه، پێى وتین پێویستم پێى نییه، وتى تهمهنم تازه تێپهڕى کردووه.

مام جهلال کابرایهکی خزمى ئێمهى کرد به بهرپرسى مهڵبهندى تورکمانهکان کهخۆى تورکمان بوو، به مام جهلالى وتبوو من ههمهوهندم، مام جهلال پێى وتبوو نامهوێت تۆ ههمهوهند بیت، من ئهمهوێ تۆ تورکمان بیت.

هاوڵاتی: واته پاره وهرگرتن لاى عهشیرهتهکان خراپه؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: بۆ خۆم شهرم دهکهم که پاره وهربگرم، ئیتر حهقى خهڵکى دیکهم نییه، چونکه کهپارهم وهرگرت ئهو کهسه دهبێته گهورهى من، بهقهبرى کهریم ئاغا کهموچه پاشهکهوت کرا ساڵێک و دوو مانگ موچهى خانهنشینى پهرلهمانتاریم وهرنهگرتووه، بۆخۆم دهژیم دهواجنى مریشک بهخێوکردنم ههیه لهبانى مهقان و تائێستا خۆمان خۆمان بهخێو دهکهین تا بڕیارهکانیشمان سهربهخۆ بێت.

باوکم ههرگیز قبووڵى نهکردووه پاره وهربگرێت و چهند جار خهڵکیان ناردووهو وتویانه شتتان بۆ دهکهین، بهڵام رهتمانکردۆتهوه.

هاوڵاتی: ئهگهر چوویته لاى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێم و مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت پێیان دهڵێیت بۆچى شارى پیشهسازى لهچهمچهماڵ دروست نهکرا که بڕیاربوو دانهغاز لهم شاره دروستى بکات و ههلى کار بۆ گهنجان دابین بکات؟

فاروق کهریم ئاغاى ههمهوهند: بڕیاربوو پێنج کارگهى گهوره لهناو شارى پیشهسازیدا دروست بکرێت که لهتهکێوه تاگوندى گورگهو تا گوندى تهوهکهڵ دهڕۆشت، (200)ی تێدا دهکرا، ههتا بۆ خۆم ئهوکاته لهناو پهرلهمانتارهکاندا باسى ئهوهم کرد که عومهر فهتاح بهنیازه ئهم شارى پیشهسازییه ببات بۆ ماوهت، ئاخر جێگهى نابێتهوه لهماوهت غازهکه لێرهیه.

ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌نیازین بچین بۆ لاى سه‌رۆکى هه‌رێم و لایه‌نى دیکه‌، چه‌مچه‌ماڵ (35) هه‌زار که‌سى تێدا ئه‌نفالکراوه‌ با (35) هه‌زار نه‌بێت (20) هه‌زار بێت تائێستا سێ هه‌زار که‌س له‌که‌سوکارى ئه‌نفال مووچه‌یان هه‌یه‌و له‌سه‌دا (12)ى ئه‌م خه‌ڵکه‌ى ئێمه‌ شه‌هیدو ئه‌نفاله‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار