چاوشئۆغلۆ ڕه‌خنه له ئه‌مریکا ده‌گرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، ڕه‌خنه له بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریکا گرت له باره‌ى داننان به کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نییه‌کان .
مولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 13کانونى یه‌که‌مى2019، له تویتێکدا ڕه‌خنه‌ى له بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریکا گرت و نوسیویه‌تى"ئه‌و بریاره‌ى ئه‌مریکا هیچ نییه جگه له شانۆگه‌ری، له ڕ‌وى یاساییه‌وه پابه‌ندکار نییه و هیچ هێزێکى یاسایى نییه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی" ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت خراپ که‌ڵک له مێژوو وه‌ربگرن بۆ مه‌به‌ستى سیاسی، ترسنۆکن و ده‌ترسن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌قینه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار