کۆشکی سپی: پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

کۆشکی سپی رایگەیاند پشتگیری لە گەلی ئێران دەکەن لە خۆپیشاندانەکانیان و ئیدانەی بەکارهێنانی هێز و سنوردارکردنی پەیوەندییەکان دەکەن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.

ئۆفیسی راگەیاندنی کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و تێیدا هاتووە کە "ئەمریکا پشتیوانی لە گەلی ئێران دەکات لە خۆپیشاندانە ئاشتیانەکانیاندا  دژی ئەو ڕژێمەی کە پێویستە لەسەری رابەرایەتیان بکات".

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە "ئێمە ئیدانەی هێزی کوشندە و سنوردارکردنی تووندی پەیوەندییەکان دەکەین کە دژی خۆپیشاندەران بەکاردەهێنرێن". 

چەند ڕۆژێکە بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لە هەزار تمەنەوە بۆ سێ هەزار تمەن بۆ هەر لیترێک، خەڵکی چەند شارێکی وڵاتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و  خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.

بەپێی زنیارییەکانی ئاژانسی فەرمی ئێران، تا ئێستا لە ١٠٠ شاری وڵاتەکە خۆپیشاندان ئەنجامدراوە و هەزار کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

بەهۆی پێکدادان و توندوتیژییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیشەوە ١٠٠ دامودەزگای حکومی سوتێندراون. 

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، لەم چەند ڕۆژەدا نزیکەی ٧٠ کەس کوژراون لە خۆپیشاندانەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار