ئامێره‌کان له شازاده بێ هۆشه‌که‌ى سعودیه لێکرانه‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دیوانى پاشاى سعودیه‌وه هه‌واڵى کۆچى دواى شازاده وه‌لیدیان ڕاگه‌یاند که ماوه‌ى 14 ساڵه بێهۆشه و ته‌نها دڵى به‌هۆى ئامێرى پێشکه‌وتووى پزیشکییه‌وه کارى کردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2020 دیوانى پاشاى سعودیه‌وه بڵاویان کرده‌وه" که شازاده وه‌لید بن خالید بن ته‌ڵال بن عه‌بدولعه‌زیز کۆچى دوایى کرد، دواى 14 ساڵ له بێ هۆشى دواجار پزیشکه‌کان بێ هیوا بوون له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و به هۆش خۆهێنانه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجه که ته‌نیا دڵى کارى ده‌کرد بۆیه به ره‌زامه‌ندى خێزانه‌که‌ى له ژێر چاودێرى پزیشکى و ئامێرى پێشکه‌وتوو پزیشکه‌کان ئامێره‌کانیان له سه‌ر هه‌ڵگرتووه".
ولید بن خالید بن ته‌لال کوڕى برازاى شا سه‌لمان پادیشاى سعودیه له‌ته‌مه‌نى 18 ساڵى له وڵاتى به‌ریتانیا تووشى روداوێکى ترسناکى هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه مێشکى له‌کارده‌که‌وێت له کاتێکدا که قوتابى زانسته سه‌ربازییه‌کان بووه له‌و ماوه‌یه‌وه هه‌ر به بێ هۆشى بوو که نازناوى شازاده‌ى خه‌وتوویان پێدابوو.