پژاک: چل ساڵه ئێران گه‌ل ده‌چه‌وسێنێته‌وه
پژاک پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت سه‌برى گه‌ل کۆتایى هاتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت سه‌برى گه‌ل گه‌یشتۆته قۆناغێک ئه‌م ژیانه‌ى ئێستایان هه‌ڵنابژێرن و به هه‌موو شێوازێک ڕووبه‌ڕووى هه‌ر چه‌شنه زوڵم و بێحورمه‌تى و کاولکارییه‌ک ده‌بنه‌وه.
ئەنجومەنی پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18تشرینى دووه‌مى2019، ڕاگه‌یاندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و ڕایانگه‌یاند"ده‌رباره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئیتر سه‌برى گه‌ل گه‌ییشتۆته قۆناخێک که چیتر ئه‌مشێوه ژیانه هه‌ڵنابژێرن".
له ڕاگه‌یه‌نداراوه‌که‌دا پژاک ڕایگه‌یاندوه "ڕ‌ژێمى فاشیستى ئێران 40ساڵه، خۆى به سه‌ر گه‌ل دا سپاندوه، ئیتر سه‌برى گه‌ل گه‌ییشتۆته قۆناغێک که چیتر ئه‌مشێوه ژیانه هه‌ڵنابژێرن و به هه‌موو شێوازێک ڕووبه‌ڕووى هه‌ر چه‌شنه زوڵم و بێحورمه‌تى و کاولکارییه‌ک ده‌بنه‌وه".
پژاک داواى له هه‌موو گه‌لى کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان کردوه، پشتیوانى له تێکۆشانى گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بکه‌ن و نوسیویه‌تى" با گه‌لى ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بزانێت که له تێکۆشان دژى دیکتاتۆریه‌ت و فاشیزم و گه‌ییشتن به ئازادى ته‌نیا نیه".
ئه‌مه‌ش ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یه:
سلاو له به‌رخۆدانى گه‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان
کۆمارى ئیسلامى ئێران له کارنامه‌ى ٤٠ ساڵه‌ى خۆیدا به هه‌زاران جینایه‌ت و کاولکارى به دیارى بۆ گه‌لانى ئێران له گه‌ڵ خۆى هێناوه. بێ‌کاری، گه‌نده‌ڵی، فه‌حشا، قڕکردن و ئاسیمیلاسیۆن و له کۆتاییشدا داڕمانى ئابوورى له سایه‌ى سیاسه‌تى دژه خه‌ڵکى و هه‌نارده‌کردنى ئیسلامى شیعه‌ى شوۆفنیستى خۆى بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، که‌وتۆته ناو بازنه‌یه‌کى بێ ئه‌نجام که هه‌موى ئه‌م تاوانانه له سایه‌ى سیاسه‌تى ناکارامه‌ى مه‌لاکاندا کراوه، کۆمارى ئیسلامى ئێران تاوانه‌که‌ى به سه‌رى گه‌لانى ئێران‌دا ده‌شکێنێته‌وه. له ماوه‌ى ئه‌م ٤٠ ساڵه دا به‌رده‌وام ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه و زیندان به‌شى خه‌ڵکى ئێران بووه و سود و به‌رهه‌مى وڵاته‌که بۆ هه‌نارده‌کردنى ئیسلامى شیعه‌ى شوۆنیستى بۆ وڵاتانى ناوچه‌که و هاوکات بۆ کۆمه‌ڵێک مرۆڤى گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌کانیان ته‌رخان کراوه.
له ماوه‌ى ئه‌م ٤٠ ساڵه‌ى ژیانى خه‌فه‌قان و کوشتن و ئیعدام له ئێران، خه‌ڵکانى مافخواز و ئازادیخواز که ئێعترازیان ده‌ربڕیوه، هه‌مو جارێک به گرتن و ترساندن، خه‌ڵکیان له خۆپیشاندان و داخوازى مافه‌کانیان ترساندوه و پێشیان گرتوون له ده‌ربڕینى ویست و داخوازى ڕه‌واى خۆیان و به‌مشێوه‌یه ڕژیمى فاشیستى ئێران خۆى به سه‌ر گه‌ل دا سه‌پاندوه. ئیتر سه‌برى گه‌ل گه‌ییشتۆته قۆناخێک که چیتر ئه‌مشێوه ژیانه هه‌ڵنابژێرن و به هه‌موو شێوازێک ڕووبه‌ڕووى هه‌ر چه‌شنه زوڵم و بێ حورمه‌تى و کاولکاریه‌ک ده‌بنه‌وه.
گه‌لى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له ده‌ستپێکى هاتنه‌سه‌رکارى کۆمارى ئیسلامى ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه ناکۆک بوون و کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ قڕکردن و ئاسیمیلاسیۆنى ئیتنیکى و ئاینى ڕانه‌وه‌ستا و ده‌ستیکرد به کاولکارى و ته‌نانه‌ت ژینۆسایدى سپی، که وزه و پوتانسیه‌لى شۆڕش له‌م به‌شه له کوردستان بێ کاریگه‌ر بکات، به‌ڵام شوۆنیزم و دیکتاتۆران باش بزانن گه‌لى کورد سه‌ره‌ڕاى هه‌موو پیلانگێڕیه‌کانى کۆنه‌په‌ره‌ستان و داگیرکه‌ران له سه‌ر پێیان ده‌مێنێت و به روحێکى زیندو به به‌رخۆدانى کۆبانى هه‌موو داگیرکارو کۆنه‌په‌ره‌ستان تێکده‌شکێنێت.
له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه که گه‌لى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان خاوه‌ن ئیراده‌یه و به تێگه‌ییشتن به مافه ئازادیخوازه‌کانى خۆى و تێکۆشان بۆ گه‌ییشتن به ئازادى له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانى ئازادیخواز هاوڕاستایه و شان به شانى هه‌مو تێکۆشه‌ران و مافخوازان له ئێران و ناوچه‌که تێکۆشان ده‌کات بۆ بنبڕکردنى دیکتاتۆریه‌ت و له پێش هه‌موویاندا سیستمى کۆنه‌په‌ره‌ست و فاشیستى ئێران. بۆیه داوا له هه‌مو ئازادیخواز و مافخواز و تێکۆشه‌رێکى ئێران ده‌که‌ین له هه‌مبه‌ر سه‌رکوت و کوشتارى خه‌ڵک بێده‌نگ و بێ هه‌ڵویست نه‌بن و ده‌نگ و ئیعتڕازى خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و تێکۆشان بگه‌یه‌ننه لوتکه‌ى خۆی.
له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه، له هه‌موو گه‌لى کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان داوا ده‌که‌ین پشتیوانى له تێکۆشانى گه‌له‌که‌مان له سه‌برى گه‌ل گه‌ییشتۆته قۆناخێک که چیتر ئه‌مشێوه ژیانه هه‌ڵنابژێرن ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بکه‌ن، با گه‌لى ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بزانێت که‌له تێکۆشان دژى دیکتاتۆریه‌ت و فاشیزم و گه‌یشتن به ئازادى ته‌نیا نیه. له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا پێویسته هه‌موو که‌س به هه‌ستیارى و به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه نزیک ببێته‌وه و به ڕوحێکى یه‌کگرتویى و نیشتیمانپه‌روه‌رى به‌ره‌و قۆناخى نوێ و گه‌ییشتن به ئازادى هه‌ڵوێست بگیردرێت.
سه‌رکه‌وتن بۆ ئازادى و گه‌له
مه‌جلسى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک)