جه‌نه‌راڵێکى پاسداران: له‌لوبنانه‌وه ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ین به خۆڵ
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
ڕاوێژکارێکى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاساداران هۆشدارى تووند ده‌داته ئیسرائیل که هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ک بکات باجه‌که‌ى هاوتاکردنى "ته‌لئه‌بیبه به خۆڵ" له‌لوبنانه‌وه‌و"بڕینى گوێی" ئیسرائیلییه‌کانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2019 جه‌نه‌ڕاڵ مورته‌زا قوربانی، راوێژکارى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران به ئاژانسى میزان نیوزى ئێرانى راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بچوکترین هه‌ڵه بکات به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌وا له لوبنانه‌وه ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ین به خۆڵ".
هه‌روه‌ها قوربانى هۆشداریدا که سوپا ئاماده‌یه بۆ فه‌رمانى رابه‌ڕى باڵا و "ئه‌گه‌ر فه‌رمان بکات هێرشى مووشه‌کى بکه‌ین بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وا هه‌موو زایۆنییه‌کان وه‌ک ئاماژه به ته‌سلیم بوون ده‌ستیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و گوێیان ده‌بڕین".
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ى جه‌نه‌ڕاڵه‌که‌ى سوپاى پاسداران دواى ئه‌وه دێت که له یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوودا نه‌فته‌لى بینێت، وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل هۆشداریدا که سوریا ده‌که‌ن به ڤێتنام بۆ ئێران و به‌ڵینیدا رێگرى بکه‌ن له فراوانبوونى ده‌سه‌ڵاتى ئێران له وڵاته‌که‌دا.