خۆخنکاندنى پێشمه‌رگه‌که‌ى یه‌کێتى له‌ناو ئاسایشى هه‌ولێر سیناریۆیه‌ 

جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 3ى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر:

4 ساڵ لەمەوپێش



ماردین نورهدین

گیان لهدهستدانى پێشمهرگهیهک لهناو بهندینخانهى ئاسایشى ههولێر کێشه لهنێوان پارتى و یهکێتیدا دروستدهکات و جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى 3ى یهکێتى لهههولێر دهڵێت:» خۆخنکاندنى پێشمهرگهکهمان سیناریۆیهو وهک یهکێتیش لیژنهمان لهگهڵ پارتى لهسهرى پێکهێناوه«.

مهجید ئیبراهیمى تهمهن 38 ساڵ کهپێشمهرگهى یهکێتیى نیشتمانى کوردستانه، لهگوندى سیساوه لهلایهن هێزهکانى ئاسایشى ههولێرهوه رۆژى دووشهمهى رابردوو لهماڵهکهى خۆیدا دهستگیرکراو دواى سێ رۆژ پهیوهندى بهکهسوکارییهوه دهکرێت که ناوبراو خۆى خنکاندووهو تهرمهکهى لهپزیشکى دادى ههولێر وهربگرنهوه.

دواى وهرگرتنهوهى تهرمهکهى لهلایهن کهسوکاریهوهو لهسهر داواى یهکێتى، تهرمى ئهو پێشمهرگهیه رهوانهى سلێمانى دهکرێت و لهپزیشکى دادى سلێمانى پشکنینى بۆ دهکرێت و دواى ئهوه لهزێدى خۆى بهخاکدهسپێردرێت.

حاجى مهسیفى، ئهندامى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى و جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى 3ى یهکێتى لهههولێر لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت» ئێمه کێشهمان لهسهر گرتنى نیه، خیانهتى عوزماى کردووه یا لهسهر تلیاک گیراوه یان ههر شتێکى مخالهفهى یاسایى گیرا بێت، بهڵام چۆن ئهبێت زیندانى لهزیندان خۆى بخنکێنێت؟ کێ ئهم تهسهیلاتهى بۆ کردووه؟».

وهک یهکێتى لیژنهیهکیان له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌رى پێکهێناوه‌ و ده‌مانه‌وێت کۆى لێکۆڵینه‌وه‌کان وه‌ربگرین

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، خێزانهکهى داواى یاسایى تۆماردهکهن و وهک یهکێتى لیژنهیهکیان پێکهێناوهو داوایان لهپارتى کردووه ههموو ئهو لێپرسینهوانهى دهرههق بهو کهسه کراوه پێیان بڵێت، وتیشی»لهسهر ئهم بابهته لیژنهیهکى لێکۆڵینهوه دانراوه، خۆم ئهندامى ئهم لیژنهیهم برادهران رۆژى شهممه لهگهڵ پارتى دانیشتوون لهسهر ئهو کێشهیهو جارى دیکهش دانیشتن دهکهین».

حاجى مهسیفى جهختى لهوهشکردهوه که بۆ خۆى جهستهى پێشمهرگهکهى بینیوهو وتى» بۆ خۆم جهستهکهیم بینى بهڵێ شوێنى ئهشکهنجهو ئازارى پێوه دیاره، بۆ خنکاندنهکهشى ئێمه دهزانین خهڵک که لهسێدارهش دهدرێت پهتهکه چۆن لهملى دهکرێت، ئهوه ئاسایشى ههولێر  دروستیان  کردووهو سیناریۆیه «.

ناردنى تهرمى ئهو پێشمهرگهیه لهسهر داواى یهکێتى بۆ دادى پزیشکى لهسلێمانى دواى راگهیاندنهکهى ئاسایش بووه که باسى لهوهکردووه «خۆى خنکاندووه«.

بهرزان ئهحمهد، بهڕێوهبهرى دادى پزیشکى سلێمانى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هێشتا ئهنجامهکان تهواو نهبووه، دهبێت دادوهر ئهنجامهکه ببینێت ئهوکاته رادهگهیهنرێت».

له روونکردنهوهیهکدا بهڕێوهبهرایهتى گشتى ئاسایشى ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهدهکات که لهڕۆژى 16ى ئهم مانگهدا، هاوڵاتى (مهجید ئیبراهیم عهبدوڵا)، لهناو بهندیخانه کۆتایى بهژیانى خۆى هێناوه.

رۆژى پێنجشهممه 16ى کانونى دووهمى 2020 له روونکردنهوهکهى ئاسایشى ههولێردا هاتووه «دواى دهستبهسهرداگرتنى 60 کیلۆگرام ماددهى هۆشبهرو وهرگرتنى زانیارى لهسهر ئهوهى خاوهندارێتییهکهى دهگهڕێتهوه بۆ هاوڵاتى (مهجید برایم عهبدوڵا)، رهزامهندى دادوهر وهرگیرا بۆ دهستگیرکردن و پشکنینى ماڵى ناوبراو لهگوندى سیساوهى سهر بهشارۆچکهى ههریر».

ههروهها ئاماژه بهوهشکراوه«لهکاتى دهستگیرکردن و پشکنینى ماڵى ناوبراودا لهلایهن هێزهکانى ئاسایشهوه بهئامادهبوونى ئهندامانى خێزانهکهی، کهسێکى تر لهسهر ههمان دۆسیه دهستگیرکراو بڕێکى ترى ماددهى هۆشبهریش دهستى بهسهرداگیرا».

له راگهیهندراوهکهدا ئهوهش هاتووه، «بهداخهوه لهڕۆژى 16ى ئهم مانگهدا، ناوبراو لهناو بهندیخانه کۆتایى بهژیانى خۆى هێنا، دواى ئاگادارکردنى بهڕێز دادوهر، تهرمى ناوبراو رهوانهى پزیشکى دادى ههلێر کرا، تهواوى بهڵگهنامهکان لهسهر ئهم دۆسیهیهو رێکاره یاساییهکان بهردهستن».

گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى یه‌کێتى پاش رووداوه‌که‌ کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتۆته‌وه‌و کادرانى یه‌کێتى له‌تۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک داوا له‌به‌رپرسانى حزبه‌که‌یان ده‌که‌ن ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ راى گشتى ئاشکرا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار