سیستانى داوا له سوپاى عێراق ده‌کات بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى ڕایگه‌یاند عێراقییه‌کان بۆ ئازادى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى قوربانیان داوه و داواى کرد سوپاى عێراق بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
نوێنه‌رى عه‌لى سیتانى، ئه‌حمه‌د سافى، له وتاى هه‌ینى 13کانونى یه‌که‌مى2019 دا ڕایگه‌یاند "عێراقیه‌کان بۆ ئازادى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى قوربانى زۆریان داوه داوا ده‌که‌م سوپاى عێراق بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران".
باسى له‌وه‌کرد پێویسته خۆپیشانده‌ره‌کان ئارام و ئاشتیانه بن .
وتیشى"هێزه چه‌کداره‌کان موڵکى ده‌وڵه‌ت بن و نابێت گروپى چه‌کدار له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، ده‌بێت سوپاى عێراق بێلایه‌نى خۆى بپارێزێت".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار