پاسداران لەڕێگەی دیده‌وانییەوە منداڵانی سوریا راده‌کێشێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 ‌هاوڵاتى

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (پاسداران) ههوڵهکانی زیاتردهکات و بەشێوەیەکی ئاشکرا منداڵان و ههرزهکاران و گهنجان رابکێشێت لهناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لهپارێزگای دێرهزووری سوریا.

جهمیل عهبد چالاکوانێکی دێرهزوور وتی «سوپای پاسداران پێیناوهته قۆناغێکی نوێی ههڵمهتهکانی راکێشانهوه.... ههوڵهکانی راکێشانی ئهندامان لهلایهن سوپای پاسدارانهوه تهنها تهرکیزیان لهسهر منداڵانی چهکدارانی میلیشیاکانی سهر بهخۆیان بوو بەڵام ئیشتاش چالاکییهکان بهشێوهیهکی ئاشکرا ئهنجامدهدرێن و تۆڕهکهیان لهپێشتر فراوانتر دهکهن».

وتیشی «لهجیاتی سنووردارکردنی ههوڵهکانی بۆ لایهنگران و منداڵانی چهکداره پهیوهندیدارهکان، سوپای پاسداران چهند ههڵمهتێکیان ئهنجامداوه که بۆ ههموولایهک کراوهیه«.

دواههمین ههڵمهتیش لهگهڕهکی عومالی شاری دێرهزووره، کهتێیدا زیاتر له (20) منداڵی ناوچهکه کهتهمهنیان لهژێر (14) ساڵییهوهیه بهشدارییان پێدهکرێت له بهچالاکییه دیدهوانییهکاندا.

جهمیل عهبد وتی «سوپای پاسداران رایگهیاند کهئهمه ناوهندێکی دیدهوانی بوو لهلایهن کۆمیتهی دۆستایهتی سوریا-ئێرانهوه پشتیوانی کراوه. بهڵام ههرزوو روونبووهوه که لهلایهن دیدهوانانی ئیمام مههدی و دیدهوانانی ویلایهتهوه بهڕێوهدهبرێت و تهنها بهرهیهک بوو بۆ راکێشانیان بۆ نێو ریزهکانیان».

عهبد زیاتر وتی «ئهم چالاکییانهی راکێشان زۆر جێی نیگهرانین، بهتایبهتی که لهکاتی خوێندندا ئهنجامدهدرێن».

وتیشی «ئهمه بهو مانهیه دێت که ئهو منداڵانهی لهو چالاکییه دیدهوانیانهدا بهشداریدهکهن پهروهرده ئاساییهکهی خۆیان وهرناگرن، بهڵکو لهجیاتی ئهوه شێوازی بیرکردنهوه و ئایدیۆلۆژیای سوپای پاسداران وهردهگرن.»

وتیشی «به‌ناوی دیده‌وانییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ فێری چۆنێتی به‌کارهێنانی چه‌کیان ده‌کرێت و وایانلێده‌که‌ن بچنه‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕی ویلایه‌تی فه‌قێ، که‌ بانگه‌شه‌ی دڵسۆزی بۆ سه‌رکرده‌ی باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌کات.»

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار