لەکاتێکدا لیرە دادەبەزێت رۆژاڤا مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دابهزینی بههای لیرهی سوری مهینهتییهکانی سوریا چڕتردهکات، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژاڤا مووچەی فەرمانبەران زیاددەکات بۆ رێگریکردن لەکاریگەریەکانی دابەزینی دراوی سوری.

لهکاتێکدا لیرهی سوری بهردهوامه لهدابهزینی بههاکهی لهبهرامبهر دراوه بیانییهکانداو نرخی پێداویستییه سهرهتاییهکانیش بهشێوهیهکی بهرچاو بهرزدهبێتهوه، مهینهتییهکانی خهڵکی سوریاش زیاتردهبن، ئەمە سەرەڕای ناجێگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی.

بەپێی بڕیارێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابوریی و زیابوونی نرخ و قورسی ژیان و بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلارو دۆخی شەڕی سەپێنراو لەلایەن تورکیاوە، بڕیاریانداوە بەزیادکردنی موچەی فەرمانبەران و کارمەندان و هێزەکانی ناوخۆ.

بڕیارەکە (27/11/2019) بەئیمزای بێریڤان خالیدو عەبد مەهباش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەرچووەو بڕیاردراوە بەزیادکردنی موچەی ئەو کەسانەی (80) هەزار لیرەو کەمتر وەردەگرن بەڕێژەی (35%)، ئەو کەسانەی کە لە (81) هەزار بۆ (100) هەزار وەردەگرن بەڕێژەی (25%)و ئەو کەسانەشی کە لە (101) هەزار زیاتر وەردەگرن بەڕێژەی (15%) زیادبکەن.

هێشتا چارهسهرێکی گونجاو لهداهاتوویهکی پێشنیارکراودا بوونی نییه، رژێمی سوریاش ههوڵدهدات کێشهکه پهراوێزبخات و هیچ ههنگاوێکی بهکردهوهی بۆ وهستاندنی ئهم داڕوخانه ئابورییه نهناوه.

پارێزهرێکی سوری، بهشیر بهسام باس لەوەدەکات بههای لیرهی سوری لهبازاڕی رهشدا لهدیمهشق و چهند بهشێکی دیکهی وڵاتهکه دابهزیوه بۆ هەزار لیره بهرامبهر دۆلارێک.

دۆخهکه تهنها لهناوچهکانی ژێردهسهڵاتی رژێم بهمشێوهیه نییه، بهڵکو لهزۆربهی ناوچهکانی دهرهوهی کۆنترۆڵی رژێمیش بهمجۆرهیه، چونکه ههمووان دۆلار یان لیرهی سوری بهکاردههێنن.

بههای فهرمیی ئاڵوگۆڕکردنهکه هێشتا له (450) لیره بهرامبهر دۆلارێکدایه، بەڵام بههیچ شێوهیهک دۆلار لهبازاڕه یاساییهکاندا لهبهردهستدا نییه، تهنانهت بۆ بازرگان و هاوردهکارانیش، هەربۆیە لەبازاڕی رەشدا بەدوو هێندە زیاتر دەیکڕنەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند که لهدهستپێکی شهڕهکهدا له (2011)، بههای ئاڵوگۆڕی دراو لهدهوروبهری (48) لیرهدا بوو بهرامبهر دۆلارێک. بەڵام ئێستا زیاتر لە (٢١) قات بەرزبۆتەوە.

دابهزینی بههای دراو دهستبهجێ کاریگهریی لهسهر تهواوی بازاڕ داناوه، ئهمهش بۆتههۆی هێنانهکایهی قهیرانێکی دیکه بۆ خهڵکی سوریا.

بەسام وتی «لهههفتهی رابردووهوه نرخی خۆراک لانیکهم سێ ئهوهنده بهرزبۆتهوهوسوتهمەنیش جارێکی تر لهبازاڕهکاندا نهماوه.

دابهزینهکه ههر دهبوو رووبدات»

لەبەرامبەر ئەم قەیرانەدا ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان، موچەی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادکرد. بڕیارەکەش لە (1/1٢/2019)ەوە کاری پێدەکرێت و دەستکراوە بەجێبەجێکردن.

پرۆفیسۆری ئابوری لهزانکۆی عهین شهمس، شاهیر عهبدوڵا وتی «دابهزینهکه لهبههای دراوی سوریدا بۆ نزمترین بهها لهمێژووی خۆیدا ههر دهبوو رووبدات.»

وتی «ئهمه زوو یان درهنگ ههر دهبوو رووبدات، چونکه سوریا دووچاری داڕوخانێکی ئابوری بۆتهوه، که بهچهند شێوازێکی جۆراوجۆر شاردراوهتهوه».

وتیشی «رێگریکردن لهگواستنهوهی ههواڵهکان لهمیدیادا، رێگرییهکانی حکومهت، زیادبوونی قاچاخیکردن بهدراوو کهرهستهی وڵاتانی دراوسێوه، بهتایبهتی عێراق و لوبنان، لهئارادابوون».

ئهو دوو وڵاته خۆیان قهیرانی سیاسی و ئابوری نێوخۆییان ههیه، کهئهمهش بۆته هۆی ناسهقامگیریی زیاتر لهسوریا.

ناوبراو روونیکردهوه کهبازرگانانی سوریا ناچارن پارهی کهلوپهلهکانیان بهدۆلار بدهن، بهڵام بهنرخێکی دووهێنده یان زیاتر لهوهی ئهگهر بهلیرهی سوری بیاندایه، ئهمهش بهشێوهیهکی سروشتی دهبێته هۆی بهرزبوونهوهی نرخی کهلوپهلهکانیان.

عهبدوڵا وتی «قهیرانه ئابورییهکه مهبهستی پشتیوانیی ئێران و روسیای بۆ رژێمی سوریا خستۆتهڕوو، کهوهک ئاماژهی بۆ کرد تهنها بۆ هێشتنهوهی رژێم بووه لهدهسهڵاتدا».

ئهم هێزانه لهسوریا نین بۆ پشتیوانی و پاراستنی خهڵکی سوریا وهک ئهوهی بانگهشهی بۆ دهکهن، چونکه ئهگهر پشتیوانییهکان بۆ خهڵکی سوریا بوونایه، «دهبوو بمانبینیایه که رێوشوێنی خێرا دهگیرێتهبهر بۆ وهستاندنی ئهم بهرزبوونهوهی نرخانه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار