دوو کورد له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سه‌رکه‌وتن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار کورد خۆیان کاندید کردبوو بۆ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، دوانیان ده‌رچون و که یه‌کێکیان سه‌ر به پارتى پارێزگارانه و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان سه‌ر به پارتى کاره.
نه‌دیم زه‌هاوی، خه‌ڵکى باشوورى کوردستانه و کاندیدى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا بوو، 33 هه‌زار و 343 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها فریاڵ کلارک، خه‌ڵکى باکوورى کوردستانه و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کاندیدى پارتى کار بووه، 23 هه‌زار و 340 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و بووه به ئه‌ندام په‌رله‌مانى به‌ریتانیا.
دوو کاندیده‌که‌ى دیکه ده‌رنه‌چون که ئیبراهیم دووگوش، کاندیدى پارتى کار که خه‌ڵکى باکوورى کوردستانه ئه‌وه‌ى دیکه‌ش کاوه به‌هه‌شتیزاده، کاندیدى پارتى لیبراڵ دیموکراته که خه‌ڵکى پاوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌نجانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئاشکرا کرا و پارتى پارێزگاران 368کورسى په‌رله‌مانى به‌ه‌دستهێنا، که پارتى کار یش 191کورسى به‌ه‌دستهێناوه.