داودئۆغڵو پارتەکەی دامەزراندن وەکو رەکابەری سەرسەختی ئەرۆغان
پێشتر لەسەر پارەتەکەی ئەردۆغان پۆستی سەرۆکوەزیارنی وەرگرتوە بەلام بەهۆی ناکۆکیەوە وازی هێنا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا سه‌رۆكی پێشووتری ئەکەپە، پارتێكی نوێی دامه‌زراند و ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره رێوڕه‌سمی تایبه‌تی به راگه‌یاندنی پارته‌كه و ناساندنی كرا.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و
پارته‌كه‌ی داودئۆغڵو، له 155 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران پێكدێت. له‌نێویاندا 31 ژن و 35 گه‌نج و لاو هه‌ن له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا و باكووری كوردستان.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتی "بایه‌خ به به‌ها مرۆییه‌كان ده‌دەین و سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی توركیا، به‌بێ جیاوازی، یه‌كسان ده‌بن له ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیدا."
وتیشی "له دژی جیاكاری ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان و خاوه‌ندارێتییان ده‌کەین. زامنی جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان ده‌كه‌ن و له ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیردا له دژی زۆرینه، بنه‌مای فره‌یی ده‌گرنه به‌ر و هه‌موو مافه‌كانیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن."
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد، باوه‌ڕیان ته‌نیا به‌سیسته‌مێكی به‌هێزی په‌رله‌مانی هه‌یه و "هه‌موو جۆره هزرێكی كوده‌تاچیی و دیكتاتۆرییه‌ت" ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌یاسا بنبڕی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت و دادگاكانیش دووباره شكۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت.
راشیگه‌یاند رێگه‌ناده‌ن ئایین بكرێته ئامرازی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و لێهاتوویی و كارامه‌یی و ئه‌زموونداری بێت. نابێت ئایین تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بكرێت.
وتیشی "زمانی دایك له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا جێگیرده‌كرێن و سه‌رجه‌م كۆت و به‌ند و قه‌ده‌خه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. زامنی پاراستنی سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكان و نه‌ته‌وه‌كان ده‌بن و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌گیریش رایگه‌یاند، ژینگه‌یه‌كی له‌بار دروستده‌كه‌ین تێیدا میدیا ئازادبێت دوور له گوشار و سانسۆره‌كان و به‌هۆی گوتاره‌كانیانه‌وه رۆژنامه‌ڤان دادگایی و ده‌ستگیرنه‌كرێت.
دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئایندەی توركیا به‌ڵێنی شه‌فافییه‌تیدا له‌سه‌رجه‌م كاره سیاسییه‌كان و پێداگری له ره‌وشتی سیاسی كرده‌وه و راشیگه‌یاند، ساڵانێكه گوتاری سیاسی به‌زمانی زبر و بێڕێزی و سووكایه‌تیكردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی زمانی دیپلۆماسییه‌ت و رێزداری ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
رۆژی 13ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و بڕیاری دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێیان راگه‌یاند.