نێچیرڤان بارزانی بۆ جۆنسن: هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پێشکەوتن بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن،
سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا
به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستیهێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و روانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين.
دووباره پيرۆزبايى له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان