خۆپیشاندەران پردێكی نزیك ناوچەی سەوزیان داخست

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خۆپیشاندەرانی عێراق لە دووەم ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەریدا دەستیان بەسەر پردی سنك نزیك ناوچەی سەوزدا گرت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوو شەممە، 18تشرینی دووەمی2019، بڵاویكردەوە"  شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەرانی بەغدا توانیویانە چەند هەنگاوێكی دیكە لە ناوچەی سەوز نزیك ببنەوە، بە دەستگرتن بەسەر پردی سنك و باڵەخانەیەكی بەرزی نزیك ناوچەی سەوز،  لەگەڵ فشاری هێزە ئەمنییەكان بە بەكارێنانی گازی فرمێسكڕێژ، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشانەدران كۆنتڕۆڵ بكەن".

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لە بەسرە و زیقار و چەند شارێكی دیكەش خۆپیشاندان بەردەوامە.

 دوای ئەوەی دوێنێ مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەكانی عێراق دەستی پێكرد، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران بۆ دووەم ڕۆژ داوا دەكەن مانگرتن بەردەوام بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار