(140) فیلم لەفێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران به‌ڕێوەده‌چێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

مەنووچێهر جیهانی ـ «سهیدسادق مووسهوی» دهبیرو بهرپرسی سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران وتی: سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران، بهنمایشکردنی (140) فیلم لهدهرهێنهرانی (25) وڵاتی جیهان لهتاران بهڕێوهدهچێت.

بەپێی راپۆڕتی لیژنەی راگەیاندنی گشتیی سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران، کۆنگرهی رۆژنامهوانی سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران، بهئامادهبوونی «سهید سادق مووسهوی» دهبیرو بهرپرسی فێستیڤاڵ، «ئارش عهباسی» بهڕێوهبهری پهیوهندییهکان و راگهیاندن و راوێژکاری دهبیری فێستیڤاڵ و چالاکانی راگهیاندن لههۆڵی رێکخراوی کاروباری سینهمایی لهوهزارهتی فهرههنگ و ئیرشادی ئیسلامی لهشاری تاران بهڕێوهچوو.

«سهید سادق مووسهوی» دهبیرو بهرپرسی سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران لهسهرهتای ئهم کۆنگرهی رۆژنامهوانییهدا وتی: سهرهتا لهههموو راگهیاندنهکان لهبهر ئهو ههموو زهحمهتهی که بۆ کورتهفیلم دهیکێشن، سوپاسیان دهکهم. سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران؛ بهمهبهستی ناسین و ناساندنی باشترین بهرههمهکانی کورتهفیلم لهسهر ئاستی نهتهوهیی و نێودەوڵەتیداو ههروهها دروستکردنی رکابهرییهکی سازێنهر لهنێوان فیلمسازان و بهنمایشکردنی (140) فیلم لهدهرهێنهرانی (25) وڵاتی جیهان لهوانه؛ ئیسپانیا، فهرهنسا، ئهڵمانیا، ئهمریکا، روسیا، کۆماری چیک، سویسرا، هۆڵهندا، چین، کهنهدا، ئیتاڵیا، فینلهندا، پۆڵهندا، بولگاریا، پۆرتوگال، هیندستان، بهلژیک، نیپاڵ، ئیسلۆوێنی، سهنگاپوور، ژاپۆن، پرۆ، لیتوانی، تورکیا، لۆکسامبۆرگ، کرۆواسی، سێربستان، ماڵتاو ههروهها بهئامادهبوونی ناوبژیوانانێک لهوڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لهوانه؛ نیوزلهند، هیندستان، پۆرتوگال، بهلژیک و ئێران لهچهندین بهشی رکابهری نهتهوهیی و نێودەوڵەتی پێکهاتوو لهکورته فیلمهکانی چیرۆکی، بهڵگهفیلم، ئهزموونی و ئهنیمهیشێن و بهڕێوهبردنی کۆڕو کۆبوونهوهکانی پیشهیی و پسپۆڕانهو زانستی و کارگهو وۆرکشۆپهکانی فێرکاریی سینهمایی لهڕۆژانی (18 تا 24)ی مانگی خهزهڵوهری (1398)ی ههتاوی رێکهوتی (9 تا 15)ی نۆڤهمبەری (2019)ی زایینی لهپهردیسی سینهمایی میللهت لهشاری تاران بهڕێوهدهچێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته فیلمی تاران بێگومان گرنگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه 

موسهوی ههروهها وتی: ئهم فێستیڤاڵه بێگومان گرنگترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایهو لهڕاستیدا میراتی نهتهوهیی ئێمهیه. یهکهم لهبهرئهوهی کهپێشینهیهکی (36) ساڵهی ههیه، لهحاڵێکدا که (80) لهسهدی فێستیڤاڵهکانی جیهان پێشینهی کهمتر له (10) ساڵیان ههیه. دووههم ئهوهی کهژمارهی ئهو بهرههمه نێردراوانهی که لهم ساڵانهدا بهنووسینگهی فێستیڤاڵهکه گهیشتووه، ئهم بابهته پشتڕاست دهکاتهوهو سێههم ئهوهی کهئاستی میوانهکانی نێودهوڵهتیی ئێمهو ههروهها خهڵاتهکانی نهغدی که لهم فێستیڤاڵه بوونی ههیه، نیشاندهری گرنگیی ئهم فێستیڤاڵهیه.

نمایشکردنی (50) فیلم لهبهشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵ لهدهرهێنهرانی (25) وڵاتی جیهان

دهبیرو بهرپرسی سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران لهدرێژهی قسهکانیدا وتی: ئهمساڵ بههۆی ئهو بارودۆخه ئابوورییهی ئێستا که لهوڵاتی ئێمهدا ههیه، کهمبوونهوهی (50) لهسهدی بوودجهمان ههبووه. پارهو بوودجهی ئێمه لهم کاتهی ئێستادا لهلایهن رێکخراوی سینهمایی (دوو) میلیار تمهنه، بهڵام بهپاڵپشتیی شارهداری تاران بڕیاروایه، بهشێک لهم تێچووانه دابینبکرێت. بهم بارودۆخه، چهندین میوانمان لهوڵاتانی جۆراوجۆر وهکو نیوزلهند، فهرهنسا، پۆرتوگال، هیند، تورکیا، ئهڵمانیاو...هتد دهبێت. چهندین کۆڕو کۆبوونهوهو کارگهی فێرکاری لهلایهن میوانانی بیانی بهشێوهی بێبهرامبهر بهڕێوهدهچێت. ههروهها لهبهشی کێبڕکێدا بهگشتی (110) وڵات بهرههمهکانی خۆیان ناردووه که لهمانگی رهشهمه، رێکهوتی مارسی ساڵی پار قۆناغی دووباره بینینهوهی ئهم فیلمانه دهستیپێکردو لهکۆتاییدا (50) فیلم له (25) وڵات لهم فێستیڤاڵهدا ئاماده دهبن.

نمایشکردنی (90) فیلم لهدهرهێنهرانی ئێرانی لهبهشی نهتهوهیی فێستیڤاڵ

مووسهوی رایگهیاند: لهبهشی نهتهوهییدا (1648) بهرههم بۆ نووسینگهی فێستیڤاڵ نێردراو کهمتر له (10) لهسهد، واته (140) بهرههم لهفێستیڤاڵهکه وهرگیراوه. لهبهشی چیرۆکیدا (1021) فیلممان ههبوو کهدهستهی ههڵبژاردن دهبوایه لهماوهی دوو مانگدا ئهم رێژه فیلمه ببینێت کهیهکجار کارێکی سهخته. بۆ یهکهمین جار (10) کهس وهکو دهستهی ههڵبژاردن دیاریکران که لهچوارچێوهی دوو گروپی پێنج کهسیدا ههر کامه (100) فیلمیان بهئێمه ناساند. لهقۆناغی دواتردا، دهستهی ههڵبژاردن (200) فیلمیان سهرلهنوێ بینییهوهو لهکۆتاییدا (67) فیلمی چیرۆکیمان ههڵبژارد. ههڵبهت رێژهی ئهندامانی دهستهکانی ههڵبژاردنی ئهنیمهیشێن، ئهزموونی و بهڵگهفیلم کهمتر بوون.

بلیت فرۆشیی ئینتهرنێتی

دهبیری فێستیڤاڵی جهختی کردهوه: ههروهکو دهزانن ئهمساڵ بۆ یهکهمین جار، بلیت فرۆشیمان ههیه. ههڵبهت نرخێکی گونجاوی بۆ لهبهرچاو گیراوهو چهندین داشکاندنی بۆ لهبهرچاو گیراوه، بهم حاڵهشهوه یهکجار لهلایهن دۆستانهوه رهخنهی لێگیراوه. بهم پێیه باشترین دهرگایهک کهدهمانتوانی دابینبکهین ماڵپهڕی «سینهما تیکێت» بوو. ئهم کاره بۆ ئێمه تێچووشی ههبوو، بهڵام لهم رێگایهوه، بۆ یهکهمین جار ههموو فیلمهکانی فێستیڤاڵ، پۆستهرو تیزێرو بهشهکانی دیکه لهسهر سایت بوونیان ههیه.

نمایشکردنی فیلم واته چوونه ناو چهرخهی بهئابووری بوون

«ئارش عهباسی» بهڕێوهبهری پهیوهندییهکان و راگهیاندن و راوێژکاری دهبیری سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران لهدرێژهی ئهم کۆنگرهیهدا وتی: نمایشکردن پێناسهیهکی ههیه کهواته چوونه ناو چهرخهی بهئابووری بوون و بێجگه لهمه پێناسهیهکی دیکهی نیه. نمایشکردن واته ئهوهی کهئێوه شتێک بۆ بهردهنگ ئاراستهبکهن و پارهی لێوهربگرن و بۆ هاندانی ئهو دهبێ کارگهلێک بکهن کهئهو بۆ بینینی فیلمهکهی ئێوه دابنیشێت، ههر بهم هۆیه، بهبۆچوونی من کورتهفیلم نابێ بچێته ناو چهرخهی نمایشکردنهوه. تهنانهت شانۆ بۆ ههمووان نییه، بهڵکو بۆ کهسانی تایبهته.

بهشی رکابهریی «کتێب و سینهما»

عهباسی لهبهشێکی دیکهی قسهکانیدا وتی: ئهمساڵ پێنجهمین ساڵێکه که لهگهڵ ماڵی کتێب هاوکاریمان ههبووه. لهم هاوکارییهدا بهرنامهگهلێکی جۆراوجۆر پێشبینی کراوه کهبریتین لهکێبڕکیی «کورته چیرۆک بۆ ئیقتباس»، چاپ و بڵاو کردنهوهی چهندین کتێبی نوێ و بهشی رکابهریی «کتێب و سینهما». ئهمساڵ (302) بهرههم بۆ بهشداریی لهم بهشه داواکارییان ههبووه کهبریتییه له (11) بهرههمی چیرۆکی، پێنج بهڵگهفیلم، دوو فیلمی ئهزموونی و شەش بهرههمی ئهنیمهیشێن. لهبهشی کێبڕکێی کورتهچیرۆک بۆ ئیقتباس، (650) کورته چیرۆک بۆ ئهم نێردراوه. ئهم بواره‌‌ یهکێکه لهو رێگایانهی کهدهتوانێت کێشهی دهقی سیناریۆی فیلم کهمبکاتهوه. لهم بهشهدا بهسێ بهرههم خهڵاتی نهغدی پێشکهشدهکرێت و بڕیاروایه ئهنجومهنی سینهمای لاوانی ئێران کۆپی رایتی (10) بهرههم بکڕێتهوه.

بهڕێوهچوونی فێستیڤاڵ لهپارێزگا جۆراوجۆرهکانی ئێران

دهبیری سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران، ههروهها رایگهیاند: ئهمساڵ فێستیڤاڵ لهپارێزگا جۆراوجۆرهکانی ئێران، لهوانه؛ بووشێهر، خۆراسانی باشوور، کرمان، ئهردهبیل، زهنجان، یهزد، ئیلام، هۆرموزگان، مازهندهران، ئازهربایجانی رۆژههڵات، قوم و خووزستان بهشێوهی هاوکات بهڕێوهدهچێت.

بهڕێوهچوونی کۆڕو کۆبوونهکانی زانستی و تووێژینهوهیی «36 ـ 20»

ئهوهشی راگهیاند: وهکو ساڵانی رابردوو کۆڕو کۆبوونهوهکانی زانستی و توێژینهوهیی لهژێر ناونیشانی «36 ـ 20» بهڕێوهدهچێت. ئهم کۆڕو کۆبوونهوه پسپۆڕانهیه لهماوهی پێنج رۆژدا، بهئامادهبوونی دهبیری ئهو کۆبوونهوهیهو سینهماکاران و کارناسان بهڕێوهدهچن. ههروهکو دهزانن لهساڵانی رابردوودا ئهم کۆڕو کۆبوونهوانه لهگهڵ پێشوازییهکی باش بهرهوڕوو ببوون.

کۆڕبهندی خوێندنهوهکانی کورتهفیلم

«سهید سادق مووسهوی» دهبیری سیو شهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتهفیلمی تاران لهکۆتایی ئهم کۆنگرهی رۆژنامهوانییهدا بهئاماژهدان بهکۆڕبهندی خوێندنهوهکانی کورتهفیلم، وتی: لهخولی سیو سێههمی فێستیڤاڵدا، یهکهمین کۆڕبهندی کورتهفیلم بهڕێوهچوو کهکۆڕێکی باش بوو، خوازیارێکی زۆری ههبوو. دووساڵ لهبهڕێوهچوونیدا وهستانێک ههبوو. بهڵام ئهمساڵ بۆ دووههمین جار ئهم کۆڕبهنده بهڕێوهدهبهین، بهڵام نهک لهفێستیڤاڵ، لهبهرئهوهی که لهوانهبوو ئهم رووداوه بکهوێته پهڕاوێزهوه. ئهم کۆڕبهنده لهمانگی رهشهمێ، رێکهوتی مارسی داهاتوو بهڕێوهدهچێت و ئهم رۆژانهش دوایین دهرفهت بۆ ناردنی وتارو بهرههمهکانه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار