هاوڵاتى کۆبونه‌وه نهێنییه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، کۆبونه‌وه نهێنییه‌که‌ى دوێنێ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت یه‌کێتى ترسى له پڕۆژه یاساى چاکسازى بۆ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌کان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌به‌ر (هه‌ستیارى پێگه‌که‌ى) نه‌ویست ناوى بهێندرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هاوڵاتى وت" له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا زۆرترین گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و بڕى 150 هه‌زار دیناى فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانى وه‌زاره‌تى په‌ردوه‌رده کراو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ک نابڕدرێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان "ترس"ى له پڕۆژه یاساى چاکسازى و خانه‌نشینى هه‌یه که زۆرتین پێشێلکارى یاساییان کردووه که سه‌دان که‌سیان به نایاسایى خانه‌نشین کراون،"وه‌زیری خانه‌نشینیان هه‌یه یه‌ک رۆژ ده‌وامى نه‌کردووه به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، ترسیان له یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى 70 و 80 هه‌یه که پێشێلکارى یاساییى تێدا کراوه‌و خه‌ڵکیان هه‌یه به نایاسایى موچه وه‌رده‌گرێت یا خانه‌نشین کراوه".
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌یه‌ک رێکخراوه که وه‌ک ئه‌وه‌ى عێراق ده‌بێت" هه‌ر په‌رله‌مانتارێک 15 ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت و ته‌مه‌نى نه‌گه‌شتبێته 50 ساڵ خانه‌نشین ناکرێت، ئه‌وانه‌ش به‌پێى خزمه‌ت و ته‌مه‌نه‌که‌یان موچه‌ى خانه‌نشینییه‌که‌یان جیاواز ده‌ێت".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازى و په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ناردنى بۆ په‌رله‌مان چى ده‌گۆڕێت، سه‌رچاوه باڵاکه‌ى ئه‌نجوه‌منى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تۆپه‌که له ساحه‌ى په‌رله‌ماندایه‌و پێداچونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که خانه‌نشینن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 11ى کانونى یه‌که‌مى 2019 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان دواى گفتوگۆیه‌کى دورودرێژ پڕۆژه یاساى چاکسازى بۆ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌کان په‌سه‌ند کرد‌و ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى ئاینده په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتن له‌باره‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه یاساکه بکرێت