گەنجان شەقامەکانی بەغدا بەتووڕەیی دەتەنن

گه‌نجه‌ خۆپیشانده‌ره‌کان: ناڕۆین ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌کان (40) ساڵیش بخایه‌نێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، رۆیتهرز

گهنجهکانی عێراق بهدەمامکەکانی سەریان و کڵاوو جله خوێناوی و خۆڵاویەکانی بەریانەوە دەستیانگرتووه بهسهر بهربهسته دانراوهکانی ناو شاری بهغدای پایتهختی عێراق و هوتافی روخانی حوکمهت دهڵێنهوه.

بهههزاران گهنجی عێراقی لهڕۆژی یهکی مانگی ئۆکتۆبهرەوه بهشدارن لهخۆپیشاندانهکانی دژ بهحکومهتی عێراقی کهدواتر بهخێرایی بهرهو شارهکانی باکوری عێراق پهلێ راکێشا.

لهڕووبهڕووبوونهوهی نێوان خۆپیشاندهره ئاشتیخوازهکان و هێزه ئهمنییهکان زیاتر له (300) خۆپیشاندهر لهئهنجامی بهرکهوتنی راستهخۆی گولهی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ گیانیان لهدهستداوه.

خۆپیشاندهرێک به ناوی (محەمەد) کهتهنها ناوی سهرهتای خۆی وت دهڵێت “ئێمه لێرهین بو داواکردنی دادپهروهری، دادپهروهری بۆ براکهم که لهسهر ئهم پرده کوژرا، دادپهروهری بۆ هاوڕێکهم که بهههمان شێوه لهسهر ئهم پرده کوژرا.

محەمەد کهئاڵای عێراقی کردبوو به دەمامک و لهدهموچاوی پێچابوو بۆ پاراستنی لهگازی فرمێسکڕێژ، لهژێر پردی (کۆماری) وهستابوو کهشوێنی رووبهڕووبونهوهی توندی نێوان هێزەکانی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و خۆپیشاندهران بوو لهماوهی سێ ههفتهی رابردوودا .

لهسهروو ئهوهشهوە، زیاد لهسهدان گهنج لهسهر بهربهسته کۆنکرێتیهکان و پلێته کانزایهکان تایهی ئۆتۆمبیلهکان وهستاون، تا ئهوکاتهی رووبهڕووبونهوی نێوانیان لهگهڵ هێزه ئهمنیەکان دەگاته رێگایەکی داخراو.

لهناوچهیهکی نزیکدا، خۆبهخشهکانی وهک رەند محەمەد ههستاون بهکردنهوهی کلینکی پزیشکی بۆ چارهسهری بریندارهکان.

رهند لهبارهی گۆڕهپانی تهحریر لهناوهڕاستی شار وتی «ئیمه لێرهین بۆ یارمهتیدانی براکانمان لهناو گۆڕهپانهکه، ئهبێت لێره بمێنینهوه بۆ بهدهستهێنانی  داواکارێکانمان بهئاشتییانهو تهنانهت ئهگهر ئهوه کاتی زۆریش ببات».

گەنجەکان کەنەوەی بێکاریەکی تاقەتپڕوکێن و بەربڵاون، دەستیانگرتوە بەسەر خۆپیشاندانەکاندا بەرامبەر بەدەستبژێری سیاسیی پڕ لهگهندهڵی و ساڵانێک لهجهنگ ژیاون. سهرهڕای بوونی سهروهتی نهوت لهعێراق زۆرێک لهخهڵک لههێڵی ههژارییەکی کوشندەدا دەژین، ئەوان ئاوی پاک و کارهبای پیوستیان نیە، پێداویستی تهندروستی خوێندنیان وەکو پیویست پێناگات.

ئهحمهد (٢٧) ساڵ وتی «من دهرچووی یهکهمی سهر پۆلهکهمم لهقوتابخانه، بهڵام لههیچ زانکۆیهک وهرنهگیرام، ئهگهر زانکۆش تهواو بکهم ئهوا هیچ ئیشێک نیه. ئهگهر بتهوێت ئێستا ئیش بکهی پێویستت بهواستهیهکی گەورە هەیە».

سهرۆک وهزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ههندێک رێکاری یاسایی گرتووهتهبهر بۆ ههوڵدان بۆ هێوربوونهوهی خۆپیشاندانهکان، که لهساڵی ٢٠٠٣ هیچ دژواریهکی هاوشێوه تووشی دهستهی حکومهتی عێراقی نهبوون. دهستپێشخهرێکان بریتی بوون لهپێدانی بڕێک پاره بهماڵه ههژارهکان رهخساندنی ههلی کاری زیاتر بۆ دهرچووانی زانکۆکان.

محەمەد سەید یاسین وتی «ئێمه هیچ شتێکمان نیه نه قوتابخانه، نه نهخۆشخانهیهکی گونجاو نه سهروهتێک بۆ هاوڵاتیان، سیاسیهکان جگه لهدزی  هیچی تر نازانن  ئهوان دزی لهئێمه دهکهن پێویسیته ئهم بهرپرسه گهندهڵانه لهناوبهرین جگه لهمه هیچ چارهیهکی تر نیه». 

توڕهیی خۆپیشاندهران زیادی کردووه  بههۆی ساردیی وەڵامدانهوهی سهرکردهکان و دهڵێن ئێمه دهمێنینهوه لهسهر جادهکان تا داواکارێکانمان جێبهجێدهکرێت.

حسێن که‌خۆپیشانده‌رێکی عیراقیه‌ و بتڵی به‌تاڵی گازی فرمێسکڕێژه‌کانی له‌ملی کردووه‌ ده‌ڵێ «ئێمه‌ی گه‌نجان بێزاربووین له‌م بارودۆخه‌، ئێمه‌ ئیشمان نیه‌، موچه‌مان نیه‌، ناڕۆین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌کان بۆ ماوه‌ی (40) ساڵیش بخایه‌نێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار